شەدە بەشیر 


کیژان بورهانی، تەمەن٣٠ ساڵ، بەدەستی باوکی خەڵتانی خوێن کرا،  ئەم تاوانە دەنگدانەوەی گشتی بەدوای خۆیدا ھێنا، لەکاتێکدا بوەتە ھۆی دڵتەنگی و ناڕەزایەتی گشتی و فراوان، لە ھەمانکاتدا ھەندێک میدیا و پێگەی نابەرپرس  خەریکی سیناریۆسازی و تەمومژاویکردنی  خودی ڕوداوەکەبوون، ئەم پێگە و میدیا نابەرپرسانە کەسایەتی کیژانیشیان تیرۆرکرد، واتە دوو جار قوربانی دووجار تیرۆر کردن.
لەچەند رۆژی رابردوودا بینیمان هەندێک لەمیدیاکان چۆن مامەڵەی لەگەڵ ئەم تاوانەدا دەکەن، لەلایەک ژیان و ڕەفتار و کەسایەتی قوربانی دەکرێتە پاساو بۆ تاوانەکە و بۆ بەلاڕێدابردنی دۆسیەکە و کێشکردنی ڕای گشتی بۆ سیناریۆسازیەکانیان و سەرەنجام بە کردەوە پەردەپۆشی تاوانەکە دەکەن.
 ئەوەی لێرەدا گرنگە تاوانێک ئەنجام دراوە، ژنێک کوژراوە بەدەستی باوکی، بە چ ئامانجێک ژیانی ژنێک کە کوژراوە دەبەسترێتەوە بە(کێشەی بچوکی خێزانی)، پێویستە کار لەسەر گۆڕینی ئەم نەریت و تێڕوانینە بکرێت کەپاساو دەهێنێتەوە بۆ کوشتنی ژنان و توندوتیژی لە دژی ژنان، پێویستە تاوانی کوشتنی ژنان بکرێتە کارێکی نەفرەتلێکراو.
نابێت بھێڵین هیچ پەیوەندییەکی کەسی، هیچ داب و نەریتێک و هیچ پاساوێک رەوایەتی بدات بە  کوشتنی ژنان، وە نابێت ڕێگا بدەین ھەر میدیا و پێگەیک ببێتە ئامڕازی سەرزەنشتکردنی قوربانی یان پاکانەکردن بۆ تاوانبار، میدیا دەبێت بەرپرس بێت و پێویستە بە وردبینی، بەرپرسیاری و پاراستنی شکۆی مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەدا بکات، نابێت کیژان دوای کوشتنیش قوربانی بێدەنگی و تۆمەتبارکردن بێت، وەنابێت هیچ کەسێک بە پاساوی نەریت و شەرەف لە بەرپرسیاریی یاسایی ڕزگاری بێت، وەک باس دەکرێت کەس و کاری کیژان سکاڵا تۆمار ناکەن، لێرەدا داواکاری گشتی و دادگا بەرپرسیارە کە رۆڵی خۆی ببینێت و تاوانباری کوشتن کیژان و ھەرکەسێکیش ڕۆڵی ھەبوو لە ڕوودانی ئەو تاوانەدا ئاشکرا بکات و سزای خۆیان وەربگرن.، کوشتنی ژنان تاوانە، پاساوهێنانەوە بۆ تاوانیش خزمەت بە تاوان دەکات.

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا