فەرهەنگ غەفوور

لە ماوەی رابردوودا كاتێك لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی کوردستان رێزلێنانیان بۆ (سەعدون یونس) ڕێکخست، زۆر ڕێزی لێگیرا و كارێكی بۆ كرا شایانی هونەرەكەی بێت، كە پێشكەشی هونەری کوردی کردووە.

ئەوكات من چەپكێک گوڵم پێشكەش كرد و ئەوەشم گوت: كە بەداخەوە، ئێستا "سەعدون یونس" زاكیرەی لە دەست داوە، ئەو زۆر بەوە نیگەران بوو، بەڵام

ئەوە راستیەكەیە، کە ئەو هونەرمەندە زاكیرەی پێشانی نەماوە و لە دۆخێكی جیاوازدا دەژیت، بەوپێیەی كە هەم هیچ لە هونەرەكەی پێ نەماوە، هەمیش لە مەهامی هونەر لایداوە، هونەر بۆ ئاشتیی كۆمەڵایەتی و خزمەتی گشتییە، كەچی بەداخەوە، ئەو رۆژانە كە ئەو خۆی لە ئەوروپا لە نەرم دەخەوێت و لە گەرم دەخوا، كەوتووەتە ناو شەڕە جنێو و تەشهیر و شتگەلێك، كە هی هەموو كەس بن هی هونەرمەندنین، هۆكارێكی دیكەیش ئەوەیە، كە ئەو هونەرمەندە بار و ژیانی كۆمەڵایەتییشی شێواوە و كاریگەرییان لەسەری داناوە.

لە هەموو حاڵەتێكدا هونەرمەند كەسایەتییەكی مەعنەویی هەیە و موڵكی گەل و نیشتمانە و بۆ ئاشتی و جوانییەكانی ژیان كار دەكات، نابێ ببێت بە كارەكتەری سەرلێشێواوی ناو سۆشیال میدیا، بەداخەوە خۆزگە زاكیرەی هەر وەك خۆی دەبوو، بەڵکو زیاتر خزمەتی هونەری كوردیی دەكرد، نەک تێکەڵ بوونی بابەتێکی دیکە و دەرخستنی ڕقە و کەوتنە ژێر فشاری سۆشیال میدیا.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە