هۆشیاری عەبدولعەزیز

گرێدانی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێپس ( ٢٠٢٥) لە زانکۆی ئەمریکی لەدهۆك، لەم هەڵومەرج و قۆناغەدا بۆخۆی واتاو مانایەکی جیاوازی هەیە و دەکرێ وەك هەر کۆڕبەندێکی تر هەڵوێستە لە مەغزاو ناوەڕۆکی گرێدانی بکرێ ، چونکە ئەم جۆرە کۆڕبەندانە لە بنەڕەتدا دەکرێ وەک دەستپێشخەری و سەکۆیەکییاسایی و میکانیزمێکی گونجاو تەماشابکرێ  بۆ دۆزینەوەیڕێگەچارەی کێشمەکێش و ئاڵنکاریە ناوچەیی و ناوخۆییەکان و دەروازەیەکیش بێت بۆ تێگەیشتن لە چۆنێتی دەربازبوون لەڕووداوو حاڵەتە گەرمە سیاسییەکان ، بە مەرجێک لاپەڕەیەکی پابەندی گفتوگۆکانی تێدا بەرهەمبێت و وەک دەرەچەیەکیڕیشەی چارەسەر مامەڵەی لەگەڵ بکرێ ، بەواتایەکی تر ئەو باس و بابەتانەی گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێ ، بابەتی گەرم وپڕ گرێ و گۆساڵن و دەشێ دواجار لە پامێرەیدا کاریگەری لەسەرڕەوتیڕووداو و پێشهاتەکان هەبێت و ببێتە کۆمەڵێکڕاسپاردەو تێڕوانینی گرنگ بۆ ئایندەی ستراتیژی سیاسی لایەنە بەشدارەکانی گفتوگۆکانی کۆڕبەندەکە.

گرێدانی ئەم کۆڕبەندە لەم ژینگە ئاڵۆز و تێکچڕژاوەی ناوچەکەشدا تەنهاڕووداوێکی ئاسایی و عورفێکی چەسپاوی ساڵانە نییە هەروا گرێبدرێ و تێپەڕێ ،  بەڵکو لە ناوەخندا گوزارشتە لە گۆڕینی هاوکێشەی هێز و گواستنەوەی چەقی گفتوگۆکان بۆ ئەو جێگاو شوێنەی کۆڕبەندەکەی تێدا گرێدەدرێ ، دیارە دەستنیشانکردنی هەرێمی کوردستان لەم کۆڕبەندەدا گرنگیی خۆی هەیە و بەشێکە لەو ئەجێندا ناوچەییەی کە چاوی لەسەر پرۆسەی گۆڕانکاریەکانە بەشێوەیەکی ئاشتیانە ، لەگەڵ ئەوەشدا سازدانی ئەم دیدارە لەم دوخەی ناوچەکە و سیاسەتە شەڕانگێزیەکانی ئەمریکا و ململانێ و کێشمەکێشە مێژوویەکانی ئیسرائیل و ئێران و ڕەوشی ناجێگیریڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆخۆی هەڵگری تێگەیشتنێکی جیاوازترە و دەکرێ لە گۆشەنیگای بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی ئەو لایەنانەوەتەماشابکرێت، کە لە ئێستادا سەری گڵۆڵەکەیان بەرەو عێراق شۆڕ کردۆتەوە و چاویان لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەو سەرەتا گەرمەیە کە ئاسەوارەکانی لە ململانێی توند بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەرکەوتوە ، ڕەهەندە ئاڵۆزەکانی پشت گفتوگۆکانی ئەم کۆڕبەندەش لە هۆڵەکانی دیدارەکەدا دەبینرێت و زیاتر لە ژووری عەمەلیاتی داڕشتنیشێوەی ئیدارەدانی داهاتووی عێراق و پرۆسەی سیاسی ناوچەکە دەچێت .

لە هەڵسەنگاندن و شرۆڤەکردنی گفتوگۆکانی بەشێک لە ئێڤێنتەکانیشدا بەڕوونی هەست بە تێکەڵاوبوونی سەرە خێتەکان و توخمەکانی پەیامێکی فرەڕەهەندی ناوچەی و جیهانیدەکرا ، وەک ئاماژەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەڕێڕەوى ئایندەی سیاسى لە عێراق و پەیوەندییە نوێیەکانى ئیدارەى ئەمەریکا لە ناوچەکە و بەتایبەت  ململانێی ئەمریکا و ئێران لە ناو عێراق و هەرێمی كوردستان و مانەوەی ئێران لە عێراق وەک هەڕەشەیەکی ستراتیجی بۆ سەر ئاسایشی سیاسەتی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

لەناو ئەو هەموو ئاڵۆزی و ململانێ و کێشمەکێشە ناوچەی و ناوخۆیەشدا کە پێشبینیکردنی هەروا ئاسان نیە و مۆدێلەکان زوو زوو دەگۆڕێن ، هەڵکەوتەی جیوسیاسی کورد و مەدلولەکانی قۆناغەکە و ئاریشە و ئاستەنگەکانی ناوچەکە و گرنگی پرسی ئاشتیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کایەی سیاسی تابڵۆگەورەکەدا بۆ کورد دەرفەتێکی گرنگ و پڕبەهایە و دەکرێ کورد بەوردی چاوی لەسەربێت ، بەڵام نەک بەو عەقڵیەت و تێفکرینە ناهاوسەنگ و لێکترازاوەوە کە لە کایەی سیاسی و دەوڵەتداری ئێستادا دەبینرێ ، ئەمە لە کاتێکدا چەقی کۆڕبەندەکە خۆی گفتوگۆکردنە لەسەر پرۆسەیئاشتیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسایش و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و گرنگیدانە بە پاراستنییەکڕیزی کۆمەڵایەتی و لەیەکتێگەیشتن و گەشە پێدانی ئابوری و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی .

کەچی لە پەراوێزی ئەم ناوەخنە گرنگەدا کورد خۆی لە نێوماڵێکی لەیەکترازاو پەڕتەوازە و شپرزدایە و هەست بە هیچ پلانێکی بابەتیانەش ناکرێت بۆ دەربازبوون لەم دۆخە چەقبەستوو قەیراناویە ، لەکاتێکدا عورفە گشتیەکە وایە و دەبێ لە دوای هەر هەڵبژاردنێک لایەن و هێزە ناکۆکەکان دوورکەونەوە لە تای بانگەشە و گوتاری زبرو بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و گەنگەشەی دۆخی دوای هەڵبژاردن و پرسی سازان و هاوبەشی سیاسی و ئیدارەدان و خۆشکردنی زەمینەی لەبار بکرێ بۆ ئەو قۆناغەو پرسە لاوەکیەکان هەموو وەلابخرێ ، کەچی پێچەوانەی بەم تێگەیشتنە سەرانی کورد لە ناو جەرگەی گفتوگۆی ئاشتیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو قۆناغ و هەڵومەرجە ئاڵۆز و ناهاوسەنگە ناوچەی و  ناوخۆییەدا هەڕەشە لەیەکتر دەکەن و ڕەنگ و بۆی دوو زۆنی تۆخ دەکەنەوە و دوای زیاتر لە چارەکە سەدەیەک هێشتا نەیانتوانی پەیمانێکی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سیاسی مۆرکەن و ڕێگربن لە دروستبوونی هەر جۆرە گرژیەک کە نێووماڵی کورد لەیەک بترازێنێت .

لەگەڵ ئەوەشدا نەکڕەچاوی ئەو دۆخەیان نەکردوە بگرە بوونە مایەی تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و دابڕانی هەرێم و شێواندنی ژینگەی سیاسی و هەموو مەخسەدیشیان لەم ململانێ و کێشمەکێشەدا ئیحتکارکردنی سوڵتە و خۆ نواندنە وەک سوڵتانییەکەم ، بەڵام پێچەوانە بەم مەیل و خواستە ستەمکاریە،

لە نێوو گەمە  نێودەوڵەتیەکانیشدا ئەم دوو هێزە گریمانەی چارەسەربوونی پرسیڕەوای کوردیان شکاندووە و ڕەنگە چیتر نەتوانن کوردستان وەک قەوارەیەکی فەرمی بپارێزن .

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا