نەعمان عومەر

نەتەوەو نەتەوایەتی دیادەیەکی کۆمەڵاتی مێژویی  وسیاسی  چارەگی  کۆتایی سەدەی نۆزدەو  سەدەیی بیستە بەگشتی . ئەم دیاردەیە پێناسی جیاوازی بۆکراوەو ،هەر بیریارێک کۆمەڵێ بنەمایی داناوە بۆ شوناسی ناسێۆنالیزم ،هەندێک نەتەوە دەبەستێتەوە بە کلتور وهەستی ئەتنی و خەیاڵی هابەشەو ترادسێۆن و شتی واوە ، بەعزێکیش بەخوێن و  پشتاو پشت و  تیرەو تایفەوە ،واتە گرێی دداتەوە بە خوێنەوە ، کەسانێکیش ،بەجوگرافیاو ئابوریەوە پەیوەستی دەکات

بیریاری واش هەیە گرێدەداتەوە بەبیرۆکە وە هزرەوە . بەڵام  پرسیاری ڕاستەقینە ئەوەیە ئاخۆ نەتەوەو هەستی نەتەوایەتی لەکوێوە سەرچاوە دەگرێت و کاتێک گروپیکی کۆمەڵایەتی خۆی وەکوو گرۆپێکی هاوبەشی نەتەوەیی خۆی مانەڤێست دەکات دەیەوێت چی بڵێت ، ئاخۆ باس لەدابران ،یا پەیوەندی دەکاتەوە . لەڕاستیدا  دیاردەیی نەتەوایەتی  ناوەڕۆکێکی سیاسی و  کلتوری و فەرهەنگی مێژویی هەیە . بۆیە زۆر جار دەوترێ ، زمان و خەیاڵی هاوبەش و  مێژوی پێکەوە بون و  هەست و حکایەتی هاوبەش  شوناسی نەتەوەیە واتە ئەم کۆمەڵی خاڵە هاوبەشە هەوێنی نەتەوایەتیە ،بەڵام  بەدیوی ئەودیویشدا ، ئەم ڕەگەز هاوبەشە نەتەوەییانە کە کەڕەگەزی هاوبەشی گشتی دیاردەیی ناسۆنالیزمە  ،لەهەمان کاتدا خاڵی جیاکردنەوەی گروپێکی کۆمەڵاتی  مرۆڤەکانە لەیەکتری ،واتە ئەنگێزەی نەتەوایەتی  لەلایەک لەسەر پەیوەندی هاوبەش لەنێوان گروپێکی ئینسانی دروست دەبێت لەلایەکی تر وەک کۆمەڵی خاڵی جیاکەرەوەیە لە گروپێکی کۆمەڵایەتی تر. واتە نەتەوایەتی لەسەربنەمایی دوو خاڵی ناکۆک دروست دبێت ،دابڕان و پەیوەندی . پەیوەندی نێوان کۆمەڵێکی مرۆیی لەگەڵ جیاوازی لەگەڵ پێکهاتێکی کۆمەڵاتی و  تر . هەرچی پەیوەندیشی بە ڕەگەزەکانیشەوە هەیە ، لەشوێن و هەلومەرجێک بۆ شۆێن و جوگرافیایەکی تر جیاوازە ،بۆنمونە هەندیک جار هەستی نەتەوایەتی لای گوپێکی کۆمەڵایەتی دروست دەبێت ،کەنەجوگرافیای هاوبەشی هەیە نەزمانی نەتەوایەتی ،هه روەها کەتوار پێمان دەڵێت کە بەدەگمن جوگرافیایەکی دیاریکراو دەبینیتەوە کە یەک نەتەوەو زمان و  گروپی کۆمەڵایەتی تیادا بژێت ،لەولاشەوە نەتەوە هەیە زمانی نەتەوەیەکی تری کردۆتە فەرمی  بۆ نمونە ،کەنەداو ئوسترالیا کە هەردوکیان بە ئینگلیزی دەدوێن ،جگەلەوەش زۆرجار یەک نەتەوە ئاین ی جیاوازی هەیە . بۆیە فاکتەری هەستی  نەتەوایەتی زۆر خاڵ دەگریتەوە لەسەروی هەمویانەوە جیاکاری سیاسی ،کەئەم دیاردەیە لەگەڵ مۆدیلی نوێی دەوڵەتداری و ئیدارەی سیاسی لۆکاڵی سەری هەڵدا ،واتە پرۆسەی بەنەتەوەبون  پرۆسەیەکی  مودێرنەو لەگەڵ شێوازی نوێی ئینتیما سەری هەڵدا ، پێش مودێرنە و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی ئیمبراتۆریاتەکانی ڕومانی ئیسپانی یابانی ساسانی و عوسمانی هتد شتێک نەبوو بەناوی کێشەو هەستی نەتەوایەتی  ،ئەوکات بۆنمونە شوناسی پێکهاتەکۆمەڵایەتیەکانی عەرەب، وکورد، وتورک ، شوناسێکی ئاینی هەبوو ، بەڵام دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئیمبراتۆریانە ی کوسپ بون لەبەردەم  گەشەکردنەکانی  گۆڕانکاری شێوازی نوێی پەیوەندیە ئابوری وکۆمەڵایەتیەکان کەبەهۆی سەرهەڵدان و نەشونماکردنی  هێزەکانی 

بەرهەمهێنا هاتبونە ئاراوە ،فاکتەکان پێویستی شێوازی ڕێخستن وئیداری نوێی سیاسی هێنایە ئاراوە ،شێوازێک کەبتوانێت ،هاوکاربێت بۆ گۆڕانکاری هاوسەنگ لەگەڵ پرەسەندنەکانی ئابوری و گەشەکردنی هۆشیاری سیاسی و دۆزینەوە  زانستیەکان کە بەسەریەکەوە قۆناغێکی نوێی جیهانبینی و  ئینتماو ڕێکخستنی سیاسی هێنایە ئاراوە کەخۆی لەدەوڵەتی نوێی نەتەوەیی بینیەوە ،بەم شێوەیە نەتەوەو مودێرنە دوانەی یەک قۆناغن ئەویش قۆناغی سەرمایەداری و شێوازی نوێی بەهەمهێنان و یەکخستنی سنوری جوگرافیایی سیاسی و ئابوری و یەخستنی پەروەردەو  زمان و پێوەرەی کێشان و چارەسەری نوێێی پزیشکی و هتد ، بۆیە دیادەی نەتەوایەتی دیاردەیەکی سیاسی ونۆێی هاوچەرخەیی قۆناغی سەرمایەداریە . پێش سەرهەڵدانی سەرمایەداری ،گروپی ئەتنی بوچ بچوک بونی هەبوە ،وەک کۆمەڵەی مرۆیی ،ئومە ،بەڵام ئەم گروپانە خولیاو هەستی نەتەوایەتیان نەبوە ، بۆیە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو بۆخۆین و پشتاو پش بۆ ڕەوایەتی دان بە کێشەی نەتەوایەتی و گەڕانەوەی بۆ سەرزەمینی پێش مۆدێرنە بۆ خۆجیاکردنەوەو  وەرگرتنی ڕەسەنایەتی و یۆتۆپیای داتاشراوە نەک فاکتی بەرجەستە .بەواتایەکی تر گەڕانەوە بۆ ڕەچەڵەکی کۆن وخۆێن و پشتاو پشت ،ئەوەندی چیرۆکی خەیاڵیە بۆ کۆکردنەوەی  عەوام ئەوەندە ڕاستی سەلمێندراونیە .  بۆنمونە دەوڵەتی ئەمریکا لەڕوی مێژوییەوە تازەیەو  پێکهاتوە لەچەندین  گروپی ئەتنی جیاواز کەچی بەهێزترین دەوڵەتی  نۆییان پێکهێنا. لەم بوارەدا دەکرێت چەندین نمونە بێنینەوە کە بیسلەمێنیت کەدیاردەی نەتەوایەتی بەو ئاڕاستە ڕاسیستیە و جیاکاری و  ئوسوڵیە کە زۆرێک لە بزوتنەوە ناسێۆنالیستەکان ئیدعایی بۆ دەکەن و ڕاست نیە ،چونکە زۆربەی هەرەزۆری دەوڵەتە نەتەوایەتیەکان  زیاد لە پێکهاتێکی قەومی و  ئاینی و زمانەوانی تیادا دەژێێت ،نەتەوەهەیە چەندین ئاینی و زمانی جیاوازی هەیە  بۆیە جەغد کردنەوە لەسەر دیاردەی دابڕان وجیاکاری ڕاسیزم  نازیزم و فاشیزم بەرهەم دێنێت ،بەپێچەوانەشەوە ،کارکردن لەسەر پەیوەندی و لێبوردن و پێکەوە ژیان ،دیمکراسی و گەشەسەندن وئاشتی بەرهەم دێنێت،لەمێژوشدا هەردوو نمونەکە بیندرا ، فڕنساو ئینگلترا  نمونەی  تۆلێرانس و  دیمراسی بوون ، ئەڵمانیاو ئیطالیاش نمونەی ڕاسیزم  فاشیزم . بۆیە هەردەوڵەتێکی نەتەوەیی لەسەربنەمایی رەگەزپەرەستی و توندەویی و دەمارگیری دروستبێت ، ناتوانێت ئاشتی و پێکەوەژیانی سروشتی بنیادبنێت ، هەرئەمەش بۆ هۆی  شەری جیهانی  دوەم  کە ئەڵمانیای نازی هەڵیگیرساند ، بۆیە پێشتگیری وتێکۆشان بۆ مافی نەتەوایەتی نابێت بە دیدگایەکی ئایدۆلۆژی و توندڕەوو ڕاسیست بێت ،بەڵکوو ،پێویستە بە شێوەی زانستی کۆمەڵناسی  و مێژویی و لەچوار چێوەی یاساکانی نیودوڵەتی و مافی مرۆڤ و مافی مەدەنی و ئینسانی بێت ،بەم شێوەش دەوڵەتی نەتەوایەتی نابێتە دەوڵەتی پێکهاتێکی دیاریکراو بەڵکوو دوڵەتی هاوڵاتی و هاوشاری دەبێت ،بەمەش ئاوێزانبونی کۆمەڵایەتی و پێکهێنانی گەل (شعب) جێگای دروستکردن و پێکهێنانی وەوڵەت و نەتەوەی سەردەست و ژێردەست و ئایدولۆجی  نەتەوەیی توندڕەو   دەمارگیڕ دەگرێتەوە ، بەم شیوەیە  نەتەوەونەتەوایەتی  وەک دۆخی سروشتی پەرەسەندنی کۆمەڵگاو  ئاڕستەی مێژوو دەبینرێت ، لەبری ئایدیایی دابڕان و  ڕق وقین و دوژمنایەتی و شەڕی پێکهاتەکان ، فەلسەفی ئاوێزانبون و پەیوەندی وکارلێککردنی هاوسەنگ  ،لەدایک دەبێت و دیمکراسی و ئاشتی و پێکەوە ژیان بەرقەرار دەبێت

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا