لەڕوانگەی مافی مرۆڤەوە   

‎ عوسمان زیندانی

‎نان هەرزانكردن

‎بەپێی جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤ،  خۆراك یەكێكە لە پێداویستیيە ڕۆژانەیيەكانی هەموو مرۆڤێك بێ جیاوازی و ئەركی حكومەتە، كە جێبەجی بكات.

‎لەشاری  هەولێر  (٦١٠) نانەوا خانە مانگرتنیان ڕاگەیاند بەهۆی بڕیارێكی حكوومەت، كە دەبێت نانەوخانەكان (١٠) نان بەهەزار دینار بفرۆشن ، بێگومان  هەموو هاووڵاتیان لەگەڵ ئەوەن كە نرخی نان هەرزان بكرێت، چونكە پێویستی ڕۆژانەی هەموو كەسێكە  و لەبەرژەوەندی گشتیيە ، بەڵام ئەم بڕیارە پێچەوانەی بەرژەوەندی خاوەن نانەوا خانە و كرێكاری نانەواخانەكانە بۆیە ناڕەزایەتی لێكەوتەوە و بەو هۆیەوە زیاتر لە (١٨٠٠) كرێكار بێكار بوون ٠

‎   دەبوو حكوومەت پێش دەركردنی بڕیارەكەی، بەرنامە و بڕیاری پشتگیریكردنی نانەواخانەكانی بدایە لەپێدانی ( ئارد و سۆدە و نەوت و غاز و كەمكردنەوەی نرخی كارەبا و ئاو و مۆڵەتی كاركردنی ساڵانە )، پاشان ئەو بڕیارەی دەربكردایە لەبەرئەوەی ئەوانیش بەشێكی گرنگن لەكۆمەڵگە و وەك هەمووان ماف و پێویستیيان هەیە، چونكە بەپێی ئەو حساباتەی دەكرێت نانەوخانەكان قازانجی پێویستیان دەست ناكەوێت، ناتوانن پێویستیيەكانی ڕۆژانی داهاتووی بەردەوامیدان بەكاركردن چنگ بكەوێت و تابتوانن كرێی گونجاو بدەن بە كرێكارانی نانەواكان  و لەهەمان كاتدا خاوەن نانەواكانیش خێزان ومناڵیان هەیە و لەبەر ئەوەی پێداویستی ڕۆژانەی ژیان نرخی دانەبەزیوە وەك كرێی (هاتو چۆ و خانو بەرە و جلوبەرگ  و خواردەمەنی)  زۆر كەلوپەل وپێداویستی ٠

‎كاتێك حكومەت دەیەوێت هەرزانی لە دابینكردن 

‎پێداویستيیەكانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵك بەدیبهێنێت پێویستە بەرپرسیارێتی دارایی و گارگێڕی و دابینكردنی پێداویستی  جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دەستەبەر بكات و نەك بێت شەڕی نان و هەرزانی نان بخاتە نێوان  چین وتوێژە كۆمەڵایەتیەكانەوە و ڕێگریش بكات لە ناڕەزایەتی جەماوەر٠

‎ لەلایەكی ترەوە ئایە هەرزانی نان چ گۆڕانگاریەك دروست دەكات لە ژیانی گشتیدا و بەتایبەتی خەڵكی كرێكار و مووچەخۆران. كاتێك بێكاری بەربڵاو هەیە و بەشەش مانگ جارێك دوو مووچە دەدرێت ٠

‎حكوومەت دەبێت سیاسەت وهەڵوێستی خۆی لە باری ئابووری و باج و ڕسومات سزا دارایەكانە وە بگۆڕیت و بۆ هەموو بوارەكانی پێویستی ژیان لەبازاڕ و بازرگانیدا نرخ دیاری بكات نەك تەنها لەسەر حسابی بەشێكی كاسبكار و ڕشتەیەكی ناو چینی كرێكار دا ئەسپی خۆی تاو بدات و بیەوێت بەم ئەسپسواریەی مەیدانی نانەوی ئاژاوەگێڕی ناو كۆمەڵگە خۆی ل ەقەیران. قوتار بكات ،  لەكاتێكدا  بەم كار و بڕیارانە نە كێشەكان چارەسەر دەبن و نەخەڵكیش فریو دەخوات  ، ئاخر ئەگەر تۆ دەست نەبەیت بۆ ڕیشەی دروست بوونی كێشەكان كە بازاڕی ئازاد كەرتی بەربەڕەڵای تایبەت كەزۆربەی هی خۆیان و دەستوپێوەندەكانیانن چۆن دەبێت خەڵكی  پشتگیری تۆ بكات ٠

‎ بۆیە هەرزانی نان ئەركی حكومەتە و كارێكی باشە ، بەڵام دەبێت خۆی بەشێك بێت لە چارەسەری گرفتی گرانی نان، ئەویش وەك باسمان كرد دەبێت بە بەرپرسیاری یاسایی و ئەخلاقی خۆی هەڵبستێت بەرامبەر مافی  نانەوخانەكان و كرێكاری نانەوخانەكان، كە بە هەر شێوە خەباتێك كە كرێكاران ئەنجامی دەدەن بۆ پاراستنی مافەكانیان كارێكی ڕاست و ڕەوایە و دەبێت پشتگیریان لێ بكرێت و دەبێت هەڵوێست و كارەكانیان ببێت بەشێك لە و ناڕەزایەتیانە  گشت كۆمەڵگەی كرتۆتەوە و لە ئێستادا ڕۆچۆتە ناو سەراپای  ژیانی ئیداری و پەروەرەیی و ئابووریەوە  ٠

 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا