کاک بەختیار؛ پیاوی تێکۆشەر و خاوەن مێژووی پرشنگداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، من تەواوی دیدارەکەتم لە کەناڵی «ئاڤا» بینی. جگە لەوەی دەستخۆشیت لێدەکەم کە زۆر بەڕاشکاوی بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی نازانیت و پێشوتریش قبوڵ نەبوە، بەڵام کاک بەختیار! عوباڵی ئەم قۆناغە مەترسیدارەی یەکێتیی کە تێکەوتووە، بەشێکی زۆری لە ئەستۆی ئێوەی تێکۆشەرە. دیارە مەبەستم کۆی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی کۆنە

خوا هەڵناگرێت جگەر لە سەرۆکی یەکێتی ڕەخنەی توندیشت هەبوە لەسەر ئەم سەرکردایەتیە تازەیەی یەکێتی 
 من بەشبەحاڵی خۆم لەم سەرکردایەتیە  ئێستای یەکێتی کەسیان ناناسم سەریان لێدەردەکەم و نامەوێت بیشیان ناسم. بەڕاستی ئەو کاتەی جەنابت باسی ئەوەت دەکرد کە بەشێکی ئەم سەرکردایەتیەی ئێستا حەرەسی تۆ بوون، بڕوا بکە ئەوەندەی دیکە پێم خۆش نەبووە بیان ناسم، لەبەر ئەوەی من بەشبەحاڵی خۆم نابینم لەم سەرکردایەتییەی یەکێتیی نوێیەدا کەسیان خاوەن قەڵەمێکی بەبڕشت بن 
حەز دەکەم ئەوەش بڵێم؛ من و تۆ بریندارین بەدەست خەڵکانێک لە ناوخۆی یەکێتی نازانن ئەلفوبێی سیاسی و دۆستایەتی چیە ئەوە جگرلەوەی نازانن دەستور و یاسا و مەدەنیەت چیە؛ کاتێک دایان بەسەر «چاودێر»دا، دەبوو هەموو لایەک قبوڵمان نەکردایە. کاتێکیش دایان بەسەر ماڵی مندا لە سلێمانی کە چوار مانگە پاسەوان و خێزانم لە سجنی کانی گۆمەیە بەدەر لەیاسا کوڕانی مام جەلال خۆیان سیقەیان بەیەک نەماوە گێچەڵ بە ئێمەدەکەن  دەبوو هەموو ئازادیخوازان بێدەنگ نەبوونایە؛ کە لە ماوەکانی داهاتوودا قسەی لەسەر دەکەم و بنکۆڵی تەواوی کێشمەکێش و دزین و دروستکردنی مەلەف بۆ حزبی سیاسی و کارەکتەری سیاسی لەو زۆنە دەکەم.
ئێستا حاڵمان بەم حاڵە نەدەگەیەشت 

کارۆخ سەید ڕزگار 
سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا