لەبەر گرنگی و کاریگەرییەکانیوێـژەی منـداڵان، لەسەر بـوارەکانی ژیانی منـداڵان، لە ئەمـڕۆ و لە داهاتـوودا، ئەم سەردەمە بە (سـەردەمی وێـژەی منـداڵان) ناودەبـرێـت. بە هـەزاران پەروەردەکار و دەروونناس و تـوژێنەر و نووسەر و هـونەرمەنـد و مامۆستا و میـدیاکار و پسپـۆرانی پەروەردەیی ودامـودەزگاکانی چـاپ و بڵاوکـردنەوەو لایـەنی دیکە لە جیهانـدا، سەرقـاڵن بە نووسین و بە لـێکۆڵـینەوەی ئاکادیـمی و پـراکـتیکی،لە ژانرەکانی وێـژەی منـداڵان. ئەم گـرنگی پێـدانەش بە وێـژەی منـداڵان، لە گرنگـییەکانی رۆڵی منداڵان لە داهـاتوویەکی باشتر و شیاوتر بۆ گەلو نیشتمان سەرچاوەی گرتووە.

 

بێگومان داهاتووی گەلی کوردمان و کوردستانی نیشتمانی شیرینمان لە دەستی منداڵانی کـوردی ئەمـڕۆمـان دایە.کەواتە گـرنگـيدانـمان بە منـداڵانی ئەمـڕۆمان، گـرنگـیـدانمانە بە داهـاتـوویەکی گەشـترو شـیاوتـربۆ کورد و کوردستان. ئـەم هـیوا و ئامـانجـەش لە سایەی پەروەردەکردنێکی دروست و ئاراستەکردنێکی ئامانجـدار و رێـنمایی پێـویست و راهـێنان و ئامـادەکـردنی منـداڵانی ئەمـڕۆمانـدا دێتـەدی. تا زیـاتـر و زیـاتـر گـرنـگی بە پەروەردەکـردنێ منـداڵانی ئەمـڕۆمان بـدەین، زیاترگەشبین و هـیوادار و دڵنیادەبین، لە هـێنانەدیی ئەو داهـاتـووە خـوازراوەی کە دەمـانەوێـت. بـە کورتی کـلـیـلی داهـاتوومان جگـەرگـۆشـەکـانی ئەمـڕۆمـانـن.ئـەرکی پـەروەردەکـردن و راهـێـنان و ئـامـادەکـردنی منـداڵـەکانیـشـمان، ئەرکـێکی پیـرۆزە و لە ئەستۆی هەمـوومان دایـە. هەمـووشمان لە بـەری ئەرێـنییان سوودمەنـد دەبـین. بە پێچەوانەشەوە هەر هـەڵە و کەمـتەرخەمییەک لە پەروەردەکـردنی منـداڵەکانمانـدا بکەیـن و پەراوێـزیان بخەیـن، ئەنجامێکی خـراپ و زیـانبەخـشیان لێـدێتـە ئـاراوە. ئـۆباڵی ئەم ئاکامە نەرێنی و نەخوازراوەش، لە ئەستۆی هـەموومـان دایـە. پەشـیمانیـش بـێـسوودە، پـاکـانە و پاسـاو هـێـنانەوە و بیـانـووش لە کەسـمان قـبووڵ نـاکـرێت. هـەر هـەمـووشـمان بـاجـێکی قـورسی ئـەم هـەڵـەیە و ئـەم كەمـتەرخەمـییەمـان دەدەیـن. مێـژووش لـێمان نابـوورێـت و بـەر چەمـۆڵە و نەفـرەتی نـەوەی داهـاتـووشـمان دەکـەویـن.

(ئەلـیزابێت ماخـت) دەڵـێت:"لە کاتی ئەنجامـدانی پەروەردەکردنی منـداڵەکانمانـدا، هەر هەڵەیەک بکەین، دەبێتە هـۆی دۆڕاندنی جەنگێک، کە لە پێناوی داهاتوویەکی باشتردا دەسـتمان پـێکـردووە".پێویـستە ئێـمەی کوردیش، بە باشی ئامـادەی ئەم جەنـگە بین، تا سەرکەوتـوو و بـراوەبین و دۆڕاونـەبین. لەم روانگە سـتراتیـژییەوە، پێویستە ئەوە بزانین، کە چ ئەرکێکی پیرۆز و چ پێویستییەکی نەتەوەیی و نیشتمانیو مۆراڵیمان لە ئەسـتـۆدایـە، چ بەرپـرسیارێـتییـەکیهـەستیار و چـارەنـووسسازمـان لە ئەسـتۆدایـە.

گرنگی وێـژەی منـداڵان لەوەدایە، کە بەشداری لە ئامـادەکردن و پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی کوردی متمانەبەخـۆ دەکـات، کە پـشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن. بۆ هـێنانەدی داهـاتـوویەکی خـوازراوی گەشـتر بـۆ کورد و کوردستان. بـۆیە وێـژەیمنداڵانی کورد، بە پێـویستیـیەکی گرنـگی نیـشـتـمانی و نەتەوەیـیـمان دەزانـین. هـۆکارێـکی پێـویست و گـرنگـیشە لە هـۆکارەکانی گەشەکـردنی رۆشـنبـیرییەکی خـوازراوی منـداڵانی کوردمان.هـۆش و ئەنـدێـشەی منـداڵان دەورووژێـنێـت و ئارەزوو و بەهـرە و راز و نیاز و توانا دەرنەخـستـووەکانیان پێ دەردەخـات، خـەون و هـیوا و ئارەزووەکانیـان دەهـێنـێـتە دی.

 

مەبەسـتیشـمان لە وێـژەی منـداڵان، ئـەو وێـژە باشـەیە، کـە هـەمـوو تایـبەتیـمەنـدییـە سەرکـییەکانی وێـژەی منـداڵانی لەخۆگـرتـووبـێـت. چـونکە هـەر نـووسـینـێکی لاواز و کرچ و کاڵ لەژێـر ناوی (بۆ منـداڵان) ناچـێتە خانەی وێـژەی منداڵانەوە. منداڵانیش ئەو نووسینانەی بە دڵیان نەبێت و چـێژ و خۆشییان لێوەرنەگرن، بە وێـژەی خۆیان نازانن.

(ران بـوسلـیک) هـۆزانـڤـانی ناسراوی بـولگاری لە بواری وێـژەی منـداڵانـدا، دەڵـێت:

"وێـژە بـۆ منـداڵان، وەک شـیری دایـک و هـەوای پـاک وایە، کە پێـویستە هـەبێـت".

 

رەهەنـدی پەروەریی لە وێـژەی منداڵاندا، لایەنێکی گرنگ و کاریگەرەلە گەشەکردن و دروستکـردنی کەسایەتی دروسـت و هـاوسەنگی منـداڵان. بە تایبەتی لـەم سـەردەمـەدا، کە سـەردەمی شـۆڕشی تەکـنەلـۆژیـا و داهـێنانی شـتی سەیـر و سەمـەرەیە. سـەردەمی تەلەفـزیـۆنی رەنـگاوڕەنگ و کـۆمپیـوتـەر و ئینـتەرنێـت و ئایپـاد و ئایـفـۆنی زیـرەک و گۆڤاری رەنگاوڕەنگی منـداڵان و بە دەیان ئامـێری مۆدێـرنە. پەیـونـدیکردنیـش ئاسانتر بووە، هـۆیەکانی فـێرکـردن و گەشەکردنی رۆشـنبیریی منـداڵانیش زۆرتربـوونە، ئاستی زیـرەکی و هـۆشـیاری و فـێربـوون و وەرگـرتـنی منـداڵانیـش بەرزتـربـوونەتەوە. بـۆیە پەروەردەکـردن و راهـێنان و پـێگەیـانـدنی نـەوەی نـوێی منـداڵانـیش قـورسـتر بـووە.

 

وێـژەی منـداڵان هـۆکـارێکی گـرنگی پـەروەردەی منـداڵانـە. بەڵکـو وێـژەی منـداڵان و بەهـا پـەروەردییـەکـان، دووانـەن و لـە یەکـتری جیـانابـنەوە و تەواکـەری یەکـتریـن و کاریگەرییان لەسەر یەکـتری هـەیە. بە کورتی وێـژەی منـداڵان و پەروەردەی منـداڵان دوو رووی دراوێکـن، یا گـیـانـێکـن و لە دوو جەسـتەدان.

 

ئەگەر هیوا و ئامانجی ئێستامان داهاتووبێت، ئەوە رەهەندی پەروەردەییە کە داهاتووی وێـژەی منـداڵان دیـاری دەکـات. چونکە وێـژەی منـداڵان لـە پلـەی یەکەمـدا، وێـژەیەکی پەروەردەییە. بنەما پەروەردەییەکانن کە راستی و بوارەکانی داهـاتووی وێـژەی منداڵان دروسـت دەکەن. هـەر گـۆڕانکاری و پێشکەوتـنێک لـەم وێـژەیەدا بکـرێت، پێویستە لە دەروازەی پەروەردەوە تـێـپەڕێـت. نووسـەرانی بـوارەکـانی وێـژەی منـداڵانی کوردمـان ئـەم راسـتیـیە دەزانـن، بـۆیـە گـرنگـییەکی زۆریـان بـە رەهـەنـدی پـەروەردەیی داوە و پانتاییەکی زۆری لە نووسینە هەمەجـۆرەکانیانـدا گرتووتەوە. واتە نووسەرانی وێژەیمنـداڵان، ئەگـەر پەروەردەکـار نەبـن، ناتـوانـن مەبەسـت و پەیـامـەکانیـان بـە منـداڵان بـگەیـەنـن.ناشـتـوانـن وێـژەیەکی تـازەی مـۆدێـرن و پێـشکەوتـوو بـەرهـەم بهـێـنـن.

ئەو پەیـام و ئامانجە پەروەردەییانەی کە لە میـانەی وێـژەی منـداڵانەوە، پێشکەش بە منـداڵان دەکرێن، کەمترنین لەو بەهـا پەروەردەیـیانەی،کەلەلایـەن دایکان و باوکان و باخچەی منداڵان و قوتابخانە،یا لە رێگەی هەر هۆکارێکی ترەوە پێشکەشیان دەکرێن.

 

وێـژەیمنـداڵان، هـۆکـارێـکی پـەروەردەیی سـەرکـەوتـووی جـیهـانی هـاوچـەرخە، بۆ گەیشـتن بە دڵ و دەروونی منداڵان و بـۆ زاخاودانی هـۆش و بیریان. ئـەو هەلـەشـیان بۆ دەڕەخـسێـنـێت، کە وەڵامی بەشێک لە پـرسیارەکانیان دەستبکەوێـت. خـتووکەشیان دەدات بۆ بیرکردنەوە و نووسین و داهـێنان و گوزارشتکردن لە ئەنـدێشە و بیـرۆکە و لە هـیوا و لە خەون و لە خواستەکانیان. سەرەڕای ئەوش زمانیان دەوڵەمەنتر دەکات.

قـسەکردن و نووسین لەسەر وێـژەی منـداڵان، بوارێکی فـرە فـراوانە، پێویستیشی بە شارەزایی و بە ژێـرخانێکی وێـژەیی و رۆشـنبیریی گـشـتـیی هـەیە. تا ئێستا زیـاتر لە پانـزە نـووسـینم لە بـارەی ژانـرەکانی وێـژەی منـداڵانەوە نـووسـیوە. پانـزەی تـریـشبنووسـم، وەک دڵـۆپـێکە لە دەریـایەک.

نەرویـج: ٢٠٢٥

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە