محەمەد چۆمانی

کە ئەسەدیان دەرپەڕاند گوتم: ئەوەی دەشهێ خراپترە و لەیەککاتدا فاشیستێکی دینی و  نەتەوەییشە. لەوەتەی کورد هەیە چەپۆکی شۆڤێنییەتی عەرەب و فارس و تورکی وێدەکەوی. قبوڵیان نییە کورد لە گوندێکیش کوێخا و سەردار بێت. بڵح و شەیتانەکانی ئەمریکا و تاقمەکانی سەد ساڵ زێترە کورد گورگان خواردوو دەکەن. کوردیش هەمیشە فریوی تەڵەکەبازیی و سیاسەتیان دەخوات. دەردە کوردەکەش سەربار، کە هێندەی میر و بنەماڵە و حزبی کوردی لێک بڵند دەبن و چاڵ بۆ یەک هەڵەکەنن، ناپڕژێنە سەر وێڕاگەیشتن بە پلانی دوژمنان و دەستکردنەوە، ئەوە پاڵوێدانیان بەڵایەکی دیکە. هەر چەند مانگێک گوتبامان: دوور نییە کورد لە حەلەب قڕکرێ، دوور نییە بەنداوی تشرین داگیرکەن، دوور نییە هەزاران زیندانی داعشی ژێر دەستی هەسەدە، بە دیفاکتۆ و هاتنەپێشی گۆڕانێک لە سیاسەتی زلهێزەکان، بەر هێرشی چەتەکان بکەون و بەڕەڵڵا بکرێن، زۆر موحەلیل و هیوابەخش بە ئەمریکا، لێمان دەهاتنە وەڵام: نا بابە ئەتۆ لێی تێناگەی، یەک جووڵە بکەن، تەیارەی ئەباتشی و سارۆخی فڵانی ئەمریکا تەفر و تونایان دەکات. دەی نەک جوڵە کۆمەڵکوژی کرا و ئەمریکاش فەرخە گورگیشی پێشان نەدان! ستراتیژی ئەمریکا نەگۆڕاوە، کێ زیاتر کیسەی دۆلارەکانی بپارێزێ، باشتر سەپانی و  وەرزێری بۆ بکات، دەگەڵ ئەوە. جۆلانی یەک لە کلک و دەربارە تازەکانییەتی. وێستا رۆژئاوای کوردستان بە قۆناغ و شار بە شار پەلامار دەدرێن. تۆم باراک ئاشکرا ئەڵێ: هەسەدە یەپەگەیە، یەپەگەش لقێکە لە پەکەکە، شەڕیان بۆکردین و تەواو. گەلەکۆمێی تورکیا و سوریا و وڵاتانی دیش بۆ سوریایەکی مەرکەزی و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی هەسەدە، بە ئاگاداری ئیسرائیل و ئەمریکاو رۆژئاواشە. تاقە هێزێک بەرامبەر ئەو هێرشانە بووەستێتەوە، تەنها ئیرادە و گیانبازی و تفەنگی شەڕڤانە و بەس.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا