دهۆک بەڕۆژی _ سۆران

ئالوودەبوون بە مادە هۆشبەركان بە یەكێك لە مەترسیدارترین كێشەی سەردەم  هەژمار دەكرێت چ لەسەر ئاستی تاكەكەسی یا لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی، لە زانستی و تەندروستییەوە بە خۆشییەكی وێرانكەر و كوشندە دادەنرێت بە جۆرێك ئالوودەبوون  بە مادە هۆشبەرەكان كە باوترینیان(كۆكاین و هیرۆین) بە دووبارە چەندبارە بوونەوەی دەبێت و دەست هەڵگرتن و دووبارە شیانەوە و دژ وەستان لە  بەكارهێنانی  مادە هۆشبەرەكان ئاستێك كە ئەستەم بێت.

بە پێی ڕاپۆرتە تەندروستییەكان، لە بەریتانیا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە و هاوكاریكردنی كەسانی ئالوودەبوو بە مادە هۆشبەرەكان چەندان ڕێگە گیراونەتەبەر بە هەماهەنگی بەردەوامی دەزگا تەندروستییەكان و دەزگاكانی پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان لە ڕێی بنكەكانی نەهێشتن و بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان هەروەها ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بنكەی تەندروستی و تابیەت بە دووبارە  شیانەوە و چارەسەری ئالوودەبوون، تەنانەت لە ڕێی ئاگاداركردن و پێوەندیكردن بەهێڵی تابیەتی تەلەفۆن و پێدانی ئامۆژگاری و گفتوكۆكردن لەگەڵ بەكارهێنەرانی  مادە هۆشبەرەكان.لە ڕووی زانستی پزیشكییەوە گرفت و بەربەستەكانی چارەسەركردنی كێشەی ئالوودەبوون بە  مادە هۆشبەرەكان لەوەدا  دەبێت كە جەستەی مرۆڤ لەگەڵ بەكارهێنانی ئەو جۆرە مادەیە، بەشێوەیەكی  بەردەوام جەستەی دەگاتە ئاستی تێربوون لەو بڕەی كە پێشتر بەكارهێنەری  مادە هۆشبەرەكان وەریدەگرت، بە شێوازەێك كە جەستە تەواو دەكەوێتە ژێر كۆنتڕۆڵی مادە هۆشبەرەكان و مێشك گۆڕانكاری بەسەردێت لە ڕووی پێكهاتە و كردارەوە، هەروەها  خوێندنەوە و گۆڕینەوەی زانیارییەكان لە  مێشكەوە  بۆ جەستە  بە پێچەوانەوە دەكەوێتە  بارێكی ناتەندروست، هاوكات جەستەی مرۆڤ بە  بەردەوامی زانیاری پێدانی  بڕی زیاتر  لە مادە هۆشبەرەكان ئاراستەی خاتەكانی مێشك دەكات بەجۆرێك  دەكاتە ئاستە مەتسیدارەكانی  لە پێدانی بڕی مادە  هۆشبەركان  و زیاتربوونی گرفتی تەندروستیی دەروونی و ئەگەرەكانی مردن.

بەپێی ئامارەكان، كەسانی تووشبوو بە كێشەی ئالوودەبوون بە مادە هۆشبەرەكان لە بەریتانیا كە نزیكەی 440هەزار كەس دەخەمڵێترێن  كە نزیكەی دوو هەزار تووشبوو لە هەر ساڵێكدا گیان لە دەست دەدەن، بە جۆرێك كە بەكارهێنەرانی مادەی هۆشبەری هیرۆین لە تەمەنی 15 ساڵییەوە تۆمار كراوە و زۆرینەی ئەو لە كاتێكدا ڕاپورتە پزیشكییەكان  ئەوە دەردەخەن كە بە ڕێژەی زیاتر لە 300 هەزار منداڵ لە ئەنجامی ئالوودەبوونی باوانیانەوە گرفتی تەندروستیی درێژخایەن و جۆراوجۆریان بۆ دروست بووە، وەك دواكەوتنی گەشەكردن و جووڵە و كێشەی كۆمەڵایەتی و دەروونی و بۆماوەیی. بەڵام لە ئەنجامی دوورخستنەوەی باوان لە كێشەی ئالوودەبوون، ئەوا بە ڕێژەیەكی بەرچاو كاریگەری ئەریتی هەبووە بۆ تەندروستی منداڵ و كەسانی بە توانا ژیر و سەركەوتوویان لێ بەرهەم هاتووە لە ژینگەیەكی خێزانی دوور لە مادە هۆشبەرەكان.پرسیارە گرنگەكە ئەوەیە كە ئایا چۆن ئالوودبوون  بە مادە هۆشبەركان چارەسەر دەكرێت و تا چەند سەركەتوو دەبێت؟ دەزگا تەندروستییەكان لە وڵاتانی پێشكەوتوو دڵنیایی ئەوە دەدەن بە كەسانی نووشبوو كە لە ڕێی پرۆگرامەكانی  تایبەت بە لەناوبردنی ئالوودەبوون  و ڕێنوێنی پزیشكی و ناوەندەكانی دووبارە شیانەوە و هاوكاری كۆمەڵگە دەكرێت بتوانن زاڵ بن  بەسەر كێشەی ئالوودەبووندا كە لە كۆتادا جگە لە داڕمانی جەستەیەكی تەواو شەكەت و ناتەندروست، هیچ بەرهەمێكی تری لێ ناكەوێتەوە دەستپێكی پرۆسەی چارەسەركردنی  لە ڕێی هەوڵدان دەبێت بە ئاشناكردنی  كەسی تووشبوو بە لێكەوتە  خراپەكانی مادە هۆشبەرەكان لەسەر جەستە و تەندروستی و خێزان و پێوەندی كۆمەڵایەتی و باری ئابووری دابڕان  لە كار و ژیانی رۆژانە و نەخۆشیی دەروونی درێژخایەن. 

لە هەنگاوی دووەمدا لە ڕێی دیاریكردنی ناوەندی شیانەوە و دووبارە پێدانی جەستەی تەندروست، ئەویش لە ژێر چاودێری پزیشك و پێدانی چارەسەر دەبێت. هاوكات زۆرینەی كەسانی ئالوودە بە مادە هۆشبەرەكان لە هەمان كات ئالوودەی خواردنەوە كهولییەكانن كە وا پەسەند دەكرێت جۆرێك لە  چارەسەری هاوبەش بەكار بێت كە كاریگەری لەسەر مادە  هۆشبەرەكان و كهوولییەكان هەبێت. بەكارهێنانی چارەسەرەكانی(Detox) بە مانای ڕزگاربوونی جەستە لە مادە ژەهراوییە كەڵەكەبووەكان كە ئەویش نیشانەی جۆراوجۆری جەستەی لەگەڵ دەبێت وەك ئارەقەكردنی زۆر و دڵەڕاوكێ و پەشۆكان و ئازاری توندی ماسولكەكان و ئاوكردنی چاوەكان و لووت بە  بەردەوامی و خەوزڕان ماوەیەكی درێژ، بە جۆرێك نیشانەی شێتی و توندوتیژی و ئازاردانی جەستە و هەرەشە لەسەر ژیانی كەسەكە  دروست دەبێت و لە هەندێك ئاستی مەترسیداری پرۆسەی چارەسەر كردن ڕەنگە بە خۆكوشتن كۆیای پێ بێت. بەو شێوازە زۆرینەی  كەسانی ئالوودە  بە مادە هۆشبەرە كوشندەكانی هاوشێوەی كۆكاین و هیرۆین، جارێكی تر ژیانێكی تەندروست و ئاساییان بۆ فەراهەم دەكرێت و لە ژێر چاودێریی پزیشك و ناوەندەكانی دووبارە شیانەوە دەبن و چارەسەری درێژخایەنیان بۆ دابین دەكرێت.

سەرچاوە_ دەزگای تەندروستی بەریتانی NHS و سەنتەری پزیشكی بەریتانی(Rehab).

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا