گوڵاڵە ساڵح حەسەن

​کوشتنی ژنان بە ناوی شەڕەف و پاراستنی ئابڕوو یەکێکە لە تاوانە گەورەکان کە تا ئێستاش لە ناو کۆمەڵگەی ئێمەدا بەردەوامی هەیە و بووەتە هۆی لەدەستدانی ژیانی دەیان ژن و کچی بێتاوان بەبێ ئەوەی هیچ مافێکیان پێ درابێت بۆ بەرگریکردن لە خۆیان
ئەم دیاردە مەترسیدارە ئارامی کۆمەڵگە تێکدەدات و ڕێگە لە گەشەکردنی مرۆڤایەتی دەگرێت چونکە هیچ یاسایەک و هیچ ئاینێک و هیچ ویژدانێکی زیندوانە ڕێگە بەوە نادات مرۆڤێک بە هەموو ئاسانییەوە بڕیار لەسەر کوشتنی مرۆڤێکی تر بدات بە هەر پاساوێک بێت
کاتێک ژنێک دەکوژرێت تەنها ڕوحێک لەناو ناچێت بەڵکو خێزانێک و کۆمەڵگەیەک تووشی داڕمانی ئەخلاقی دەبێت چونکە شەڕەفی ڕاستەقینە لە کوشتندا نییە بەڵکو لە ڕێزگرتن لە ژیان و بەخشینی مافی ئازادی و دادپەروەرییە بۆ هەموو تاکێک بەبێ جیاوازی
ئێمە پێویستە هۆشیاری کۆمەڵایەتی بڵاوبکەینەوە و پەروەردەی خێزانەکانمان ببوژێنینەوە تاوەکو تێبگەین کە ئازادکردنی مرۆڤەکان و هاوکاری کردنیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان زۆر گرنگترە لە دەستبردن بۆ توندوتیژی و کوشتن
کاتی ئەوە هاتووە هەموومان پێکەوە ڕووبەڕووی ئەم بیرۆکە و نەریتە کۆنانە ببنەوە و یاساکان توندتر ببن تاوەکو هیچ کەسێک نەتوانێت بەناوی پاراستنی شەڕەف خۆی بکاتە دادوەر و بەکاری تاوانکاری هەستێت و لە سزاش ڕزگاری بێت
ئافەرین بۆ ئەو کۆمەڵگەیەی ڕێز لە مێینە دەگرێت و ژیانیان دەپارێزێت چونکە کۆمەڵگەی بەهێز لەسەر بنەمای دادپەروەری و لێبووردەیی و خۆشەویستی دروست دەبێت نەک لەسەر زوڵم و ڕشتنی خوێنی ژنانی بێتاوان.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا