
خالید تاهیر
جوتیار لەنێوان دو بەرداشی حکومەتی ناوەندو حکومەتی هەرێم سیاسەتی حکومەتی ناوەند سزادانی بەکۆمەڵ پەیرەو دەکات بەرامبەر بەجوتیارانی کوردستان کەبەمەبەستە بۆنەمانی جوتیاڕوکەرتی کشتوکاڵ لەهەرێمی کوردستان لەکاتێک بانگەشەی مافی هاوڵاتی بون و بەیەک چاوسەیرکردن بەڵام بەداخەوە بۆهاوڵاتیانی خواروناوەڕاست بۆیەک دۆنم بڕی (٩٠٠﴾کیلۆ لەچواچێوەی پلان کەنرخەکەی دوای کەم کردنەوەکراوەتە (٧٠٠)هەزاردینار ئەوەی ترچەندی هەبێ لەدەروەی پلان بە(٥٠٠)هەزاردینار بەڵام بۆکوردستان (٩٢٫٥)کیلۆ بۆهەردۆنمێک بە(٧٠٠)هەزار دینارواتە لە١٠٪ ئەوبڕەی لەجوتیاری ناوەڕاست وخواروی عیراق وەرگرتوە لێرەدا ئەرکی حکومەتی هەرێم بوکەبەمە ڕازی نەبێ تائێرەجوتیاران چاوەڕوانی وەڵامێک بون لەحکوەتی هەرێم وابڵاوکرایەوە کەوا حکومەتی هەرێم لەهەوڵی ئەوەدایەبازاربۆ تەواوی گەنمی جوتیاران بدۆزێتەوە تادوێنی هەواڵ بڵاوکرایەوە کەواهەرد کۆمپانیای خۆشناوقەیوان گەنم لەجوتیاران دەکرنەوە بەڵام کاتێک هەواڵکە گەیشتە سەرنرخەکە کە(٤٠٠)هەزاردینار دیاری کراوە بۆهەرتەنێک ولەسەرڕێکاری چۆنیەتی وەرگرتن لەلایەن حکومەتی عێراقی بۆبەرچاوڕونی هەمولایەک هەندێ وردەکاری دەخەینە بەردەست
١=ڕێکاری سایلۆکان بەلێبڕینی ٢٫٥٪دەگێڕنەوە بەناوی بنەتو کۆمەڵێک بابەتی ترواتەبۆهەرتەنێ (١٠)هەزاری لێ دەڕوات دەبێ جوتیار گەنمکە ببات بۆ پاک کردنەو ئەویش تەنی (١٥) هەزاری دەوێت گەر یەک شەوارهەڵگرەکە بارەکەی بەتاڵ نەکرێت ئەوە لە(٧٥بۆ١٠٠)هەزاری زیاتری دوێت لەکرێی خۆی جگە لەوەی جوتیار نازانێت چەند داشکان لێ دەکرێت لەلایەن هەردو کۆمپانیاوە
٢=نرخی گەنم لەبازاڕی ڕەش لەنێوان (٣٢٥بۆ٣٥٠)هەزارە نەڵێبڕینی لێ دەکرێت نەبنەتۆو گەرگەنمێک خاوێن بێت پاک کردنەوەشی ناوێت بەڵام بۆکۆمپانیەکان بێ پاکردنەوە وەرناگیرێت وەلەبازاڕی ڕەش جوتیار گەنمەکەی بەتاڵ کرد پارە وەردەگرێت.
