
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
٦هەنگاو بۆ چیرۆکنووسین
«جۆ بانیتینگ» نووسەر و سەرۆکی ئەنجومەنی بارهێنانی نووسەر و خاوەنی بەرهەمەکانی «ستراکچەری نوسین»، «با کورتەچیرۆک بنووسین» و «١٤خاڵ دەربارەی نووسینیکتوپڕ»، لە وتارێکیدا کە لەسایتی پەروەردەکردنی نووسەر بڵاوی کردووەتەوە، دەربارەیئەزموونی خۆی لە هەڵبژاردنی گەڵاڵەی چیرۆک، نووسین و …چەند پێشنیارێکی کردووە:
هەڵبژاردنی ئەوبابەتەی دەتەوێت بینووسی، بریارێکی زۆر گرنگە و پێویستە هەموو نووسەرێک ئەوبڕیارە بدات. ئەگەر هەڵبژاردنەکەت باش نەبێت، کارەکە تەواو دەکەیت، بەڵام هەستدەکەیت کەس مەیلی لە نووسینەکەت نییە و دوورنییە بەنیوەچڵی وازی لێبێنی، چونکە بەو ئەنجامە دەگەی کە نەدەبوایە لەسەرەتاوە بینووسی. کەوایە دەبێت چۆن گەڵاڵە و بیرۆکەی سەرەکی چیرۆکەکەت هەڵبژێری؟
«جۆ بانیتینگ» جەختدەکاتەوە: پێش ماوەیەک کۆتاییم بە کورتەچیرۆکەکەم هێناو هەموو هەفتەی پێشوو سەرقاڵی بڕیاردان بووم لەبابەتی داهاتووم. ڕەنگە ئەم ڕەوتە بۆتۆ کاریگەر بێت، بەڵام کە دەمەوێت بڕیار لەنووسینی چیرۆکی داهاتووم بدەم، ئەم خاڵانەی خوارەوە لەبەرچاودەگرم:
۱. هێمنی خۆت بپارێزە...
پێشتر، بۆ چیرۆکنووسین بەرگەی پەستانێکی زۆرم دەگرت، تووڕە دەبووم و بەردەوام ئەملاولام دەکرد. هەمیشە کۆتاییەی دڵتەزێن بوو.کە زۆر بزۆزانە دەنووسی، ناتوانی خەیاڵبکەیەوە. گۆڤارێک هەڵبگرەو بۆ پیاسەکردن بڕۆرەدەرەوە. تەماشای باڵندەکان بکە. کەمێک جڵەوی تەمبەڵیتشل بکە. داهێنان پێویستی بەهێمنی تەواوە. کەهێمن بووی، مێشکت دەتوانێت سەر بە هەمووشوێنێکدا بکات، بیرۆکەی جیاواز کاریگەری هەبێت، بابەتی سەیروسەمەرە بدۆزییەوە و پەیوەندی بەشتی نامۆوەبکەی. خۆدوورخستنەوەمان لەفشار، بیرۆکەی گەورە دەهێنێتەناو مێشکەوە. باژووری ناخودئاگات قسەت لەگەڵدا بکات.
۲. بەدوای بیرۆکەی زۆردا بگەڕێ...
هەڵبژاردنی بابەت بۆ نووسین جۆرێک گفتوگۆیە لەنێوان لێهاتوویی، بەرزەفڕی، ڕۆح و خوینەرانت. کاتێک بیرۆکەیەکی نوێ بەمێشکمدا دێت، چوار پرسیار لەخۆم دەکەم:
دەتوانم چی بنووسم؟ بەگێڕانەوەی کەسی یەکەم کۆتاییم بەچیرۆکێک هێناو کۆتاییەکەی زۆرباش بوو. لەمەدوا دەتوانم چی بەگێڕانەوەی کەسی یەکەم بنووسم؟ دەتوانم چ چیرۆکێک دەربارەی هەمان کەسایەتی دواچیرۆکم بگێڕمەوە؟ چ چیرۆکێک دەتوانێت لێهاتووییم دەربخات و دەنگی کەسی ناخم بێت؟چ چیرۆکێک دەتوانێت بمکاتە نووسەرێکی باشتر؟ ئایا دەتوانم چیرۆکێکی باشتر بەگێڕانەوەی کەسی یەکەم بنووسم؟ دەتوانم گێڕانەوەی کەسی سێیەم ئەزموون بکەم؟ یانتەنانەت گێڕانەوەی دووەم کەس؟ ئایا دەتوانم لەگۆشەنیگای منداڵێکەوە چیرۆکەکە دەربڕم؟ یانژنێک؟ بەدیوێکی دیکەدا: چۆن دەتوانم لێهاتووییم لەچیرۆکی داهاتووم بەپێوەری ئەزموون بسپێرم؟خوێنەر دەیەوێت چی بخوێنێتەوە؟ نهۆبابەتێک بۆ گۆڤارێکی ئەدەبیدەنووسم. سەرنووسەرانی گۆڤارە ئەدەبییەکان حەزدەکەن چ چیرۆکێک بخوێننەوە؟ چۆن دەتوانم چیرۆکێک بهۆنمەوە کاڵای بەقەد باڵایان بێت؟
دەمویست چی بنووسم؟ لەم چەند کاتەدا زیاتر بیرم لەچی کردووەتەوە؟ چیلەژیانمدا ڕوویداوە کە حەزدەکەم نیشانی هەمووانی بدەم؟ دەمەوێت مانا بەکام ئەزموون بدەم کە لەمنداڵیمدا هەم بووە؟ بەڕاست هەر ئەو چیرۆکەیە دەبێت بینووسم؟خۆتان غافڵگیر بکەن. تێبفکرن و سانسۆری مەکەن، کەبە بیرۆکەیەکی گەمژانەگەیشتی، بەخۆت پێ بکەنن.بیرۆکەکەت لەسەر پارچە کاغەزێک بنووسە، من بەباشی دەزانم بیرۆکەکانم بنووسم. چەند بیرۆکەی سەرنجڕاکێش بەمێشکتدا هاتوون؟
۳. بیرۆکە خراپەکان لەناوبەرە...
ئەوە گرنگترین هەنگاوە. زۆرشت هەیە دەریدەخات بیرۆکەکە هەڵەیە:دەتوانی ئەمجۆرە چیرۆکە بگێڕیەوە؟ ئەگەر وەک پێویست ناتوانیتکێشە نییە، بەڵام گەر ناتوانیت بیرۆکەیەکیجوان بنووسی، واباشترە چیرۆکێکی ناوەرۆک سنووردارتر و سادەتر بنووسی.ئایا ئەم چیرۆکە ئەوەندە بەلاتەوە سەرنجڕاکێشە؟ گەر مەیلی ناکەی و بارودۆخەکە دژواربوو، وازی لێبێنە.چیرۆکەکە بۆکەسانی تر سەرنجڕاکێشە؟ خوێنەران، سەرنووسەران یانبڵاوکەرەوان چیرۆکەکەیان بەلاوە خۆش دەبێت؟ ئەگینا، هەر لەسەرەتاوە وازی لێبێنە.ئایا بیرۆکەی چیرۆکەکەهێندە گەورەیە؟ گەر دەتەوێت ڕۆمانێک بنووسی، بیرۆکەکەت هەموو چیرۆکەکە ڕووماڵ دەکات؟ دەکرێت کورتەچیرۆکێک بێت؟ هەر لەسەرەتاوە چیرۆکێکە؟بیرۆکەی چیرۆکەکەت هێندە پێگەخوازانەیە؟ دەبێت کار لەبیرۆکەیەکی گەورەتر و ئاڵۆزتردا بکەی؟تا دەتوانی واز لەبیرۆکەکەت بێنە و بیر لەبیرۆکەیەکی نوێتر بکەرەوە.
۴. پرسیار لەژووری بیری ناخودئاگات بکە...
ئەگەر لەوباوەڕەدای مەیلت بۆ نووسینی بیرۆکەکەت زۆرە، کۆتاپێهێنانی ئاسانترە. کاتێک شەنوکەوی لیستی بیرۆکەکانم دەکەم، هەمیشە دەچمە جێگای هێمن و بچووکی خۆم، ژووری فیکرو دەپرسم: «پێویستە ئەوبابەتە بنووسم؟»گەر ژووری فیکرم بڵێت «نەخێر»،ئەو بابەتە وەلادەنێم که زۆربەی کات هەروادەڵێت. درەنگ یان زوو، دەگەمە بیرۆکەیەک کە ژووری فیکر بە بەڵێ وەڵامدەداتەوە. سەیر دیارە، بەڵام حەزدەکەم دووپاتەی بکەمەوەتا دڵنیابم بەڕاستی ناخودئاگام وەڵامیداوەتەوە نەک عەقڵم. عەقڵم کەمێک فێڵبازە و مەیلی لەهەژموونکردنە. کەوایە بەگشتی دەپرسمەوە: «بەڕاستی؟ دڵنیای؟» ئەگەر چەندجارێک بەدوای یەکدا وەڵامی بەڵێ ببیستم، دەستپێکی یارییەکەیە.
۵. جارێکی دیکە لەخۆت بپرسە...
ئەگەر هەموو قۆناغەکانی سەرەوەت جێبەجێکردووە، کاتی نووسینە. کەمێکلێی بکۆڵەوە. دیمەنیناساندنی کەسایەتی چیرۆکەکەتبنووسە. جگەلەوەی بۆخۆم لەقۆناغی بەرایی نووسینم، پێش بەتەواوی باسکردنی ئەوبیرۆکەیەی هەڵمبژاردووە، جارێکیتر بیری لێدەکەمەوە. بەڕاستی چیرۆکێکە دەبێت بینووسم؟ چیرۆکێکی باشتر لەناخیدا پەنهانە؟ گەر بڕیاربێت واز لەکارێک بێنم، بەباشی دەزانم هەر لەبەراییەوە بێت، پێش بەهەدەردانیهەمووکاتەکە.گەر مرۆڤێکی زۆر دوودڵی، ڕەنگە هەمان پرسیار و فیکری دووەم بەس بێت،بنووسە.
۶. ئێستا کە هەڵتبژاردووە…
پێش ئەوەی بە بەڵێ وەڵامی بیرۆکەکە بدەیەوە، دەبێتبەنەخێر وەڵامی زۆربەی بیرۆکەکانت بدەیەوە. زیاتر ڕەوتی پێش نووسین، وتنی نەخێرە بەزۆربەی بیرۆکەکان.هەر کە هەڵتبژارد، دەبێت خۆتی بۆ تەرخان بکەی. زۆرجار وادێتەپێش کارێک تەواوبکەی، بەڵام پێدەچێت کارێکی نەزانانە و بەئازار بووە و شایانی ئەو هەمووکاتە نەبووە بۆت تەرخانکردووە. باسکردنی بیرۆکەکانی سەرەوە بۆ باوەڕبوونە بەبیرۆکەکەت تا ساغلەم بەناو شکوگومانەکانی کاتی نووسین دێنەڕێگات،بپەڕییەوە.
نووسین هاوشێوەی زەماوەندکردنە. کەبیرۆکەیەکت پەسنکرد، بەردەوام بە، وریابە بیرۆکەی هەڵە هەڵنەبژێری.
madomeh