لەڕوانگەی چینایەتیەوە
لەماوەی( ٩ ڕۆژی )شەڕی نێوان هێزەكانی (حماس و دەوڵەتی ئیسرائیل ) لە كۆی كوژرانی زیاترلە( ٤٦٠٠) هاوڵاتی (١٥٠٠)مناڵی فلسگین بوونەتە قوربانی جەنگی ناڕەوا و فەرزكراو بەسەر گەلانی ناوچەكەدا ٠
لەلایەكی تریشەوە لەكۆی كوژرانی زیاترلە(١٤٠٠)كوژراوی ئیسرائیلی (٣٠٠)سەربازی كوژراون ئەوانی تری خەڵكی مەدەنین و چەند سەد كەسێكیان ژن و مناڵی ئیسرایلین بوونەتە قوربانی، جگە لە كوژانی هەزاران مرۆڤی تر وبریندار بوونی دەیان هەزار ئینسانی بێ تاوان و وێران بوونی شارو شارۆچكەكان و ئاوارە بوونی جارێكی تری خەڵكی فەلەستین و دروست بوونی ترسو دڵەڕاوكێ لە ناو دەوڵەتی ئیسرایلدا٠
جگە لەوەی لەكۆی كوژراوەكانی نەخۆشخانەی معمدانی لە(٦٠%) نەخۆشخانەی مناڵی فلسگینی بوون،ولە ساڵی (٢٠٢٣)تا كاتی دەست پێكردنی ئەم شەڕە تازەیە لەكۆی (٤٤٦)كوژراو(٤٦)منداڵی فەلەستینی كوژراون ٠
چی ڕوودەدات لە ناوچەكەدا
ئەمەی ڕوو دەدات لەم ناوچەیەدا تاوانی جەنگە و بەفیتی كۆماری ئیسلامی ئێران وهاندانی دەوڵەتانی زلهێز بەشێوەی ناڕاستەخۆ و دروست كردنی بەرەیەكەی تری جەنگە بۆ هاوسەنكردنی جەنگی نێوان ڕووسیا وئۆكرانیا وئەو ململانێیەی لە ناوچەكەدا هەیە لە نێوان ئەمریكاوبەریتانیا وهاوپەیمانەكانی لەناوچەكەدا و ڕوسیا وهاوپەیمانەكان لەلایەكی ترەوە ،بەڵام باجەكەی خەڵكی فەلستین بەپلەی یەكەم و مناڵانی فەلەستینی و خەلكی مەدەنی ئیسرائیل و گەلانی ناوچەكە بەگشتی دەیدات٠
هەڵوێستی زلهێزەكان ودەوڵەتانی ناوچەكە
بەدرێژایی مێژوو هێز ولایەنە بۆرژوازی و سەرمایەدارەكان ناكۆكی ئایینی و نەتەوەی و زۆر جیاوازی تریان كردۆتە هاندەر و هۆكار بۆ دروست كردنی جەنگ وشەڕو ئاژاوە نانەوە لە نێوان گەلان و دەوڵەتەكاندا لەپێناو ئامانجە ئابووری وسیاسیەكانیاندا ، ئەگیان هەموو جیهان دەزانێت (٧٠) ساڵ زیاترە قسە لەسەر دروست كردنی دوو دەوڵەت دەكرێت بۆ فەلستین و ئیسرائیل ،بەڵام سەرمایەدارە زلهێزەكانی جیهان و دەوڵەتە هەرێمایەتیە دیكتاتۆر و كۆنەپەرستەكانی ناوچەكە و هەندێك گروپی توند ڕەوی ئایینی نایەڵن چارەسەری كێشەی زەوی و خەڵكی فەلستین بكرێت كە خاوەنی مەسەلەیەكی میللی ڕەوان، بەڵام چەند دەیەیەكە بزوتنەوەی حماس و حزب اللەی لوبنانی كە بەشێكن لە هێزەكانی سەر بەئیران لە ناوچەكەدا ودەوڵەتی ئایینی ئیسرایلیش بەپشتیوانی ئەمریكاو بریتانیا كێشەی ڕەوای گەلێكی زڵملێكراوی فەلستینیان گۆڕیوە بۆ ململانی ئایینی و هەر بۆیەش ئاوا بێ بەزەیی و نائینسانانە و دوور لە هیچ بەهایەكی مرۆیی و یاسایی نێو دەوڵەتی مامەڵە دەكەن لە ململانێكان و جەنگەكەدا ٠
هەڵوێستی هەندێ دەوڵەتی ناوچەكە
زۆربەی ووڵاتانی ناوچەكەلە جیاتی هەوڵی ڕاگرتنی جەنگ بدەن یان بێلایەنی خۆیان بپارێزن بەشێوەیەك لە شێوەكان بوونەتە لایەنگری لایەنێكی جەنگە كە بێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بكەن كەئەمە بەرژەوەندی گەلەكەیان نیە ، تەنانەت ئەمە دوو بەرەكیە ڕۆچۆتە خوارەوە بۆ هەندێ هێز ولایەنی سیاسی بچوكی ئایینی و نەتەوەیی كە نموونەی ئیسلامیەكانی كوردستان و حزبە دەسەڵاتدارەكانی هەرێمی كوردستان ، ئاخر خەڵكی ئەم هەرێمە خۆی لەژێر هەڕەشەی چەند لایەن و دەوڵەت و سیاسەتێكی ناڕەواو و نادادپەروەرانەی دەسەڵاتدارێتیدا ،بەڵام دەبینیت لەجیاتی هەوڵدان بۆ چارەسەری تەواوەتی گرفت وكێشە ئابووری وسیاسیەكانی جەماوەر كە تەنگی بەژیانی ڕۆژانەی خەڵك هەڵچنیوە سەرقاڵی پشتیوانی كردن و دوو بەرەكی و لایەنگرێتی فەلەستین و ئیسرائیلن، بەوپێەی بەشێكی دانەبڕاوین لە عێراق و ناوچەكە بەئاسانی ئەگەر تێوەگلانین لەم جەنگە ولە ئاسەوارەكانی بۆی ئەم هێزانەش لە چوارچێوەی بەرژەوەندی خۆیانە وە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەكان دەكەن٠
هەڵوێستی خەڵكی ئازادیخواز وچەپ
هەرچی دەكەوێتە سەر هێزی چەپ وجەماوەری ئازادیخواز لە هەرێم و ەعێراق وناوچەكە پێویست وایە دژی جەنگ وئاوارەی وكوشو بڕ بن چونكە لە دەوڵەتە سەرمایەدارەكانی جیهان و دیكتاتۆرەكانی ناوچەكە بەولاوە كەسی تر هیچ سوودێك نابینێت ، بەپێچەوانەوە جەنگ دەبێتە هۆكاری بەدبەختی و نەبوونی كارەساتی زیاتر بۆ خۆیان و جەماوەرەكەیان٠
دەسەڵاتی ئێرانی پێی وایە بۆ ماوەیەكیتر جەنگی لە سنورەكانی خۆی دوور خستەوە و دەوڵەتانی ڕۆژئاواشی لە بەردەم كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیدا ئیحراج كردوە و خەلكی ئیسرائیلی ترساندوە ، ڕوسیاش پێی وابێت كە دنیای ڕۆژئاوای بەم ناوچەیەوە سەرقاڵ كردووە و ئەمریكایەكانیش بەنیاز بن بەهۆی ئەم جەنگەوەزیاتر خۆیان وهێزە سەربازیەكانین بهێنە ناوچەكەوە بۆ فشار هێنانی زۆرتر لەسەر ناوچەكە ٠
ئەمە بەڕوونی بەئێمەومان و بەگەلانی چەوساوە و خەڵكی ئازادیخواز وهێزی چەپ دەڵێت كە ئەمە. درێژەدانی هەمان سیاسەتی ڕابردووی چەوسێنەرانەی زلهێزەكانی جیهان و دەوڵەتانی ناوچەكەیە وهیچ پەیوەندیەكی بەمافی گەلانەوە نیە وناوچەكە و جیهان زیاتر بەرەو نائارامی وناجێگیری سیاسی و خراپی ئابووری دەبات و ئاماژەكانی گرانی وبەرزبوونەوەی نرخی پێداوسیتیەكانی ڕۆژانەی خەڵك لە ئەوروپا و لە ناوچەكەدا بەڵگەی حاشا هەڵنەگری ئەم دۆخەیە كەهەڵگرانی بیروباوەڕی جەنگ دروستیانكردوە، ئەزموونەكانی ڕابردوو و وانەكانی ماكسیزم دەمێكە ئینسانەكانیان. بەئاگا هێناوە لە جەنگی ناڕەوای سەرمایەداران. وكۆنەپەرستان كەهەمیشە جەنگ ئەداتێكی هەمیشەیی و پایەیەكی سەرەكی سیستەمە سیاسەیە كەیانە.