كامەران حاجی ئەلیاس 

هەرچەندە دانیشتووی یەك گەرەك بووین، بەڵام من كاك( هاشم حاجی عەلی شەناغەیی)م زیاتر لە رێگەی هامووشۆ كردن بۆ مزگەوت وە لە رێگەی ئامادەبوونی لە كۆڕە هونەرەی و ئەدەبییەكانم ناسی . ئەو جگەلەوەی نووسەرێكی بواری حەیران و فۆلكلۆر بوو یەكێك بوو لە ئامادەبووانی سەرجەم كۆڕە هونەری وئەدەبیەكان دا كە لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێن.. بەڵێ كاك هاشم زۆری حەزی لە خوێندنەوەی كتێب و گۆڤارەكان  بوو لەهەر شوێنێك كۆڕێك هەبواییە ئەو لەوێ بوو هەموو جارێ پێشوەختە منیشی لەشوێن و كاتی كۆڕەكان ئاگادار دەكردەوە خۆئەگەر من لەبەر هەرهۆكارێك بۆم نەكرابایە ئامادەی كۆڕێك بم بەتایبەتی لەو كۆڕانەی  كتێب و گۆڤاركان رێورەسمی ناسین و بڵاوكردنەوەی بۆ دەكرا ئەوا لەكاتی دابەشكردنی كتێبەكان یان گۆڤارەكان بەهەرشێوەیەك بووایە دانەیەكی بۆمنیش دەهێنا ئەنجا زۆرجار هەربەدەستی خۆیراستەوخۆ كتێبەكە یان گۆڤارەكەی دەگەیاندە دەستم یان لە رێگەی كاك محەمەدی كوڕی دەگیشتە دەستم ..

كاك هاشم خوولیاو حەزێكی زۆری بۆ خوێندنەوە هەبوو لە ماڵەكەی خۆیدا  كتێبخانەیەكی خنجیلانەی هەیە كە چەندین كتێب و گۆڤاری بەسوود لە خۆ دەگرێت.. خاڵێكی تری كاك هاشم نووسین بوو لە بواری حەیران بەتایبەتی لەسەر ژیانی حەیران بێژان لەم رێگەیەوە ماندووبوونێكی زۆری ئەكێشا بەدواداچوونی زۆری دەكرد تاوەكو ژیانامەی ئەو حەیەران بێژانەی كۆدەكردەوە بۆ ئەو مەبەستەسەردانی چەندین شوێن و كەس وكاری حەیران بێژان دەكرد بۆئەوەی بەدورستی ژیانی حەیران بێژان كۆبكاتەوە، جگەلەوەش زۆرجار بەخۆی تێكستی حەیرانی دەنووسی زۆربەی بابەتەكانیشی لە رۆژنامەی هەولێر و گۆڤاری دیوان بڵاودەكردەوە، چەندین جار ئەوەی لەلای من دەركاندبوو كە هیوای وایە لە داهاتوو ئارەوزووی ئەوە دەكات كە بەرهەمەكانی لە چوار چێوەی كتێبێكدا چاپ و بڵاوبكاتەوە.. سەدحەیف و مخابن ئەو خۆزگەی تا لە ژیان دابوو نەهاتەدی بەو هیواییەی لە داهاتوو بەهەموو لایەك بتوانیینسەرجەم نووسینەكانی بەتایبەتی ژیانامەی حەیران بێژان لە چوارچێوەی كتبێك دا چاپ و بڵاوبكینەوە  بۆ ئەوەی ئەو خەونەی بێتە دی.

لە لاپەری تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووكی خۆی دا كاك هاشم گۆشەیەكی (36) ئەڵقەیی بە ناوی (ئەوێ رۆژێ) بڵاوكردەوە ،كەباس لە قۆناغەكانی ژیانی خۆی دەكات هەروەها باس لە گوندی (شەناغە)  و شاری هەولێر دەكات بەشێوەیەكی گشتی  كۆمەڵی یادەوەری و بەسەرهاتی خۆی بە زمانە سادەیی خۆی دەگێرێتەوە، تارادەیەك بۆ مێژوو دەكرێت وەكو سەرچاوە سوودی لێوەربگیرێت.

من دڵنیام كۆمەڵی نووسەرو فۆلكلۆرپەرەوەر هاشم دەست نووسینی تری بەڵاونەكراوەی هەیە بەوهیوایەی لە داهاتوو سەرجەم دەست نووسینەكانی چاپ و بڵاوبكرێتەوە

كاك هاشم لە رووی كۆمەڵایەتیش كەسێكی كراوە بووە، خۆشەویستی هەمووكەسێك بوو بەتایبەتی لەگەڵ دانیشتوانی گەڕەك ئەو بەردەوام هامووهۆشی مزگەوتی دەكرد هەردەم فاكتەری خێر بوو ساڵانێك بوو بەدەست نەخۆشی دڵا دەیناڵاندهەرگیز بیرم لەوە نەكردبوو كە رۆژێك دێت ئەم چەند دێرە بۆ تۆ بنووسم ،سەدحەیف و مخابن چل رۆژ لەمەوبەر لە رۆژی سێشممە 16\9\2025 لەگەڵ  وەرینی گەڵای پایز كاك هاشم ،ماڵئاوایی لێكردین.. دوورد بۆگیانی پاكی جێگای فیردۆسی ئەعلا بێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا