كاوە مەحموود
ڕووداوەكانی ڕۆژئاوا‌و پەرەسەندنە سیاسییەكانی ڕەوشی كوردستان بە گشتی، پێموایە ڕاستی ئەم بابەتانە دەخاتەڕوو:
1ـ تێكۆشانی نیشتمانی كوردستانی لەم قۆناغەدا ئەركی سەرەكی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتمانی گەلی كوردستانە.
2ـ جەماوەری گەلەكەمان لە سەرجەم كوردستان‌و لە هەندەراندا، گیانی بەرخەودان‌و بەرەنگاری لەدەسنەداوە‌و، بەو پەڕی بەرپرسیاری مێژووییەوە، كاردانەوەی تێكۆشەرانەی هەبووە‌و، بەگیانی وڵاتپارێزی‌و كوردستانیبوونەوە لەگەڵ ڕووداوەكان مامەڵەی كردوە‌و، دژبە شاڵاوەكانی دوژمنانی گەلی كوردستان‌و، دەنگە زڕ‌و نامۆ ناوخۆییەكان هەڵوێستی وەرگرتووە.
3ـ ئاسایشی نەتەوەیی كوردستانی لە باكور‌و باشور‌و ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهەڵات بەیەكتر گرێدراون‌و، ئاسایشی هەر بەشێك قوڵاییە بۆ ئەوانەی دیكە.
4ـ پاراستنی ئاسایشی كوردستانی لە بەغدا‌و تاران‌و ئەنكرا‌و دیمشقەوە دابین ناكرێت‌و، تەنیا ئامرازی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی‌و دەستكەوتەكان، یەكریزی گەلی كوردستان‌و هێزە سیاسییەكانێتی.
5ـ گرنگە لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان وانەی تێكۆشەرانە‌و هەستكردن بە بەرپرسیاری، لە یەكریزی‌و یەك هەڵوێستی جەماوەر وەرگرن‌و، مافەكان لە ڕێگای سازشكردن‌و زاڵبوونی ئەجیندەی بەرتەسكی حزبایەتی لەسەر بابەتی سەرەكی دۆزی نیشتمانی كوردستانی‌و بابەتی یەكڕیزی، نایەتەدی.
6ـ یەكڕیزی گەل‌و هێزە سیاسییەكان مایەی دەستەبەركردنی پشتگیری نێودەوڵەتی‌و ڕای گشتی جیهانە بۆ دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان.
7ـ جگە لە ڕێگای بەرەنگاربوونەوە‌و بەردەوامبوونی تێكۆشان لە پێناوی ئازادی‌و سەربەخۆیی نیشتمان، ڕێگاكانی دیكە داخراوە‌و، نە ئاسۆ‌و نە ئایندەی هەن‌و ڕاكردنێكی بێ سوودە بەرەو تراویلكە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا