رەزا شـوان

 

 

 ئەگـەرچی (دوێـنی و ئەمـڕۆ و سـبەیـنێ) ئـەڵـقە تـێکهـەڵـکـێـشراوەکـانی مـێـژوون و ئەمـڕۆمـان لەسەر پەرگەمـای دوێـنـێـمان چـنراوە و سبەیـنێـشمان لەسەر دوا ریـزی چـنراوی ئەمـڕۆمـان دەچـنرێـت؛ بـەڵام نـە ئەمـڕۆمـان دوێـنی یـە، نە سـبەیـنـێـشمان ئەمـڕۆمـان دەبـێت. چونکە پـێچکەی رەوڕەوەی ژیـان وەستانی نـییە و هـەمیـشە بـۆ پـێشەوە دەخولـێتەوە. هەموو داهـێنانەکانی ئەمڕۆ، لە ئەنجامی پێویستییەکانی ژیـانی  ئەمڕۆمان داهـێنراون. وەک دەڵـێن(پـێـویستی دایـکی داهـێـنانە). ئەوانەی کە ئەمڕۆ بەلامانەوە سەیـر و سەمەرن. لە سبەینـێدا دەبنە شتگەلـێکی ئاسایی و ئـێکـسپایەر و باونەمـاو. چـونـکە شـتگەلـێکی مـۆدێـرنـتر و سـەیـر و سـەمـەرەتـر دادەهـێـنرێـن.

بێگومان منداڵانی ئەمڕۆمان وەک منداڵانی بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر نین. خواست و پێـداویستییەکانیشیان، هەمان خواست و پێداویستییەکانی منداڵانی نەوەی رابردوو نـین.

خەون و خۆزگە و هـیوا و بەهـرە و ئارەزووەکانیشیان جیاوازن لەگەڵ منداڵانی پێـشتر.منـداڵانی ئەمـڕۆمان زیـاتر کـنجکاویـن و دەیانەوێـت زیاتر و زیاتر بـزانن و بـدۆزنەوە. منـداڵانی ئەمـڕۆمـانلـە ژیـنگەیـەکی دیجـیـتاڵی هـەمەچەشنە و جیهـانیـدا گەورەدەبـن.

(ویـس سـتانـفـۆرد)دەڵـێت:"ئەگـەر خەونـەکـانی منـداڵان لەبـەچـاوبگـریـن.. جـیهـان بەختەوەر دەبێت.. ئەگەر خەونەکانیان لەناوبەرین.. چارەنووسی جیهان لەناوچوونە".

جـیهـانی منـداڵانی ئەمـڕۆمـان، جـیاوازە لەگەڵ جـیهـانی منـداڵانی دوێـنـێـمان. منـداڵانی ئـەمـڕۆمـان، منـداڵانی سـەردەمی ئـیـنـتەرنـێـت و ئـایپـاد و ئـایـفـۆنی زیـرەک و ژیـریی دەستکـردن. نەوەی تەکنەلـۆژیای خـێرا و شۆڕشی دیجـیتاڵین. لە تەمەنێکی بجووکەوە کارلیکـیان لەگەڵ ئامێرە زیـرەکەکاندا کردوون. بە خـێراییەکی زیاتر لە نەوەکانی پێشوو کارامەییـان بەدەستهـێـناون. پێـویـسـتیشیان بـە کـارامـەیی زیـاتـریـش هـەیە، تا لەگـەڵ گۆڕانکاریـیەکان و داواکارییە جیاوازەکانی جیهـانی داهـاتوودا، بگـونجـین و دەربەرن.

منـداڵانی ئەمـڕۆمـان، وریـاتر و کـراوەتـر و زیـرەکـتر و زۆرزانتر و رۆشنبیریـترن لە منداڵانی بیستەکانی رابردوو. منداڵانی ئەمڕۆمان هـەڵـناخەڵەتینو بە بابەتی بێ بایەخ رازی نابـن. بە دوای شتگەلـێکی مـۆدێـرنو هاوچەرخ دەگەڕێـن.بـۆیە رازیکـردن و دابینکردنی پێداویستییەکان و خۆشگوزەرانی منداڵانی ئەمـڕۆ، نیگەرانییەکی سەرەکی کـۆمەڵـگایە. چونکە منـداڵانی ئەمـڕۆ، زیاتر پـشت بە تەکـنۆلـۆژیا دەبەستن و ئامـێرە تەکـنۆلـۆژییـەکان بوونە بە بەشـێک و بە پێویـستییەکی سەرەکی لە ژیانی رۆژانەیـان.

بڕواننە منداڵێکی دوو ساڵان، کە چۆن کاتێکی زۆر بە بەکارهێنانی ئایپاد بەسەردەبات.

تا زیاتر بچـینە ناو جیهـانی وەنەوشەیی و ئەفسووناوی سەیر و سەمەرەی منداڵانەوە، زیـاتر دەتـوانـین لـێیان تـێبگەیـن و هـاوڕێـتیان بەدەستبهـێـنین. لـێـشیان تێـدەگەیـن کە چـییان خۆشـدەوێـت و چـییان خـۆش ناوێـت. جیهـانی منـداڵان، جیهـانـێکە سەرتـاپا لە جـوانی و لە دڵپاکی و لە راستگۆیی و بێتاوانی. دڵە قـنجەکانیان لە پەڕەی گوڵ پاکترن. پـڕن لە سـۆز و خـۆشـەویستی و لە ئاشـتی و لە میهـرەبانی و لە لـێـبووردن. جیهـانی منـداڵان، جیهـانـێکە پـڕە لـە خـەونی سـەوز و لە هـیوای بـەرز و لـە راز و لـە نیـازی پاک. پـڕە لە بـزەی ناسک و لە پـێکەنـینی شـیریـن. لە قـسەی قوت و خـۆش. جیهانی پاکـیزەیی منـداڵان، جیهـانێکی بێ ئەستەم و بێ سـنوور و بێ سانسۆرە. پێـویستە ئـەم جیهـانە خـۆشـەیان لـێـتـێکـنەدەیـن و ژیـانی ساوێـلکەییان لێ تـاڵـنەکەیـن. پێویستە بە هـەنـدیـان بـزانـین و گـرنگی رۆڵـیان لـە ئەمـڕۆ و لـە داهـاتـوودا لەبـەرچـاو بـگـریـن. نابێت بەری ئازادییان لـێبگریـن، وەک منداڵان،با چـێژ و خۆشییەکانیلە تافی منداڵیی خۆیان وەربگرن. با راکەن و هەڵـبەزنەوە و وەک پەپـوولە هەڵـفـڕن و بە کامی دڵیان مەسـتی یـاری و شـادی بـن. نابـێـت بـەو پێـوەر و شێـوازە پـەروەردەیـان بکەیـن، کە ئێمەیـان پەروەردەکردووە. دەبێـت ئەوە بـزانین کە سەردەمی ئێـستا، لەگەڵ سەردەمی منـداڵی ئـێـمەدا زۆر جـیاوازە. لە ئەمـڕۆدا، گـۆڕانکاری و چـاکـسازییەکی ریـشەیی لە پەروەرەکردنی منـداڵانی مـۆدێرنـدا هاتووەتەدی. لەبەر گـرنگی رۆڵی چارەنووسسازی منداڵان، ئەم سەردەمە، بە سەردەمی منداڵان ناودەبرێت. گەر بمانەوێت هەر چاکسازی و گۆڕانکارییەکیش بۆ داهاتوویەکی باشتر بکەیـن. دەبێت لە منداڵانەوە دەستپێبکەین. چـونکە داهـاتـوومـان لە دەستی منـداڵانی ئەمـڕۆمان دایـە.

(ئـیـلیانـور رۆزفـڵـت) دەڵـێت:" منـداڵانی ئەمـڕۆ، ئەنـدازیاری داهـاتـوون".

(جـۆن کـنـێـدی) یـش دەڵـێت:"منـداڵان بەنـرخـتریـن سـەرچـاوەی جیهـانـن و باشتریـن هـیوا بـۆ داهـاتـوو".

ئەم هـیوا و داهاتـووە دڵخوازەشـمان، لە سایەی پەروەردەکـردنێکی مۆدێـرنی راست و دروستی منـداڵەکانـمان و پـلانێکی پەروەردەیی ستراتـیژی و مامۆستایانی مـۆدێـرزم و گـۆڕانکاری لە پەیـڕەو و لە پـروگـرامـەکانی خوێنـدنی قوتـابخانەی بنەڕەتـیدا دێـتەدی.(کۆنـفـۆشیۆس) دەڵـێت:"منـداڵان، منداڵانی سەردەمی ئـێـمە نین.. منـداڵانی سەردەمی خـۆیـانـن".

بـەڵام ئایـا پـرۆگـرامـەکـانی خـوێـنـدن و ئـاسـتی مامـۆسـتایان و شـێوازی فـێرکـردن و پەروەردەکـردن و وتنەوەی وانەکان لە قـوتابخانەکانی کوردستان، لە ئاستی ویـست و هـیواخـوازی و پێـداویستییەکانی منـداڵانی مۆدێـرنی کوردستانن؟ ئایا پلاداڕێـژراوی و پـرۆگرامـسازی کـراوە، بـۆ ئـەوەی ئینـتەرنێـت و ژیـریی دەستکـرد، ببـن بە بەشـێک

لە پرۆسەی فێرکردن و خوێندن؟ بەداخەوەتا ئەمـڕۆش، بەشێکی زۆری مامۆستایان شیوازی تەڵقینی و رێبازی کلاسیکیی ئێکسپایەر، لە وتنەوەی وانەکاندا پەیڕەودەکەن. لە راستیدا هـەست بە چـاکسازی و گۆڕانکارییەکی کەم دەکـرێت. قوتابخانەی بنەڕەتی لە پـەروەردەی نـوێ و سـەردەمـدا، رۆڵ و گـرنگی و پـێگەیـەکی گـەورەی هـەیە، لە راهـێنان و ئامادەکردنی قـوتابیان بۆ کۆمەڵگایەکی بەختەوەر و بۆ داهاتوویەکی باشتر

و ئاسوودەتر. بۆیـە پێویستە بـە وردی و بە بایەخـەوە لـە هەمـوو کـار و پـرۆگـرام و بەرنامەکان و چالاکییە پـێشکەوتووەکانی قوتابخانەکانی بنەڕەتی بـڕوانین و بە وردی هەڵـیان بسەنگـێنین. قـوتابخانە تا ئەمـڕۆش کەناڵێکی گـرنگە و هـەڵگـری رەهـەنـدە رۆحی و رەوشـتی و داهـێنان و هـونـەر و وێـژە و بەهـا تایـبەتی و گەردوونییەکانە.

ئەگەر فـێرکـردن و پەروەردەکـردنێکی راست و دروست و مۆدێـرنی قـوتابییەکانمان دەوێـت، کە بتـوانن پێـداویستییەکانی داهـاتـوو بەدیبهـێـنن و بتوانـن بەرپـرسیارێـتی هـەڵـبگـرن و کوردسـتانـێکی شـیاوتـر و دڵخـوازتـربەڕێـوەبـبەن. پێـویــستە بـیر لە شـێواز و رێبـازی مـۆدێـرنی وانـەوتنـەوە و فـێرکـردن و پـەروەردەکـردن قـوتـابیـان بکەیـنەوە، گـۆڕانکاری و چـاکـسازی لە پـروگـرامەکـانی خـوێنـدن بـکەیـن، ئـامـێرە مـۆدێـرنەکانی وەک ئینتەرنێـت و ئایپـاد بکرێـن وەک هـۆکانی مۆدێرنی فـێرکردن. لە قـوتابخانەکانـدا بەکاربهـێنین. سێ ساڵ جـارێکـیش، پێـویستە ماموستایان بۆ مـاوەی مانگـێک بەشـداری لە خـولی هـاوینەی راهـێنانی مامۆستایان بکەن. تا لە تازەتریـن تيـۆر و رێبـاز و شـێواز و ستایـلی مـۆدێـرنی فـێرکـردن و وانـەوتـنەوەی وانەکـان وگـۆڕانکاریـیە پەروەردەییـەکان و لە هـۆیـە داهـێـنراوکانی فـێرکـردن بە ئـاگابـن. بـۆ ئـەوەی قـوتـابـییەکانیـان،لە رەوتی پـێـشکەوتـن و لە شارستانی نـوێ،دانەمـێـین.

لە ئەمڕۆدا، پەروەردەی منداڵان بریتی نییە، لە تەنها فـێرکردن وەرگرتنی زانست و زانیاری، بەڵکو ئەم سنوورەی تێپەڕانـدووە و هەمـوو ئـەو لایەنانە دەگـرێتەوە، کە پەیـوەنـدییان بە ژیـانی منـداڵانی ئەمـڕۆ و بە داهـاتـوویانەوە هـەیە. بۆ ئەوەی ئەو ئامـانجە بەرزانە بهـێنێتەدی کە پـەروەردە مودێرن خـوازیـاریـانـێـتی.

لە ئەمڕۆدا، پەروەردەکردنی منداڵان شۆڕشێکی بێدەنگی بەخۆیەوە بینیـوە. ڕۆژانی شـێواز و رێبـازی پەروەردەکردنی تاکـڕەوانە ڕۆیـشت، کە بە یاسای تـونـدوتـیژی و چاوسوورکرنەوەی دوور لە سـۆزداری و لە میهـرەبانی منـداڵانیان پەروەردە دەکرد. دەبوایە منـداڵان گوێـڕایەڵی ڕەهـای گەورەساڵان بوونایە. وا لە منـداڵانیان دەڕوانی،

کە پیاوی بچووک و ژنی بچووکن. شتێک نەبوو بە ناوی منداڵی و چێژی منداڵییەوە.

لە ئەمـڕۆدا، دایـکان و بـاوکانی مـۆدێـرن وا منـداڵـەکانیان پـەروەردە دەکـەن، کـە لە ڕووی سۆزدارییەوە،گەشبینتر و هـیواخوازتر و زیرەکتر و گونجاوتر و خۆڕاگرتربن.

(جـۆن دێـوی) دەڵـێت:"منـداڵ ئـەو خـۆرەیە، کە هەمـوو دامـودەزگا پەروەردەییەکان

بە دەوریـدا دەسـووڕێـنەوە".

(لـیۆ تـۆڵـستـۆی)یـش دەڵـێت:"هـەمـوو شـتـێک.. بەنـدە بـە پـەروەردەکـردنەوە".

 

نەرویـج: ٢٠٢٥

 

 



وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا