

لەڕوانگەی چینایەتیەوە
عوسمان زیندانی
لەفەرهەنگی دێرینی كۆمەڵایەتی ئەم ووڵاتەدا (ئاش) ئەو ئامێرەیە گەنم دەهاڕێ ودەیكات بەئارد و برنجی قڕە پێ دەكات وساوەر ی پێ دەهاڕن , وچەند كرێكارێك لە سەری كار دەكات و ئەوەی سەر پەرشتی دەكات پێی دەڵێن(ئاشەوان) كاتێ ئاشەوان ئاگای لەئامێر نامێنێت و ئامێرەكە لە كار دەكەوێت (ئاش ) بە (تاڵ) دەبێت و كرێكارەكان بێكار دەبن ودەبێت خەڵك بۆ هاڕینی گەنم وساوەر بگەڕێنەوە بۆ (دەستاڕ)٠
لێرەدا پێوویستە سوود لەئەزموونەكانی مێژووی سیاسی وكۆمەڵایەتی خۆمان وەربگرین نەك بەردەوام بین لەسەر ملهوڕی و سیاسەتی بەتاڵ كردنەوەی دەسكەوتەكان كە بەری ڕەنجی دەیان ساڵی تێكۆشەران وخوێنی شەهیدانە٠
هەرێمی كوردستان بەقەیرانێكی گشتگیردا تێدەپەڕێت بەڵام دەسەڵاتداران لە جیاتی سیاسەتی بەخۆدا چوونەوەو گوێگرتن لەخەڵكی دڵسۆز وشارەزا بەردەوامن لە سەر بێمنەتی لەخەڵك , باشترین نموونە ش لەماوەی یەك مانگدا بزانن وەزارەتی دارایی هەرێم چ بڕیار ولێدوانێك دەدات٠
وەزارەت بڕیار دەردەكات ودەڵێت دەبێت هاوڵاتیان. لەماوەی (دوومانگدا پاكتاوی سلفەكانیان بكەن )ئەگینا حكومەت ئاشەكەی دەخاتە گەڕ و مووچەی كەفیلەكانیان دەهاڕێت وەكو بڵێ موچەخواران لەكاتی خۆیدا مووچەیان وەرگرت بێت٠
لەلایەكی ترەوە جەنابی (شێخ ئاوات)
زۆر بێمنەتانە لێدوان دەدات و دەڵێ (پرسیاری مووچە لەبەغداد بكەن وەكو بڵێی مووچە خۆران چوو بێتن لەبەغداد ڕێكەوتنیان كرد بێت و ئەوان ئاویان بەئاشی ڕێكەوتنی نێوان عێراق و هەرێمدا كرد بێت)٠
جەنابی وەزیر خۆی لەبەرپرسیارێتی یاسایی حكومەت دەدزێتەوە بەڵام ماف بەخۆی دەدات كە (رسومات و باج و گومرگ و سزای دارایی )لەموچەخۆران و خەلكی كاسب و هاوڵاتیان بسەنێت و بەئارەزوو و بەرنامەی ئابووری خۆیان ڕێژەكەی بسەپێنن و زیادی بكەن لەسەر هاونیشتمانیان٠
ئەم لێدوانە بێ منەتانەی جەنابی (شێخ ئاوات)
بەهەڵگەڕانەوە لەڕابردووی سیاسی و مێژووی قوربانیدانی خۆی و ئەم گەلە ستەمدیدەیە لەجیاتی خۆخستنە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی و ویژدانی بەرامبەر بەمافەكانی خەڵك (جاڕی ئاش بەتاڵی دارایی حكومەتی هەرێمی ڕادەگەیەنێت )و خەڵك لەچاوەڕوانیەكی بێ هودەدا ڕادەگرێت ودەڵێت بۆ مووچە بڕۆن لە بەغداد بپرسن٠
ئەی ڕۆژانی داهاتووبەچ ڕوویەكەوە دێن وداوای رسومات وباج دەكەن وداوای سلفە لە قەرزارەكانی حكومەت دەكەن ، لەكاتێكدا خەڵك بۆ خانوو دروست كردن یان هاوسەرگیری سلفەیان لە حكومەت وەرگرتوە كەسەرەتایترین مافەكانی مرۆڤ و ئەم دەسەڵاتە لە كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی پڕوپاگەندەی بۆ دەكات ٠
ئەم هەرێمە لەڕووی سیاسی و حوكمڕانیەوە هەنگاو بەرەو دواوە دەنێت و قەیران بەقەیرانێكی تر چارەسەر دەكات وهەموو قەیرانەكانیش كاریگەری ڕاستەخۆی لەسەر ژیان وگوزەرانی خەڵك دەكات بەگشتی و بەتایبەتی چینی كرێكار و بێكاران و مووچەخۆران ٠
ئەم. دەسەڵاتە تازە ناتوانێت لە مسخەرەی حوكمڕانی ڕزگاری ببێت و وەك جاران بتوانێت جەماوەر فریو بدات بە دروشم و بەڵێنە بێبەنماكانیان هەربۆیە ڕاكەڕاكەی ڕێگای دوور و درێژی پایتەختی عێراق دەگرنە بەر و هەر دوو لای خاوەن هێزی سەربازی دوو زۆنی هەرێم مزایەدە و گرەوی بردنەوەی ڕێكەوتن. دەكەن. لەگەل دەوڵەتی عێراق .
ئەم سیاسەتە دوو فاقی و نابەرپرسیارانەیان. جگە لەبەر ژەوەندخوازی هیچ لكدانەوەیەكی تر هەڵناگرێت و دەبێت هەمووان. هوشیار بین لەڕاستای ئەم كار وهەلوێستانەیاند كەئامدان. لەپێناو مانەوەی خۆیان و دەسەڵاتەكایان وەك ئاشەوانە ئاش لەكار كەوتوەكە جاڕی ئاش بە تاڵ بدەن ٠
كەهەموو مرۆڤێكی دلسۆز بەگەل ونیشتمان و ئینسان دۆست هەرگیز تەمەنای گەڕانەوە بۆ ژیانێك ناكات كەدەمێكە بەجێیهێشتووە٠