دانیاڵ مایەر*
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
بە گشتی ژمارەی وڵاتانی بارودۆخ نائاسایی لە دە ساڵی ڕابردوو بەهۆی پێکدادانەکان لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست، زۆر بووە. هەر چەند بوونی ئەوناوچە بێلایەنانەنوێ نین، بەڵام هاوشێوەی ئەوناوچانەی ئۆپەراسیۆنی پاراستنی ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەیبات بەڕێوە، زۆربوونی ژمارەو فۆرمی یەکلایەنەترییان لەم ساڵانەدا،چەند پرسیارێک هەم دەربارەی فاکتەرەکانی سەرهەڵدان و هەم میتۆدی شیکردنەوەیان دەخاتەڕوو.
لە ساڵی ٢٠١٨، پارێزگای ئیدلیبیسووریاو باکووری خۆرئاوای حەلەب بە پشتیوانی و پاڵپشتی تورکیا، کەوتوونەتە ژێردەستی چەکدارەکانینەیاری دیمەشق. ئەمە پیشانیدەدا چۆن دەکرێت سنووری نێوان دوو وڵات ببێتە مەیدانی دەستێوەردانی نەیارەکانیهەمان وڵات (هێزەکانی دیمەشق، میلیشیا ئیسلامگەراکان) و ئاڵنگاری سیاسی (دەسەڵاتی تورکیا و بوونی سەربازی). چ دەربارەی ناوچەی بێ لایەنو چ ناوچە نەویستراوەکان(landno man’s)یان ناوچەی ئارام، هەموو ئەم ناونانە ئاماژە بەڕژێمێکی سیاسی ڕیزپەڕدەکەن بە هۆی قەدەغەکردنی چوونی خەڵکی سڤیل بۆ ئەم ناوچانە، یان لەڕێگای کردەوەی مەدەنی لەوێ، یان بە هۆی ڕێکخستنە ناوچەییەکان لەکاتی پێکدادان. لەم ساڵانەی دواییدا، چەند ناوچەیەک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست شایەتحاڵی دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئەم پرۆسانەبوون لە ڕێگای داگیرکاری سەربازییەوە، بۆ ئامانجی ستراتیژی.
لە ١٩٩٠، چەمکی "ناوچەی خۆڵەمێشی" بۆ تاریفکردنی ناوچەکانی دەرەوەی کۆنتڕۆڵی دەوڵەتێکی ناوەند، هاوشێوەی ناوچە خێڵەکییەکانی خۆرئاوای پاکستان بەکارهێنرا. جگەلەوە، ئەم چەمکە دەرهاویشتەی بواری پۆست دووجەمسەری لێوڕێژ لەنادڵنیاییبوو. لە ئاکامدا، چەند هەوڵێکی تیۆری وایکرد زیاتر بڕۆین، وەک دووبارە بنیاتنانەوەی ڕەخنەیی چەمکی "ناوچەی بێ لایەن"، هەر چەند بەخوێندنەوەی ستراتیژی کە چارەنووسی کارەکتەرانی ناوخۆیی فەرامۆش دەکات، یان بە چەمککردنی زاراوەی "ناوچە نەویستراوەکان" (landno man’s)، کە بەناوچەیەکیگەمارۆدراو و چۆڵکراو دەوترێ خەڵکەکەی کەرەستە تایبەتییەکانی بەرهەڤکردن دادەهێنن. بۆ تاوتوێکردنی هەموو ئەم واقیعیەتە ناوچەییانە، لێرەدا دەمانەوێ چەمکی "بۆشایی نێوان" پێشنیاربکەین: "بۆشایی داخراو، کەم ڕێکخراو و دامەزراوەیی لاوازکراو، قرچۆک و جووڵاو.بۆشاییەک کە بەرهەمهێنەری کەمینە و کارەکتەرانی پلەنزم ودوورنییە لەوبارودۆخەدا، دەرفەتێک بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەو گۆڕینی هەلومەرجەکانی خۆیان بەدەست بێنن".
چەنەچەنی بەریتانیا بۆ گەیشتنی عێراق بەدەریا
دەکرێت بۆشاییە نێوانە ناسراوەکانی نێودەوڵەتی لەو بۆشاییانە جیابکەینەوە، کە وەها نین. گروپی یەکەم، دەکەونە بارودۆخی ناوچەیی وەک ناوچەیبێ لایەن یان ناوچەنەویستراوەکان، کە خاوەن گرەنتی دامەزراوە حکومی و نێودەوڵەتییەکانن و ڕێگادەدا وێڕای بارودۆخی تایبەتی شانشین یاسا بۆوکەسانەبێت، کە لەوێ دەژین. تەنیا بەڕێککەوتنی نەیارەکان، بەڕەسمی بارودۆخی ئەم بۆشایی نێوانانەدەناسینەوەو خاڵێکی سەرەکییە و سەقامگیری تایبەتی بۆ ئەم ناوچانە گرەنتی دەکات، بێئەوەی بارودۆخییان بەردەوام بێت. ئەم سیستمانە کە لە چوارچێوەی پەیماننامەی جنێڤ (١٩٥١) بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل لەماوەیەکی کەمی چوارچێوەی پێکدادانێکیبەرنامە بۆدانراو، وردە وردە بەدرێژایی زەمەن وەک ڕواڵەتێکی پۆست پێکدادان جێکەوتووە. بۆنموونە، "هێڵی سەوز"ی ژێرهەژموونی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان حاڵەتێکییەتی، کە ناوچەکانی تورک و یۆنانی قووبرس لێکجیادەکاتەوە، یان بەرزاییەکانی جۆلان، خاکی سووریا کە لە ١٩٦٧ەوە سووپای ئیسڕائیل داگیری کردووەو هێزە ئاشتی پارێزەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جەنگی ئۆکتۆبەری (١٩٧٣)لەناوچەیەکیدابڕێندراولە نێوان سووریا و ئیسڕائیل ڕاوێچکەیانە.
لە هەر دوو حاڵەتەکەدا، بە پێی فۆرمۆلی کلاسیکی ئەندازیاری ئاشتی، مۆدێلی "سنووری باش" بەمەدەنیکراو، بڕیارە "دراوسێی باش" بەرهەم بێنێت. گەرچی واقیعییەتی بابەتیانەیسنووردارییەکانی ئەم مۆدێلەی پیشانداوە: هۆکاری ڕیشەیی ئەو پێکدادانانە دانوستانی لە سەر ناکرێت و بەمشێوەیە سەردەکێشێتە ئەبەدیبوونی ئەم چارەسەرە کاتییانە. لەڕاستیدا، لە قووبرس، ئیرادەی سیاسی نییە و دانوستانی ئاشتی بێ ئاکامە. هەر وەک دەربارەیجۆلان، هێزە ئاشتی پارێزەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی لکاندنی یەکلایەنەی ئەم خاکە لەلایەن ئیسڕائیلەوە لەساڵی١٩٨١،هیچ کاردانەوەیەکییان نەبوو. سنوورداربوونی کاری ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لای هەمووان ئاشکرایە، تەنانەت گەر لە باشووری لوبنان پشتگیری زیاترە، ١٤ هەزار سەربازی هێزە ئاشتی پارێزەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان (FINUL) جێگیربوون. تا ڕادەیەک پێشێلکردنی ڕۆژانەی "هێڵی شین"، هێڵی کشانەوەی هێزە ئیسڕائیلییەکانی (٢٠٠٠) کۆنتڕۆڵکراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانو بەردەوامی گرژی نێوان حزبولڵا و ئیسڕائیل، باش ئەم کێشانە دەردەخات.
گروپی دووەم، کۆمەڵێک بارودۆخی ناوچەیی دەدۆزینەوە کە دەوڵەتان یان کارەکتەرانی ناحکومی سەپاندوویانن وهەندێک جار لەبارودۆخی جەنگ و کشانەوەی حکوومەت، یەکەم پشتگیری دووەم دەکات.
لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، سەربەخۆیی یان ئۆتۆنۆمی ئەم ناوچانە بەڕەسمی ناناسرێن. ئەم ناوچانە دەکەونە ژێرهەژموونی میلیشیاکان یان میلیسیاکان پارچە پارچەیان کردوون. ئەومیلیشیایانەی کە زۆر جار لە خزمەت دەسەڵاتێکی دراوسێ یان غەیرەدان و داگیرکارییان بەیاسای سەرکێشانەو بێ هیچ گرەنتییەکی یاسایی بۆ دانیشتوانی شوێنەکەو نەبوونی چاودێرانی خارجی بەکاردەهێنرێ. بۆیە ئەم ناوچانە بۆشاییەک پێکدەهێنن کە دەکرێت پێی بڵێی "بۆشایی ڕیزپەڕ". بەدەر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، کۆمارە جوداییخوازەکانی دۆنتیسک و لوگانیسک لە ئۆکرانیا لەوناوچانەن، کە کەوتوونەتە تەوەری ڕووسیاوە. یان لە خۆرهەڵات، ناوچەی ئیدلیبی سووریای ژێرهەژموونی گروپی ئیسلامگەرا. ئەم ناوچانە لەئاستی نێودەوڵەتیدا بەڕەسمی ناناسرێن و زیاتر کەوتوونەتە بەردەم بەرزی و نزمی و خوولانەوەی جیۆپۆلەتیکی و قووربانیبوونی ناسەقامگیری، بەگشتی تەمەن کورتن.
لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست، پێشینەی مێژوویی هۆکاری ئاشکراکردنی قۆرخکاری سیاسی ناوچەکانە. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم، هێزە کۆڵۆنیالەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا لە نەخشەکێشانی سنوورەکان بە شێوەیەکی یەکلایەنە و سوودوەرگرتن لە وڵاتان وەک ویستوویانە و بە پێی بەرژەوەندی خۆیان درێغییان نەکردووە: چەنەچەنی گەیشتنی عێراق بەدەریا بە پێی داواکارییە دیپلۆماسییەکانی بەریتانیا لە کوەیت و سعوودیە بگرە، تا پارێزگای ئەسکەندەروونی سووریا کە فەڕەنسا بۆ دڵنیابوون لە بێلایەنی خێرخوازانەی ئەنقەرە بەدرێژایی جەنگی دووەمی جیهان، پێشکەشی تورکیای کەمالیستی کرد.
لەم ڕوەوە، وڵاتانی ناوچەکە دوای سەربەخۆیی، نەیانتوانی چاویان لە ئاستی فراوانخوازی زەوی ئیسڕائیل بۆ خاکی فەلەستین، سووریا و میسر بنووقێنن، چونکە لە گەمەی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، حکومەتە بەهێزەکانی بیردەهێنایەوە. زۆربەی ڕژێمەکانی ئێستا درێغییان نەکردووە لە هەوڵدان بۆ بە "نیشتمانیبوونی" ناوچەی کەمینەکان (کوردەکانی عێراق، تورکیا، ئێران و سووریا، دانیشتوانی بیابان لە مەراکیش) بەزیانی مافەکانیان، سەرەڕایداوای ناسنامەو خاکی ڕەوایان. بەکورتی، ڕاوچییە تازەکانی ناوچە سنوورییەکان لە هیچەوە نەهاتوونەتە دنیاوە.
قۆناغی جەنگی سارد تیۆری داگیرکاری و کۆتکردنی ناوچە تایبەتییەکانی بەئامانجی ستراتیژی سەپاند و گرینگی چارەنووسی دانیشتوانەکان زۆر لە پێشینەی فەرمانڕەوایان چی لە باکوور و چی لە باشوور کەمتر بوو. ئەگەر بابەتی داگیرکردنی ئەڤغانستان لە لایەن یەکێتیی سۆڤیەتیجاران لە ساڵی١٩٨٠ هێماییترین بێت، یەمەنیش باریگرانی ئەم نەزمی جیهانییەی هەڵگرتووە و یەمەنی باشووری سۆسیالیستی لە کۆتایی ساڵی١٩٦٠،باریگرانی پەلامارەکانی سعوودیەی بەئامانجی خاکهەڵگرت. داگیرکردنی باشووری لوبنان لە لایەن ئیسڕائیل لە ساڵی ١٩٧٨، لەچوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی خۆرهەڵات و خۆرئاوا شوێنی تایبەتی دۆزییەوە و بەگژداچوونەوەی تێکۆشانیفەلەستین، کە بە ئایدیالی سۆسیالیستی دیاریکرابوو و حکومەتی ئیسڕائیلی پشتگیریکراوی ئەمریکای دووئەوەندە کرد. جگەلە دەنگدانی بڕیارنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئیدانەکردنی ئەم پێشێلکردنە یەکپارچەییەی خاک، تەلئەبیب ئەم ئۆپەراسیۆنەی بە سپاردنی پشتێنەیەکی سنووری بەقووڵایی ١٠ کیلۆمەتر بەگروپێکی میلیشیای لوبنانی تەواوکرد. ئەرکی ئەم گروپە، دابڕینی ناوچەیەکی بێ لایەن لەنێوان فیدائییان و ئیسڕائیل بوو و تەلئەبیب داراییەکەی دابین دەکرد. دوای ساڵی١٩٨٢، دینامیزمی ڕووبەڕووبوونەوەی خۆرهەڵات و خۆرئاوا لەو پێکدادانەدا کاڵ بووەوە، بووە خەباتێکی ئازادیبەخشی نیشتمانی و دەستبەجێ جڵەوەکەی کەوتە چنگ حزبولڵا. دانیشتوانی باشووری لوبنان کە بە سنوورێکی سەربازی بەکرێگیراوانی ئیسڕائیل جیاکرابوونەوە، ٢٢ ساڵ لە ژێر کۆتی نەزمی سیاسیدا ژیان، کە بەرمەبنای گوشارەکان بۆ هاوکاری، بڕیاری سەرکێشانە و ترس بوو. زیندانی خەیام لەم ناوچە بێ لایەنەدا، کە تێیدا چالاکوانانی فەلەستینی و لوبنانی بێ دادگاییکردن دەستگیردەکران و سیستماتیکییانە ئەشکەنجە دەدران، هێمای ئەم سیستمە هیچ جۆرە یاسایەکی تێدا نەبوو.
غەزە بۆشاییەکی سنووری ترەو لە ٢٠٠٠ەوە لە پێشەوەی گۆڕەپانی داگیرکردنی ناوچەکەیە. لەوێش، دانیشتوانێک بە بارمتەگیراون، لەبن باریگرانی ئەو هەنگاوانە دەناڵێنن، کە پێکهاتەیەک لە چۆڵکردن وخۆتێنەگەیاندنی ناوچەکە دوای ساڵی٢٠٠٥ لە لایەن ئیسڕائیل و گەمارۆدانی هەمەلایەنە، لەوانە ئاوی. بە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی (٢٠٠٨، ٢٠١٢، ٢٠١٤، ٢٠٢١)، ئێمە ستراسیزمی**سیاسی عەقڵ نەبڕ و قەیرانی نامرۆیی دەبینین، کە دانیشتوانی ٢ملیۆن کەسی تابڵێی هەژارتر، بەسووکی تەماشاکراو و "پێشنەکەوتوو" دەکات. خۆدزینەوەی خۆرئاوا لە گفتوگۆی کارەکتەرانی سیاسی غەزە، کە بە "تیرۆریست"ییان دەزانێ، پشتگیریکردنی ناڕاستەوخۆی قەیرانێک ئاساندەکات، کە سزادانی بەکۆمەڵی دانیشتوانێکە و یاسا نێودەوڵەتییەکان ئیدانەی دەکەن. کەوایە، ئەم بۆشایینێوانە هەر وەکووجۆرێک فاکتەری هاوبەشی ئیسڕائیل و خۆرئاوا دەردەکەوێت، کە ئەم شانشینە دەکاتە زیندانێکی سەرئاوەڵە.
لە سووریا، لە کاتی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی ساڵی ٢٠١١، شانشینی نیشتمانی بۆ چەند بۆشاییەکینێوان سنووری پارچە پارچە بووە. کە دەرئەنجامی هاوسەنگی هێزی نێوان کارەکتەرانی ناوخۆ و نێودەوڵەتییە و هەر یەکەیان شوێن ئامانجی خۆیان دەکەون. ڕەمزیترین و و بەمیدیاییترینکردنی، داگیرکردنی پشتێنەیەکی ناوچەیی دراوسێی سنووری باشووری تورکیا لە لایەن ئەم وڵاتەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٦ بە ئۆپەراسیۆنی "سووپەری فورات" دەستی پێکرد و پاشان لە ساڵەکانی دواتر بەدوو پەلاماری دیکە بەئامانجی ڕاگەیەنراوی وەدەرنانی داعش درێژەیکێشا. ئامانجی ناڕەسمی ئەنقەرە، زیاتر لە هەمووشتێک بەرگرتن بوو لە دروستبوونی ناوچەیەکی کوردستانی ژێر هەژموونی پەیەدەی نزیک لە پەکەکە. ئەنقەرە لەم ڕێگایەوە پێوەندی نێوان ناوچە کوردنشینەکان لە سووریا لێکجیادەکاتەوە و هاوکات پێوەندییان بە ناوچە کوردنشینەکان لە تورکیا دەبڕێت. ئەم ناوچە بێ لایەنە کە سووپای تورکیا دروستیکردبوو، بەمیلیشیا ناوخۆییەکانی سەربە ئەنقەرە سپێردرا، کە لەشەڕکەرانی پێشووی سووپای ئازادی سووریا و جیهادگەراکان پێکهاتبوو. ئەمکارە سەریکێشایە فرەبەدڕەفتاریی لەگەڵ کوردەکانی دانیشتووی ناوچەکە، کە بەئاشکرا لاوازی یاساو هەڵکشانوداکشانی لە شانشینی نێوان و گوێنەدان بەدانیشتوانی، بۆ نیازپاکی داگیرکەرانی خاک.
کەمپی ئاوارەکانی سووریا، کە ڕێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان ناچێتەناوی
هەروەها یاسای بارودۆخی نائاسایی و گوێپێنەدان و گەمارۆدراوی ناوچە سنوورییەک، کە ئەمریکا لە دەوروبەری دەروازەی ئەلتنفی سووریا و ئوردوون بوونیاتی ناو کۆنتڕۆڵی کرد، ناوچەیەک کە کەمپی پەنابەرانی سووری ئەلڕکبانی لەخۆگرتووە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی بەم ناوچەیە ناگات و تەنیا خاچی سووری سووریا، (سەر بە دیمەشق) دەتوانێت بچێتەناوی. لە ساڵی ٢٠١٦، ئوردوون دەروازەی سنووری پێوەداو بەناوچەیەکی سەربازیی ڕایگەیاند، بەڵام بۆ دابینکردنی خۆراکی کەمپەکە نەک بەشێوەی هەمیشەیی،بەڵکو ڕێگەی بەدانیشتوانی نەدا بچنەناو ئوردوونەوە. چەند پەنابەرێک کە فەرامۆشکرابوون و لەنێوان ستراتیجی کۆنتڕۆڵکردنی کۆچبەری ئوردوون و تەسلیمبوونەوەی بێ کۆتومەرجی سووریا گیرییان خواردبوو، دواجار چارەی دیکەیان جگەلەچوون بۆ ناوچەی ژێردەسەڵاتی حکومەتی سووریا بەمەترسی دەستگیرکردنەوە نەبوو.
بە پێچەوانەوە، ناوچەی پارێزراو (zonessafe)ی دروستکراوی ڕەوتی ئاستانە (٢٠١٧)، کە ڕووسیا، تورکیا و ئێران پشتگیری دەکەن، بە پێی ژمارەی گروپە نەیارەکانی سووریا، ناوچەی نیمچە مرۆییبۆ سنووردارکردنیان پێکدەهێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا، نەخشە ستراتیجییەکانی ڕووسیا – سووریا زیاتر بەئامانجی جیاکردنەوەیان لێکتری بووە تا بتوانن توانای سەربازییان کەم بکەنەوە. ئیدلیبی ٣ ملیۆن دانیشتوان تاکە ڕیزپەڕەو بە هۆی پێگەی جووگرافی هاوسنووربوونی لەگەڵ تورکیا، باری نیمچە ناوچەیی باڵادەستە. ئەنقەرە دانوستانی لەگەڵ ڕووسیا کرد کە پەلاماردانی ئەم ناوچانە، بەتایبەت پەلاماری ئاسمانی، سنوورداربێت. تورکیا نایەوێت لە کاتی هێرشەکانی سووریا بۆ ئەم ناوچانە، لێشاوی سەرەوژێربوونی پەنابەرانی سووریا بۆ ناو خاکەکەی ببینێت. ئەم بۆشایی نێوانە کە لەیارییەکی ئاڵۆزی دەسەڵات لە نێوان هێزەکانی ناوچەکە بە بارمتە گیراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بوونی سیستمێکی حکومەتی کارەکتەرانی ئیسلامگەرا یان تەنانەت جۆرێک کرانەوەیان بەڕووی خۆرئاوادا نەبینیووە، بە تایبەت بە سەرکوتکردنی ڕادیکاڵترین باڵەکانی جیهادگەرا.
مادەی١٤٠ی دەستووری نوێی ساڵی٢٠٠٥ی عێراق، ئاماژەدەکات بە "ناوچە جێ ناکۆکەکان"ی نێوان دەسەڵاتدارانی عێراق لە بەغداد و حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەم ناوچانە ڕووبەری نزیکەی ٣٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی دانیشتوان کورد، عەرەب و کەمینەی جیاجیا، لە ١٩٦٠ەوە ڕژێمی بەعس تەعریبی دەکات، ئامانج لێی دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوە هایدرۆکاربۆنییەکانی خاکەکەیەتی. سەرەڕای گەڕانەوەی کوردە دوورخراوەکان لەلایەن سەدام حسێنەوەبۆ ناوچەکانی دیکەی وڵات و میکانیزمی دەستوور کە بەرمەبنای ڕاپرسی، پشتگیری لە چارەسەرکردنی زەوییەکان دەکات، دەسەڵاتدارانی عێراقی و کورد کەمتر مەیلییان بۆدۆزینەوەی خاڵی هاوبەش پیشانداوە و کەڵکاوەژوو بۆ ئامانجی سیاسی سوود لەشووناسی ناوخۆیی وەردەگرن. ئەم دوانەییەی زەوی ئاکامی زیانبەخشی هەبووە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوێنەدان بە بژاردەکانی بەغداد توانی سوود لە سەرچاوە نەوتییەکانی ئەوێ وەربگرێت و پاشان دوای وەدەرنانی هێزەکانی داعش، دەسەڵاتی خۆی لێ جێگیر بکات. ئەم پارچە پارچەبوونەی زەوی بواری دەرکەوتنیمیلیشیا ناوخۆییەکانی ڕەخساند، کە دانیشتوانی مەدەنی دەپارێزنو هێزەناوچەییەکان (تورکیا، ئێران) یان گروپە کوردییە نەیارەکان پشتگیرییاندەکەن.
خۆ – ڕێکخستنی کوردەکانی ڕۆژئاوا
بۆشایی نێوان زیاتر لە هەموو شتێک بابەتێکی ململانێی نێوان ڕکابەرەکانە، کە ئامادەنڕاستەوخۆ کارەکتەرانی ناوخۆیی دەستبەسەربکەن، چونکە خاکی پەیوەست بەسامانی سروشتی شایانی سوود لێوەرگرتن دەشارنەوە. پەرەسەندنی لەنکاوی ئەم ناوچانە لە پێوەند بەو ستراتیژییانەیە کە هەر دوو دینامیزی ستراکچەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست شیاویکردووە: لە لایەک، بڵاوبوونەوەی سیستمێکی ناوچەیی "هێترارکی"***، واتا خاوەن ناوەندە جیا جیاکانی دەسەڵات و ناهۆمۆجین. لە لاکەی دیکە، پەیدابوونی قۆناغی نەگۆڕی نێوان هێزە گەورەکان، کە دەرئەنجامی کشانەوەی ئەمریکایە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست. دەکرێت ئەمە هەم لە پشتگیریکردنی سیاسی و خاکی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا (ڕۆژئاوا) لە لایەن ئەمریکاوە لە بەگژداچوونەوەی دژەتیرۆریستییەکەی دژی داعش ببینی و هەم پشتگوێخستنی ئەم ناوچانە دوای کشانەوەی ئەمریکا و وەڵامدانەوەی ئاسایشی تورکیا لە کاردانەوە بە بوونیان لە سەر سنوورەکانی خۆی. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، کوردەکانی سووریا توانای خۆ – ڕێکخسنییان پیشانداوە و بانگەشەکانی ناسنامەیان، کە بەزەحمەت دەکرێت بۆ تا لێهاتنێکی کاتیدایبەزێنی، سەردەکێشێتە دابەشکردنی جوگرافیایی نوێ لەپێناسەکردنەوەی سووریا. لەوانەیە ئەم هەوڵە هیوادارکەرترین نووسخەی سوودوەرگرتن لە بۆشایی نێوان بواری دووبارە دابەشکردنەوەی دەسەڵاتەکان پیشان بدات.
* لێکۆڵەر لە (CNRSPacte) لە شاری گرنوبێڵ.
** ستراسیزم: ئاماژە بە یاساکی ناسراوی یۆنانی کۆن دەکات، کە دەکرێت پێی بڵێی یاسای دوورخستنەوە یان نەفیکردن. ئەسیناییەکان ئەم یاسایەیان بۆ تەمبێکردنی کەسانێک داناوە، کە بە شێوەیەکی نائاسایی زاڵ دەبوون.
*** لەدایکبوونی هێترارکی: چەمکی هێترارکی کە پێش چەند ساڵێک لە بواری پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان خرایەڕوو، دەرفەتی بیرکردنەوە لە سەرووی نموونە کلاسیکیەکانی قاتبەندی و ئەنارشی بەفۆکەس خستنەسەر زۆربوون و ناهۆمۆجینی ناوەندەکانی دەسەڵات، پلەبەندی هەمەجۆریان پەڕاگەندەیی ڕێسا ناوچەییەکان و ڕۆڵی زۆر بەرچاوی کارەکتەرانی فرەنەتەوەیی و ناحکومی دەڕەخسێنێت.
سەرچاوە: لوموند دیپلماتیک، فوریە ٢٠٢٢.
لە گۆڤاری نوێبوونەوەی ژمارە (٨)دا بڵاو بووەتەوە.