
حه‌یده‌ر مه‌نتك
چەمکی ئۆپن مایند کرانەوەی فیکری، یەکێکە لە دیارترین ڕەهەندەکانی بیرکردنەوەی مۆدێرن کە گوزارشت لە ئازادیی تاک دەکات، لە پێشوازیکردن و تاوتوێکردنی بیرۆکە جیاوازەکاندا. لەگەڵ ئەوەشدا، هاوسەنگکردنی ئەم ئازادییە لەگەڵ سنوورە ئەخلاقی، کۆمەڵایەتی، ناسنامەییەکاندا، هەمیشە وەک تەحەدایەکی سەرەکی دەمێنێتەوە. لێکۆڵینەوە لەم دیاردەیە لە نێوان بازنەی ئازادیی بیرکردنەوە و پاراستنی بنەما فیکرییەکان، كۆمه‌ڵایتییه‌كان، تیشک دەخاتە سەر گرنگیی هۆشیاریی مەعریفی و پێویستیی کێشانی هێڵێکی لۆژیکی لە نێوان کرانەوەیەکی بنیاتنەر و لادانێکی فەرهەنگیدا
سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی باسی ئۆپن مایند، واته كرانه‌وه بكه‌م پێویسته بزانین ڕه‌نگدانه‌وه‌ی لایه‌نی داخراو بۆ تاكه‌كان چییه، ئه‌وانه‌ی كه‌سی داخراون له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌یان، چ له‌ناو خودی خێزان بێت یان له زانكۆ‌و په‌یمانگاو هه‌لی كاربێت، بێگۆمان هه‌ڵسوكه‌وت و كاركردنیان ئاسان و خۆش نیه.
كه‌سی داخراو ده‌بێ هه‌میشه به ئاگاییه‌وه له‌گه‌لی بدوێی، له‌گه‌لی هامشۆبكه‌یت، ئه‌و هه‌موو جوڵه‌یه‌كی تۆی پێ جدیات و فه‌رمیه، هه‌میشه ئه‌وانی ده‌وروبه‌ری پێ جۆرێكه له كه‌مترین لادان ئه‌و لای دنیا خه‌راپ بوونه. ته‌نانه‌ت لادانی كاتیش بێت (هه‌ربۆخۆشی)
ئه‌وانه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا به داخراوی له دایكبوون زۆر سه‌رو سه‌ودایان به گه‌شت و مۆسیقا و هونه‌ر نیه و ئاشنا نین به جیهانێكی كراوه، تۆ ده‌ته‌وێ گۆڕانكارییه‌ك بكه‌یت له ژووره‌كه‌ت، له ژینگه‌ییه‌ك كه‌چی ئه‌و نه ڕاو بۆچونی خۆی ده‌ڵێ نه خۆی ده‌كاته خاوه‌نی كه‌چی نێوچه‌وانی 20 لۆچی دروست كردووه.
هه‌ر بۆ زانین خانه‌واده هه‌یه زۆرینه‌یان مۆركێكی داخراویان هه‌یه، واته تێكه‌ڵ نابن، ئه‌مه‌ش هه‌ندێ جار خۆبه‌زڵزانینه، هه‌ندێ جار بابه‌ته‌كه‌یان به‌دڵ نیه، یان به‌ڕای ئه‌وان لادانه له عورف و عاداتی كورده‌واری، وه‌ك پزیشكی ده‌رونیش ده‌لێن خۆبه‌زڵزانینش جۆرێكی له نه‌خۆشی ده‌رونی.
ــــ لایه‌نه باشه‌كانی ئۆپن مایند
كه‌سانی كراوه له‌ناو كۆمه‌ڵگه هه‌میشه له‌ناو خێزان و كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی خۆشه‌ویستن، زوو ده‌چنه دڵه‌وه.
ــ له ڕووی ویژدانه‌وه ئاسوده‌ن.
ــ كه‌سانی كراوه، زوو ده‌گه‌نه پله‌و پایه‌ی شایسته، چونكه له ڕووی ئیداره‌دانه‌وه سه‌ركه‌وتوون.
ــ له‌هه‌ر كایه‌و پیشه‌یه‌ك كه‌سانی كراوه، جێگا‌و پایه‌یی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
ــ ده‌زانن خۆگونجان به‌ره‌و كه‌ناری ئارام ده‌یان ببات.
ــ له‌گه‌شت و سه‌یران و شوێنه گشتیه‌كان حساب بۆكراون.
ــ زوو په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵاتیه‌كان دروستده‌كه‌ن به هۆی ساده‌یی و خاكی بوونیان.
ــ به‌هۆی كرانه‌وه‌یان، به‌هۆی دڵساف بوونیان، زوو متمانه په‌یدا ده‌كه‌ن.
سه‌ڕه‌ڕایی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ژیانێكی كراوه هه‌یه، ده‌بێ باوه‌ڕیشیان به سنوور دان هه‌بێت تا نه‌گاته قۆناغی (فه‌نته‌لۆسی) تا نه‌گاته ڕاده‌ی سووك بوون به مانای وشه.
چونكه ئازادبوون و ژیانێكی پر له ئازادی ئه‌گه‌ر سنوورێك نه‌بێت تووشی كێشه‌و ئاریشه‌و ئاڵنگاری گه‌وره‌ت ده‌كات.
ــ كه‌واته هه‌وڵبده ساده‌و خاكیبوون و كراوه‌یه‌یت، هه‌وشان له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن و هه‌ڵسه‌نگاندن بكه بنه‌ماو پێوه‌رو نه‌خشه ڕێگا بۆ گه‌یشتن به كه‌ناری ئارام.
