
ئافرەتی کورد لە مێژووی پڕ لە سەروەری کۆمەڵگەکەماندا هەمیشە ستوونێکی گرنگ و بنەڕەتی بووە لە بونیادنانی ژیانی خێزانی و ئابوریدا سەرەڕای جیاوازی نێوان ژینگەی لادێ و شار لە لادێکاندا ئافرەت نموونەی باڵای خۆڕاگری و ماندووبوون بووە و شانبەشانی پیاو لە کێڵگەکان و لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریدا تێکۆشاوه بە بێ ئەوەی ماندووبوون لەسەر ڕوخساری دیار بێت و لە هەمان کاتدا ئەرکی قورسی دایکایەتی و پەروەردەکردنی منداڵی بە شێوازێکی زانستی و نەریتی بە ئەنجام گەیاندووە بە جۆرێک کە ماڵ و کێڵگەی بەیەکەوە گرێ دەدا و بۆتە هۆی بەهێزکردنی ئابووری خێزانەکە لەگەڵ گەشەسەندنی شارستانیەت و گواستنەوەی ژیان بۆ شارەکان ئافرەتی لادێ لەگەڵ ژینگەی نوێدا خۆی گونجاند و تەنها لە سنووری ناوماڵدا نەماوەتەوە بەڵکو دەروازەی ناوەندە حوکمیەکان و دائیرەکان و دامەزراوە حکومی و تایبەتەکانی گرتە بەر و لە بوارەکانی پەروەردە و تەندروستی و سیاسەت و ئابووریدا ڕۆڵی کاریگەری گێڕا و توانی لە ڕێگەی خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزەوە پێگەی خۆی لە ناوەندە ڕۆشنبیری و زانستییەکاندا سەقامگیر بکات لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییە گەورانەشدا ئەرکی پیرۆزی دایکایەتی و پێگەیاندنی نەوەی نوێ هەرگیز فەرامۆش نەکرا بەڵکو بوو بە نموونەی سەرکەوتن لە هاوسەنگی دروستکردن لە نێوان کارکردن لە دەرەوەی ماڵ و بەڕێوەبردنی خێزاندا و لە هەموو قۆناغەکاندا سەلماندی کە دەتوانێت سەرکردەیەکی سەرکەوتووش بێت لە کۆمەڵگەدا ئەمەش دەریدەخات کە ئافرەت لە کۆمەڵگەی کوردیدا هەمیشە هێزی بزوێنەری کۆمەڵگە بووە و شایستەی ڕێز و پێزانینی تایبەتە لە هەموو کات و شوێنێکدا و هەمیشە جێگەی شانازییە بۆ نەتەوەکەمان
