کارۆخ سەید ڕزگار 

لە دوای گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە فشارە دەرکی ناوخۆیەکانی لەلایەک لەلایەکی کە خۆپیشاندان و گرژێکانی هاوڵاتیان ، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی تەنگەتاو کردوە پرسیارێکی جدی لە ناوەندە سیاسییەکاندا دروست بووە ئایا کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی و مانەوەی خۆی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەکات بۆ توانەوەی میلیشیاکانی ئایە  دەستبەرداری هاوپەیمانە ستراتیژییەکانی وەک حزبوڵای لوبنان و گروپە چەکدارە میلیشیاکانی لە عێراق دەبێت “

لێرەدا سێ ڕەهەندی سەرەکی ئەم هاوکێشەیە دەخەینە ڕوو

یەکەم

ئێران لەم دواییانەدا لە ڕێگەی دیپلۆماسییەتێکی نەرمترەوە هەوڵی کەمکردنەوەی سزاکان و باشترکردنی باری ئابووری دەدات ئەم گۆڕانکارییە وای کردووە هەندێک لە چاودێران پێیان وابێت تاران ئامادەیە "کارتی گروپە وەکالەتەکانی" وەک ئامرازێکی فشار لەسەر مێزی گفتوگۆ بەکاربهێنێت بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورەتر لەگەڵ ڕۆژئاوا.

دووهەم

بۆ تاران مانەوەی سیستەمی سیاسی لە ناوخۆی ئێران لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە ئەگەر ئێران هەست بکات مانەوەی گروپە میلیشیاکان دەبێتە هۆی هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاکی ئێران یان پێکدادانی سەربازی گەورە لەگەڵ ئەمریکا، ڕەنگە پەنا بۆ جۆرێک لە کشانەوەی تاکتیکی یان سنووردارکردنی ئەو گروپانە ببات لە بەرامبەر گەرەنتی ئەمنیی مانەوەی خۆی 

سێ هەم 

ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم ڕێککەوتنە

هەرچەندە دەنگۆی ڕێککەوتن هەیە، بەڵام چەند خاڵێک ئەم ئەگەرە قورس دەکەن:

باوەڕی ئایدیۆلۆژی گروپەکانی وەک حزبوڵا لبنان تەنها کەرەستەی سەربازی نین بەڵکو بەشێکن لە قوڵایی ستراتیژی و ئایدیۆلۆژی ئێران ئەگەر تاران بە ئاشکرا مامەڵە بە هاوپەیمانەکانیەوە بکات، پێگەی خۆی وەک ڕێبەری بەرەی بەرگری لە دەست دەدات و چیتر گروپەکان متمانەی پێ ناکەن

 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا