
كارزان ئەحمەد
لەجیهانی ئەمڕۆدا تاكەكانی كۆمەڵ بەتایبەتی منداڵانڕووبەروی گۆرانكاری ئابووری خێرا دەبنەوە،ئەمە لەكاتێكدایە كە دەرفەتەكانی سەرمایەگوزاریومەترسییە دارایەكان لەزیادبووندایە، بۆیەئەمە وادەخوازێت لەسەر دایكو باوكان كە ڕۆشنبیری داراییوسەرمایەگوزاری لای منداڵەكانیان پەرە پێبدەن،چونكە ناكرێت ئەم ڕوشنبیریە دوابخرێت بۆ قۆناغی بەدەستهێنانی سەربەخۆی دارایی،لەمەوە پێویستە منداڵ لەسەرەتایی ژیانیەوە فێری بنەماكانی پاشەكەوتكردنوبەڕێوەبردنیداراییوسەرمایەگوزاری بكرێت،چونكە ژمارەیەكی بەرفراوان لەخێزانەكان زیاتر منداڵەكانیان بەتەنها فێری ئەوە دەكەن چۆن مامەڵە بە پارەوە بكەن لە ڕێگەی پاشەكەوتكردنی یا خۆ بەدوور گرتن لەخەرجی نا پێویستەكان،بۆیە پسپۆرانی بواری داراییوئابووری بوونی هۆشیاریی دارایی لای منداڵ لەسەرەتایی تەمەنیژیاندا بەپێویست دەزانن، هەروەها ئەم هۆشیارییە دەبێت چەمكە بنەرەتیەكانی سەرمایەگوزاریوپێكەوەنانی سامان لەخۆ بكرێت.
سیز وندەر بەڕێوەبەری داریی لەكۆمپانیایAcorns كە سەكۆیەكە بۆ پارەداركردنی كەسی،ئاماژە بەوەدەدات،تەمەنی هەشت ساڵی كۆنجاوترین تەمەنە بۆ فێركردنی منداڵ بەچەمكە سەرەتایەكانی وەبەرهێنانوبنیاتنانی خۆرەوەشتی دارایی كۆنجاو،لەم بوارەدا سیز وندەربۆ ئەزموونی تایبەتی خۆی دەگەڕێتەوە كە چوون كاتێك منداڵ بووە لەپۆلی شەشی سەرەتایی لەقوتابخانەو ئەندامی یانەی سەرمایەگوزاری بووە لەو قوتابخانەییە فێری مامەڵە كردن بووە بە پشكەكان،لەمەوە لەدواییدا ئەم پرنسێبەی لەسەر منداڵەكانی پەیرەو كردوە.
هاوكات سیز وندەر بەڕێوەبەری داریی لەكۆمپانیای Acornsپێی وایە كە پەروەردەكردنی منداڵ لەسەرەتایی ژیاندا بە بنەماكانی داراییووەبەرهێنان كارێكی زۆر گرنكە،چونكە ئەو دابونەریتیە داراییوسەرمایەگوزاریەی كە منداڵ لەسەرەتایی ژیاندا پێی ئاشنا دەبێت بەدرێژایی تەمەنێدا لای دەمێنێتەوە،وەك چۆن دابوونەرێتی تەندروستیولەش ساغیوبایخدان بەجەستەی كەلەڕێگەی مەشقوڕاهێنانی وەرزشی بەدەستی دەهێنێت.
لەجیهانی ئەمڕۆدا سۆشیال میدیا بەلایەنە ئەرێنیو نەرێنیكەیەوە كاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر كۆمەڵكاكان بەتایبەتی منداڵان،ئەمە لەكاتێكدا یاریەكانی ئاڵوگۆركردن لەبازاڕەكاندا لەبرودایە،لەهەمان كاتێشدا تۆرەكانی پەیوەندی كۆمەڵایەتی بەئامۆژكاری دارایی تەندراوە كە ئەو ئامۆژكاریە دارایانە چێی گۆمانن،بۆیە سیز وندەر بەڕێوەبەری داریی لەكۆمپانیای Acornsكە سەكۆیەكە بۆ پارەداركردنی كەسیئاماژە بەوە دەكات كە پێویستە لەسەر داوباب 3 وانەی وەبەرهێنان لەسەرەتایی تەمەنیان فێری منداڵەكانیان بكەن كە بەم شێوەییەی خوارەوەیە:
سەرمایەگوزاری بەردەوام:
سەرمایەگوزاری رێكوپێك بەو مانایە ناێت كە منداڵ چاوەڕی بێت تا سەرماییەكی گەورە بەدەست بهێنێت،یان بەدوای دەرفەتێكی نموونەی بگەرێت تا دەست بكات بەئەنجامدانی سەرمایەگوزاری،بەڵكو دەكرێت منداڵ بەیارمەتی دایكوبابی پارەیەكی كەم تەرخان بكات بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان،هەروەها بەردەوام بێت لەبەگەرخستنی ئەو پارەییە،چونكە دەكرێت سەرماییەكی كەم دەستپێك بێت بۆ وەبەرهێنانی بەردەوام.
ئەوەی پەیوەندی هەبێت بە منداڵانەوە دەكرێت دایكوباب بیروكەیەكی ئاسانی بگەیەنێت بە منداڵەكەی بەوەی وەبەرهێنان ئامرازێك نییە بۆ بەدەستهێنانی قازانجی خێرا،بەڵكو كردارێكی دارایی درێژ خایەنەوبەتێپەربوونی كات دەكرێت قەبارەی وەبەرهێنانەكە بەرفراوانتر بكرێت.
نێوەروكی ئەم ئامۆژكارییە بۆ منداڵ خۆی لەوەدا بەدێی دەكاتكە وەبەرهێنان لەسەرەتادا پێویستی بەسەرماییەودەستپێكی گەورە نییە،بەڵكو پێویستی بەسەرەتایەكی ڕێكوپێكوبەردەوامو درێژخایەن هەیە،چونكە منداڵ یان كەسكە چەند لەتەمەنێكی بچووك دەست بە وەبەرهێنان بكاتوماوەیەكی درێژ ببەخشێتە سەرمایەكەی،ئەوا دەرفەتی زیاتری لەبەر دەست دەبێت بۆ سوود وەرگرتن لەهێزی كەلگە بووی سەرماییەكەی.
تێگەیشتن لەهێزی گەڕانەوەی لێكدراو:
گەڕانەوەیلێكدراو یان ئاوێتە بریتیە لە گەشەی خێرای وەبەرهێنان بە تێپەڕبوونی كات بە بەدەستهێنانی "گەڕانەوەی گەڕانەوە"، بە پێچەوانەی گەڕانەوەی سادە، كە تەنها بۆ سەرمایەی سەرەتایی جێبەجێ دەكرێت، داهاتی ئاوێتە قازانجی ماوەكانی پێشوو دەخاتە سەر حسابەكە، ئەمە گەشەكردن خێراتر دەكات، بەتایبەتی لە ئاسۆی وەبەرهێنانی درێژخایەندا.
بە شێوەیەكی سادە، ئەگەر كۆمپانیایەك بڵێت لە ماوەی 5 ساڵدا 10٪داهاتیئاوێتەیبەدەستهێناوە،ئەوەمانایئەوەیەكەكۆمپانیاكەوەكئەوەیهەمووساڵێكلەكۆتاییساڵیپێشوودا 10٪گەشەیكردووە،بۆیەتێگەیشتن لە توانای گەڕانەوەی ئاوێتە یەكێكە لە گرنگترین چەمكەكان بۆ فێركردنی منداڵان كاتێك باسی وەبەرهێنانی بۆ دەكەێت، بە شێوەیەكی سادە، ئەوە مانای ئەوەیە كە پارە تەنها لەڕێگەی ئەو بڕە پارەوە كە خراوەتە بەر وەبەرهێنان گەشە ناكات، بەڵكو لە دووبارە وەبەرهێنانەوەی ئەو داهاتەی كە بەرهەمی دەهێنێت،واتە دەستپێكردنی پرۆسەیەكی كەڵەكەبووی كە بە تێپەڕبوونی كات بەهێزتر دەبێت. بۆ نموونە، ئەگەر 1000 دۆلار وەبەرهێنان بكەیت و 100 دۆلار قازانج بكەیت، ئەو 100 دۆلارە مەكشێنەوەو خەرج بكەن بەڵكو ئەو 100 دۆلارە تێكەل ئەو بڕە پارە بكە كە خستووتە بواری وەبەرهێنان، بە دووبارەكردنەوەی ئەم پرۆسەیە، قازانجەكان خۆیان دەست دەكەن بە بەدەستهێنانی قازانجی زیادە،لێرەدا هێزی گەڕانەوەی ئاوێتەكان دەردەكەوێت،لەهەمووی گرنگتر، ئەم بیرۆكەیە منداڵان فێری ئارامیو دیسپلین دەكات،هەروەها جەخت لەسەر ئەنجامەخێراكان نەكەن، چونكە هێزی گەڕانەوەی ئاوێتە زۆر بەرچاوتر دەبێت هەتا پارە زیاتر گەشە بكات.
تێگەیشتن لەگۆرانكارییەكانی بازاڕ:
گرنگە منداڵ هەر لە سەرەتاوە فێر بێت كە بازاڕەكان بەردەوام لە بەرزبوونەوە نابن،بەڵكو ماوەكانی پاشەكشەكردنو دابەزین بەشێكی سروشتییە لە ڕێڕەوی درێژخایەندا،واتە هەموو سووڕی ئابووری بە هەڵكشانوداكشان تێدەپەڕێت،بۆیە دەبێت منداڵان فێربكرێن كە دابەزینی نرخ، تەنانەت ئەگەر ترسناكیش دەربكەوێت، مەرج نییە مانای ئەوە بێت كە كاتی فرۆشتن هاتووە یان وەبەرهێنانكە شكستی هێناوە.
بیرۆكەی سەرەكی لێرەدا ئەوەیە كە منداڵ فێر بكەین لەساییەی ترسوتۆقاند بڕیاری وەبەرهێنان نەدات،لەجیاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی وەبەرهێنان هەر كاتێك نرخەكان دادەبەزن، منداڵ دەتوانێت فێر بێت كە ئەم حاڵەتانە دەتوانرێت وەك دەرفەتێك بۆ كڕینی وەبەرهێنان بە نرخێكی هەرزان ببینرێت.
بەرزكردنەوەی هۆشیاریلای منداڵ:
پسپۆرانی بەڕێوەبردنی دارایی پێیان وایە فێركردنی منداڵ بە بنەماكانی وەبەرهێنان لە تەمەنێكی سەرەتاییدا نابێت وەك هاندانیان بۆ چوونە ناو بازاڕ یان مەترسی لەسەر پارەكانیان سەیر بكرێت، بەڵكو دروستكردنی كەلتوورێكی دارایی كە یارمەتییان دەدات كاتێك گەورە دەبن بڕیاری ژیرانە بدەن، منداڵێك كە لەمنداڵیەوە فێری جیاوازی نێوان پاشەكەوت كردنو خەرجكردنو وەبەرهێنان دەبێت،زیاتر لە بەهای پارە تێدەگاتو تێدەگات،بەوەی دروستكردنی سامان لە شەو رۆژێكدا ڕوو نادات، بەڵكو پێویستی بە كات و دیسپلین و ئارامگرتن هەیە.
گەشەكردنی پارە:
پسپۆرانی بواری داراییوئابووری ئاماژە بەوە دەدەن كە زۆربەی دایكو باوكان هانی منداڵەكانیان دەدەن پارەی خۆیان پاشەكەوت بكەنو بەشێك لەو پارەیەی وەریدەگرن بهێڵنەوە، ئەمە كارێكی گرنگە،بەڵام ئەم هاندانە بەشێوەیەكی سەرەكی جەخت لەسەر هەڵگرتنی پارە دەكاتەوە نەك گەشەپێدانی، ئەمە لەكاتێكدایەپەروەردەی وەبەرهێنانی سەرەتایی منداڵان فێری ئەوەی دەكات كە چۆن پارە بە تێپەڕبوونی كات لە ڕێگەی وەبەرهێنانی رێكخراو گەشە دەكاتو چۆن بڕێكی كەم لەپارە وردە وردە كەڵەكە دەبێتو لە درێژخایەندا دەبێتە بەهای گەورەتر،واتە ئاشناكردنی منداڵ بە چەمكەكانی وەبەرهێنانی ئاساییو داهاتی تێكەڵوگۆرانكارییەكانی بازاڕ یارمەتیدەرە بۆ بنیاتنانی دیسپلینی داراییو گرنگی ئارامگرتنو سەیركردنی وەبەرهێنان لە ڕوانگەیەكی درێژخایەن.
وەبەرهێنان، نەك جامبازی:
هەروەك پسپۆرانی بواری دارایی پێیان وایە پەروەردەی داراییمنداڵ لە تەمەنێكی زوودا بۆ ئەوە نییە منداڵەكە بگۆڕێت بۆ جامبازێك لەبازاڕ، بەڵكو مەبەست لەو پەروەردەییە هێدی هێدی چاندنی عەقڵییەتێكی داراییە لای منداڵ كە جەخت دەكاتە سەر دروستكردنی سەرمایە لە جیاتی ئەوەی منداڵ بەرەو بەكاربردن ڕابكێشرێت،ئەمە لەكاتێكدایە كەسەرمایەدارانوكۆمپانیاكان بۆ زیاتر كەڵكە كرنی سەرمایەكانیانوڕەواجدان بە بەرهەمەكانیان لەڕێگەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە كار بۆ ئەوە دەكەن منداڵان بەرەو بەكاربردن راپێچ بكەن.
هاوكات پسپۆرانی بواری داراییوئابووری جەخت لەوە دەكەنەوە ئەو منداڵانەی هەر لە سەرەتایی تەمەنیانەوە بنەماكانی وەبەرهێنان فێر دەبنو لە مەترسییەكان تێدەگەن، كە دەچنە تەمەنی لاویتییەوە ئەو بنەما دارییانەی پێی ئاشنا بوون یارمەتییان دەدات بڕیاری هۆشیارتر و بەرپرسیارانە بدەن، نەك دواتر لە ڕێگەی هەڵەكانەوە فێری ئەو وانانە ببن.
كاریگەری بەردەوام بۆ سەر منداڵ:
ڕاوێژكارانی بەڕێوەبردنی سامانی مرۆیی ئاماژە بەوە دەدەن كە ئەو رۆشنبیرە داراییەی منداڵ لە تەمەنی سەرەتایدا بەدەستی دەهێنێت كاریگەری گەورەتری دەبێت بۆ سەر ئەو بڕە پارەیەی كە هەیەتی، چونكە ئەو ڕەفتارو خووانەی لەم قۆناغەدا لای منداڵ دروست دەبن كاتێك سەربەخۆی داراییبەدەست دەهێنێت لەگەڵیاندا دەمێننەوە، بۆیە فێركردنیمنداڵ بەشێوازەكانی وەبەرهێنان نابێت پەیوەستە بكرێت بەهەبوونی پارەیەكی زۆر لەدەستێدا،بەڵكو فێركردنی چۆنیەتی بەكارهێنانی پارە بە شێوەیەك بێت كە یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی داهاتووی.
بەڕێوەبردنی مەترسیەكانی بەبێ هەڵچوون:
پسپۆرانی بواری ئابووریودارایی جەخت لەوە دەكەنەوە كە یەكێك لە گرنگترین وانەكانی وەبەرهێنان كە منداڵ دەبێت فێری بێت ئەوەیە كە بازاڕەكان تەنها بە یەك ئاراستەدا ناجوڵێن،لەوانەیە بەهای وەبەرهێنان بۆ ماوەیەك بەرز ببێتەوەو پاشان دابەزێت، ئەمەش مەرج نییە مانای ئەوە بێت كە وەبەرهێنان شكستی هێناوە، بۆیە زۆر گرنگە منداڵ فێر بێت بڕیاری دارایی بە ترس و جۆش و خرۆش نەدات، ئەوان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەم ئامۆژگارییە لەم ڕۆژانەدا زۆر گرنگترە لەگەڵ سەرهەڵدانی یارییە بازرگانییەكان و ناوەڕۆكی دارایی خێرا لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەكان، كە ئەو تێڕوانینە لایگەنجان دەخوڵقینێت كە قازانجی خێرا بەبێ هیچ مەترسییەك مسۆگەر دەكرێت.
خوڵقاندنی گەنجێكی هۆشیار:
پسپۆرانی بواری داراییوشارەزایان پەروەردەی منداڵ پێیان وایە كە ئامانجی ڕاستەقینەی رۆشنبیری دارایی كە منداڵ لە تەمەنی سەرەتایدا بەدەستی دەهێنێت دروستكردنی وەبەرهێنێكی بچووك نییە، بەڵكو پەروەردەكردنی كەسێكی پێگەیشتوو كە زیاتر ئاگاداری بەڕێوەبردنی پارە بێتو بزانێت چۆن بیر بكاتەوە پێش ئەوەی بڕیار بدات،هەروەها پەنا بۆ هاوسەنگێك ببات لەنێوان ئەوەی ئەمڕۆ دەیخوازێتو ئەوەی سبەینێ پێویستی پێیەتی.
