نوسینی/نەجات یوسف حمدئەمین

 

بڕیار وابوو لەم هەفتەیە کۆبوونەوە لەنێوان سەرۆکی ڕووسیا ڤلایمیر پۆتین و سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ بکرێت بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕی ئۆکڕانیا بەڵام هەندێک زانیاری لەسەر دوواخستینی ئەم کۆبوونەوەیە دەکرێت بۆ کاتێکی نادیار

شەڕی زەمینی و هێڕشی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان  بۆسەر خاکی ئۆکڕانیا بەردەوامە   هاوپەیمانی ناتۆ لەوپەڕی ئامادەباشیدایە هەزاران سەرباز بەچەکی قووڕس لەسەر سنوورەکانی پۆڵەندا جێگیر کراون   فڕۆکەکانی ناتۆ بەردەوام بەسەر ئاسمانی پۆڵەندا دەسووڕێنەوە بۆ پارێزگاریکردن لەو وڵاتە

سووپای ڕووسیا بەردەوامە لەهێڕش کردن بۆ سەرخاکی ئۆکڕانیا  ڕۆژانە چەندان شاروو شارۆچکە دەکەونە دەست سووپای ڕووسیا  پێناچێت شەڕەکە بەمزووانە کۆتایی بێت تا تەواوی هەرێمی دۆنباس  دەکەوێتە دەست ڕووسیا 

لەماوەی ڕابردوو ڕێککەوتنێک لەنێوان سەرۆکی ئۆکڕانیا زیلینسکی و سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ واژوو کرا ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە ئەوە بوو کۆمپانیا ئەمەریکییەکان  بۆیان هەیە لەجیاتی ئەو چەکانەی ئەمەریکا دایە ئۆکڕانیا ئێستا حکوومەتی ئەمەریکا داوای کانزا بەنرخەکان دەکات 

هێڕشی زەمینی سووپای ڕووسیا بەردەوامە  بەفەرمانی ڤلادیمیر پۆتین دەبێت شووێنە ستراتیجییەکان داگیر بکرێن  یەکێک لەم شووێنە هەرێمی دۆنباسە   پێش هاتنی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان ڕووسیا دەیەوێت کۆنتڕۆڵی ناوچەکە بکات و سێگۆشەی ناوچەکە بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە ئەم شووێنە پڕە لەجۆرەها کانزای بەنرخ بەسەدان ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت

مانۆڕی سەربازی سووپای ناتۆ لەنزیک سنوورەکانی ڕووسیاو بیلاڕووسیا بەردەوامە  سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لەهاوپەیمانی ناتۆ دەڵێن ئێستا لەهەموو کات زیاتر ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەئارادایە 

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پۆتین سەرپەرشتی گەورەترین مانۆڕی ئەتۆمی کردوو چەند جۆرە مووشەکێکی بالیستی کیشووەربڕئ تاقیکردەوە کەهەرمووشەکێک لەمانە دەتووانێت  ١٢ دووانزە کڵاوەی ئەتۆمی هەڵبگرێت و مەودای هەژدە هەزار کیلۆمەتر ببڕێت ئەمەش وەک خۆئامادەکردنێکە بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ 

هەر دووێنێ سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ گووتی تاک و ئێستا پەیوەندییم لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پۆتین هەموو قیادەی ڕووسیا بەردەوامەو نامەوێت پەیووەندیم ببڕێت بەڵام دووایی گەڕانەوەی هەندێک لەسزاکان لەلایەن ئەمەریکا بۆ سەر ڕووسیا  ئەمجارە بەرپرسانی کۆشکی کڕمڵین هیچ متمانەیەکیان بەئەمەریکا نەماوە

بڕیار وایە ئەمڕۆ سەرکردەکانی ناتۆ لە وڵاتی بڕیتانیا کۆ ببنەوەو دوا بڕیار بدەن کە ئایا چۆن مامەڵە لەگەڵ ڕوسیا بکەن کەدەبینن سووپای ڕووسیا بەردەوامە لەپێشڕەووییەکان ئەمەش لەداهاتوو دەبێتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر کیشووەری ئەوڕووپا

 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا