‎عوسمان زیندانی

بیری ئێمە لای مرۆڤە هی ئەوان لای سەرمایە ، هەڵوێستی ئێمە لەپێناو مافی ئینسانیەتە هی ئەوان تەنها بۆ خۆیان ٠ ‎حكومەتی هەرێم كە ٣٠ ساڵ زیاترە پێكهاتووە و دەسەڵاتی هەیە بەسەر داهات و باج و رسومات و گرتن وبردن وپلان ونەخشەی سیاسی و پەیوەندیەكانی دەرەوە و ناوەوەی هەرێمدا و خۆی بەخاوەنی ئەرزو ئاسمانەكەی دەزانێ ٠ ‎بەڵام لەئاستی بەرپرسیارێتی مئژووی و مافی تاكەكانی ناو ئەم هەرێمە لەتو پەتكراوەدا شانی خۆی خاڵی كردۆتەوەو لەبەرپرسیارێتی ، هەر ڕۆژەی بیانویەك دەهێنێتەوە بۆ خۆ دزینەوە لەئەركی یاسایی وئەخلاقی و سیاسی كە كەوتۆتە سەر ئەستۆی٠ ‎ڕۆژێك دەیانگوت هێشتا ئەزموونەكەمان ساوایە وئێمە هەر لەشۆڕشدا بووین٠ ‎ڕۆژێكی تر بانگەشەی بوونی مەترسی دەوڵەتانی دراوسێیان كردبووە وێردی سەر زمانیان وكردیانە مۆتەكەی كپ كردنی ناڕەزایەتیەكانی خەڵك ٠ ‎سەردەمێكیش توندڕەوی ئایینی وئیسلامی سیاسی كرایە بەهانەی ڕاگرتنی كاروانی پێشكەوتوو خوازی كەدەمێك ساڵ بوو هەوڵی بۆ درا بوو٠ ‎ماوەیەكی تریش قەیرانی ئابووری ودارایی كرایە بیانوی بڕینی قوتی خەڵك و نەدانی دەرماڵە و دانەمەزراندنی گەنجەكان ڕاوەستانی پرۆژەكان٠ ‎دەمێكی تر نەخۆشی كۆرۆنا بووە باشتری چارەسەر بۆ خۆدزینەوەی حكومەت لەپێشكەش كردنی خزمەتگوزاری گشتی بۆ هاونیشاتمانیان و مردنی سەدان كەس بووە ناونیشانی هەواڵەكان٠ ‎ماوەیەكی درێژیشە دژایەتی عێراق و بوونی محكەمەی فیدرالی و پێنەدانی بودجە بووە بەهەوێنی دروست بوونی بێكاری و هەژاری و دواكەوتنی مووچە و بێ بازاڕی ٠ ‎بەڵام باسی ئەوە ناكەن كە شەڕی ناوخۆ وهاوكاری دەوڵەتانی ناوچەكە دوور لە بەرژەوەندی نیشتمانی وهەراجكردنی ئابووری و بازرگانی و پرۆژەو ئیمكانێتی حكومەت و فرۆشتن و بەتاڵان بردنی كەرتی تایبەتی سەر بەخۆیان بەشێكی سەرەكی سیاسەت و بەرنامەكانیانە هەموویشی لە پێناو بەرژەوەندی چینایەتی وپاراستنی سەرو ماڵی خۆیانە ٠ ‎ئێستا هاتوون ململانێ لەسەر دەنگ و كورسی دەكەن وهەریەكێكیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان كار دەكەن لەكاتێكدا چەندین حزبی چەپ وبەدەیان كەسایەتی داوای یەك لیستی دەكات لە هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا تاكو هیوایەك بێت بۆ چارەسەری گرفتەكانی تر و ئیرادەی بەهیز تر ڕووبەڕووی ململانێ كردن ببینەوە لەگەل ئەو هێز ولایەنە تایفی و مەزهەبیانەی عێراق كە خولیای تاكڕەوی وناوەندێتی لەبەڕێوە بردنی دەسەلاتدا بووتە ئامانجیان ٠ ‎ئەم جارەش ئێوە بەرپرسیار ی مێژووی دەكەوێتە ئەستۆتان و بەرژەوەندی خۆتان و حزبەكانتان خستە پێش بەرژەوەندی گشتی ٠ ‎ئەمەیە جیاوازی نێوان ئێمە ئێوەكەهەڵقوڵاوی جیاوازە لەبیر و هەڵوێستدا٠ ‎ئێمەش بەردەوام دەبین لە دژایەتی سیاسەت و بەرنامەكانتان چونكە بڕوامان وایە كە پرۆسەی هەڵبژاردن ناتوانێت ڕێگە چارەسەری تەواوەتی نەهێشتنی قەیرانی سیاسی وئابووری و كۆمەڵایەتیەكان. بێت لەسەر ئاستی ناوخۆیی و چارەسەریش بێت بۆ كۆتایی هێنان بەناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و عێراق كەدرئەنجامەكەی تەنها خەڵكی هەژار ونەدار و مووچە خۆران لێی زەرەر مەند دەبن .

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا