
( ٣ )
دەستپێکردنی دانیشتنە گشتیەکانی کۆنگرە.
کات/ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی، ڕۆژی ٢٠ ی حوزەیرانی ١٩٩٣
شوێن / سلێمانی - هۆڵی ئازادی ، کە جاران کۆمیتەی پارێزگا( مەڵبەندی کەرکوک) و ئێستای نوسینگەی مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندی سلێمانی یە.
# کارەکان بەم شێوەیە دەستی پێکرد:
* لەلایەن هاورێ مەلائەحمەدی بانیخێلانی( ئەبوسەرباز) بەخێرهاتنی بەشداربوان و بەتایبەت سکرتێری حزبی ئەوکات( عەزیز محەمەد) و ئەندامانی م.س و ک.ن کراو ، دڵنیایی دابە مەندوبەکان کە ئەوان میوانی کۆنگرەن.
* ئەگەرچی هەموو کۆنگرەیەک سەرەتا بە ڕاپۆرتی ئیعتماد دەست پێدەکات، کە ژمارەو شێوەی بەشداری ئامادەبوان دەخاتە ڕوو، بەڵام ئەمجارە سەرەتا بە رێنماییەکانی مەکتەبی هەرێم دەستی پێکرد، کە کۆمەڵێک پێشنیاز بوون بۆ ( سەرۆکایەتی کۆنگرەو کاتەکانی گفتوگۆ لەسەر ڕاپۆرتەکان و مافی هەر ئەندامێک بۆ گفتوگۆ و ...تاد)
* دواتر بەپێی پێشنیازەکەی مەکتەبی هەرێم هەریەک لە هاوڕێیان، بەپێی شارەزایی و شوێنی جوگرافی رێکخراوەکان، هەریەک لە هاوڕێیان( جەلال دەباغ ، ئەبوعەلی ناسراوبە حەمەشەریف , مامۆستا کەمال، دیلمان ئامێدی،مام ساڵح) بۆ سەرۆکایەتی کۆنگرە هەڵبژێرران ، و یەکەم جەلسە لەلایەن هاوڕێ جەلالەوە بەڕێوە براو، وهاوڕێ ئەبوعەلی ڕاپۆرتی ئیعتیمادی خوێندەوە.
* لەڕاپۆرتەکەدا هاتبوو:
* کۆنگرە پێکدێت لە ١٤١ ئەندامی تەواو، و ١٧ چاودێر.
* نوێنەرانی ڕێکخراوەکان بەڕێژەی بۆ هەر ٢٠ ئەندام یەک نوێنەر هەڵبژێرراون. بە هاوڕێیانی لیژنەی هەرێم و مەکتەبە ناوەندییەکان( تایبەتمەندییەکان). کۆنگرە پێکدەهێنن.
* لەو ژمارەیە هاوڕێیەک ( شەهید ئەبو نەسیر، کە بەرپرسی دهۆک بوو، پێش ماوەیەک لە کۆنگرە، لەلایەن نەیارانی حزبەوە شەهیدکرا), و ٢ هاوڕێی رێکخستنەکانی دەرەوە نەیانتوانیبوو ئامادەبن.
* ئەندامانی کۆنگرە لەڕووی رەچەڵەکی چینایەتییەوە بەم شێوەیە بوون:
* لەسەدا ٢٧،١ کرێکار.
* لەسەدا ٤٩ جوتیار.
* لەسەدا ٢٣،٨ توێژی کۆمەلایەتی تر.
* لەسەدا ٥،٨ ی پێکهاتەی کۆنگرە ئافرەت بوون #تەمەنی ئەندامانی کۆنگرە:
* لە خوار ٢٥ ساڵ لەسەدا ٩.
* ٢٦ تا٤٠ لەسەدا ٥٠
* ٤١ تا٥٠ ساڵ لە سەدا ٢١،٧
* لەسەروو ٥٠ ساڵ لەسەدا ١٨ ،ئەوەش دەربری ئەوەیە کەزۆرینە لەتەمەنی لاویدابوون.
# ئاستی خوێندنی ئەندامان:
* لەسەدا ١٥،٥ سەرەتایی
* لەسەدا ٩،١ ناوەندی
* لەسەدا ٢٢،٧ ئامادەیی
* لەسەدا ٢٣،٢ پەیمانگا( دبلۆم)
* لەسەدا ٢٥،٢ زانکۆ( بکالۆریۆس)
* لەسەدا ٢،٧ خوێندنی باڵا.
* ١ نەخوێندەوار، و١ خوێندن ونوسین.
# پێکهاتەی نەتەوەیی کۆنگرە بەم شێوەیە بوو:
* لەسەدا ٩٣،٥ کورد
* لەسەدا ٤،٣ کلدان ئاشور سریان.
* لەسەدا٢،٩ عەرەب
* ١ هاوڕێی تورکمان.
# گرنگترین ئەو سەرنجانەی لەسەر ڕاپۆرتەکە و پێکهاتەی کۆنگرە هەبوون:
* داوای ڕوونکردنەوە کرا لەسەر شێوەی هاتنی چاودێر، وداواکاری بۆ بەئەندام بوونیان.
* بۆچی چاودێرەکان، لەهەموو پاریزگاکانەوە نەهاتوون؟
* پاش ڕوونکردنەوەی دەستەی سەرۆکایەتی راپۆرتی کۆنگرە پەسەندکراو کۆنگرە شەرعییەتی وەرگرت.
# گفتوگۆیەکی دوورودرێژ کرا، لەسەر بەئەندامبوونی چاودێرەکان، یەکێک لەوانە، هاورێی کۆچکردوو( کەریم ئەحمەد)بوو داوای کرد، کە ٣ چاودێری رێکخستنی کۆیە کرد، کە پاش رۆڵی کەرتکاری دەستەی بەناو کوردستانییەکان، سەرپەرشتی رێکخراوەکەیان کردوە، ببنە ئەندامی کۆنگرە کە هاوڕێیان(د. ئیسماعیل/ مام هیدایەت /مام رەحمان) بوون. ودواتر بەدەنگی کۆنگرە پەسەندکران*
* بۆ مەبەستی بایەخدان بەڕۆڵی ژنان، پاش گفتو گۆ، هەر ٨ ئەندامە چاودێرە ئافرەتەکەش پەسەند کران.**
* بەهۆی رۆڵی خەباتگێرانەی هاوڕێیانی عەرەب لە کوردستان و پێشمەرگایەتی و ڕێکخستندا، هاوڕێیان( سەعدون / ئەبو ئەحلام / عەلی مالییە) لە چاودێرەوە بوون بە ئەندام .
* ئەوەی جێگەی تێبینیە، تەنها هاوڕی ئەبو شوان(قادر رەشید)، بە چاودێری مایەوەو دەنگی پێویستی نەهێنا.
* لە نێوان بەئەندامبوونی چاودێر بۆ پاڵێوراو، ڕای جیاواز هەبوو هەندێک هەر دژی هاتنی چاودێر و هەندێک هەر لەگەڵ ئەوە نەبوون چاودێر ببێتە ئەندام، سەرەئەنجام بەباسکردنی مێژووی هەریەکەیان و بەدەنگدانی کۆنگرە کۆتایی هات.
# بەهۆی ئەوەی، کۆنگرەی دوەمی هەرێم، یەکەم کۆنگرە بوو کە بەشێوەیەکی ئاشکرا ببەسترێت، وتاڕادەیەک ئەزموونی کاری نهێنی و ناوەندێتی پێوە دیاربوو، ونەتوانرابوو سیستمی بەڕێوەبردنی کارەکان لەسەر وەرەقە ئامادەبکرێت، و لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتییەوە رێک خرابوو، بەم شێوەیەی خوارەوە:
* ڕاپۆرتی ئیعتماد
* ڕاپۆرتی سیاسی
* بەرنامە
* پێڕەوی ناوخۆ
* بڕیارو راسپاردەکان
* هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی.
* دواتریش پاش داواکاری ئەندامانی کۆنگرە، هەڵبژاردنی کۆمیتەی چاودێری ناوەندیش زیادکرا.
* بۆ کاری هەرڕۆژێک بەم شێوەیە بوو: لە کاژێر٨،٥ ی بەیانی تا١ ،و لە ١ تا ٣،٥ پشوو، ودواتر لە ٣،٥ تا ٨ ی ئێوارەبوو.
* لەلایەن سەرۆکایەتی کۆنگرەوە، ئەم رێنماییانە وەک سیستمی بەڕێوەبردن ئامادەکرابوون.
* بۆ هەربابەتێک ٢ جەلسە، ( کە زیاتری خایاند)
* بۆ بەشداری گفتوگۆی هەر مەندوبێک ١٠ دەقیقە.
* لەکات و بابەت دەرچوو دەوەستێنرێ.
* هەربابەتێک گفتوگۆی لەسەرکرا ، جارێکی تر دەرگای گفتوگۆ ناکرێتەوە.
* پێشنیارێک دەخرێتە دەنگدان کە پشتیوانی لێکراوبێت.
* کەدەنگ لەسەر بابەتێک درا، ناخرێتەوە بەر گفتوگۆ.
* لەکاتی دەنگدان هاتوچۆ نامینێ.
* پێویستە پێشنیاز زۆرینەی ڕیژەیی بەدەست بهێنی بۆ بریاردانی.
* کە سەرۆکی جەلسە قسە دەکات قسەی پێنابررێت.
* ئەم سیستمە هەموو جەلسەکان دەگرێتەوە.
لە کۆتایی خوێندنەوەی سیستمەکەدا هاوڕێ کاوە پێشنیازی کرد کە ووتارەکەی هاوڕێ عەزیز محەمەد، بخرێتە بەر گفتوگۆ، وەک بەڵگەنامەیەکی گرنگی کۆنگرە. و هاوڕێ حەیدەرو هاورێ پەخشان زەنگەنە پشتیوانیان لێکرد. دواتر هاورێ عەزیز ووتی باسودی لێوەربگیرێت***
داواکرا ڕاپۆرتی دارایی زیادبکرێت.(دلنیا)
پێشنیازی ئاڵوگۆری کاتەکان هات.
هاورێ مام ئەسکەندەری هەمیشە زیندوو،خۆی ئاسایی بەشداریکردوو، ووتی: ئەبوایە هەمووشتەکان بەبەرنامە بوایە، قسەی زۆرکرا، درێژدادڕی هەر بۆ فەلاحەو سوپاستان ئەکەم.
لەکۆتایی جەلسەدا بە دەنگدان سیستمی بەڕێوەبردنی کارەکان پەسەند کرا.
----------------------------------
*( مەبەست لە کەرتکاران: پێش کۆنگرە، ژمارەیەک لە ئەندامان و کادیرانی حزب لەسنوری هەولێر پەلەیاندەکرد بۆ دروستبوونی رێکخراوێکی
کوردستانی سەربەخۆ لە حزبی شیوعی عێراق، بەناوی جۆراوجۆری شیوعییەکوردستانییەکان و ڕاستەقینەکان و...تاد) تەحەمولی کۆنفرانس و کۆنگرەیان نەکرد، و جیابوونەوەیان ڕاگەیاند و چی پارەو ئوتومبێل وبارەگاو مومتەلەکاتی حزب لەبەردەستیان بوو بردیان و دواتر بەشێکیان ، پارتی کاریان ڕاگەیاند و ئەبو حیکمەت کە پێشتر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق بوو ،بوبە سکرتێریان، پاش چەند ساڵ مانەوەو بێ هیوابوون، بەشێکیان گەڕانەوە بۆ ریزی حزب و ئەوانی تر دابەش بوون بەسەر حزبەکانی تردا, و کۆتایی بە پارتی کار کات هات ).
**ناوی هەشت هاوڕێ ئافرەتەکەی کە لە چاودێرەوە بوون بە ئەندام ، لە بەشی ٢ دا هاتووە.
*** ووتارەکەی هاوڕێ عەزیز، پاش ئامادەکردنی بڵاو دەکەینەوە.