
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا ، کە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و فراوانبوونی کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خێراترین گەشەیان بەخۆوە بینیوە، مرۆڤایەتی بە تایبەتی لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبری ئەوەی ئەم پێشکەوتنە ڕێگە و ئامرازێک بێت بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگەکان و هۆشیارییەکی کۆمەڵایەتی قوڵ دروست بکات، کەچی مخابن لە زۆر ڕووەوە تووشی پاشەکشە بووە. یەکێک لە دیارترین و مەترسیدارترین ئەم پاشەکشانە، گۆڕینی ناسنامە و بەهای ژنە لە بوونەوەرێکی خاوەن ئیرادە و هۆشیارییەوە دەکرێتە کاڵایەکی بازرگانی بە شێوازە جیاوازەکانی کە تەواو لەگەڵ سیستەمی نیولیرالیزمی نوێ و فۆرمی کۆمەڵگەی باوکسالاری بگونجێت. ئەم سیستەمە ئامانجی سەرەکی قازانج و کەڵەکەبوونی سەرمایەیە، هیچ سنوورێکی ئەخلاقی بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە ناناسێت. لەم چوارچێوەیەدا، جەستەی ژن بووەتە یەکێک لە پڕقازانجترین ئامرازەکانی بازرگانی، بەشێوەی جیاواز بوونەتە قوربانی.
ئەرکێکی نوێی سیستەمی سەرمایەداری کۆمەڵگە دەکات بە کۆمەڵگەیەکی بەرخۆر" ئیستهلاکی" بۆ بەردەوامی فرۆشتنی کاڵاکان و کەڵەکەی قازانج، زیادە
