-----------------( ٩ )--------------
دوابەشدارییەکانی ڕاپۆرتی ئینجازی.
+ حمید مجید( ابوداود):
* هیوادارم ئاگاداری بڵاوکراوە نێوخۆییەکەی م.س بوبن، لەبەرئەوە لەسەر مەسەلە سەرەکییەکان دەوەستم.
* داخوازییەکانی خەڵک و پێوەندی هەرێم لەگەڵ ئەو داواکاریانە، ڕاپۆرتەکە مافی خۆی پێنەداوە، بۆهاوسەنگی دوو لایەن وەربگرین: یەکەم/ زیاد پێوەنان بۆ قۆناغەکە، و دوەم/ ئەزموونی ڕزگاریخوازی و ململانێی چینایەتی، وداخوازی خەڵک ، پێکەوە گرێدانی دۆزی نیشتمانی و چینایەتی دواناخات.
* لەکوردستان دروشمی ڕوخاندنی حکومەت وبەرزکردنەوەی داخوازیەک کە توانای جێبەجێکردنی گران بێت هەڵەیەکی ترە .
* پێکەوە گرێدانی دۆخی کوردستان بەهەموو عێراقەوە بە مانەوەی دیکتاتۆریەت ومانەوەی ئەم دۆخە وەک دۆخێکی جیاواز، بەهەبوونی هێزی هاوپەیمانان.
* چارەسەر: پێکەوە گرێدانی تێکۆشانی جەماوەریە بۆ ڕووخاندنی دیکتاتۆریەت وحوکمڕانییەکی دیموکراسی فرەیی، لەبەرئەوە،دروشمەکە پێویستە دابڕێژرێتەوە باشتر بکرێت.
* لەنوێکاریدا، پێویستە پشت ببەسترێت، بەئەوەی ڕاستە لە ڕێبازەکە، نوێکاری هیچ پەیوەندی بە گۆرباچۆفیەتەوە نییە.
* نوێکاری لە ناوەڕۆکی مارکسیزمدایە، نوێکاری چییەو چی نوێ بکەینەوە؟ ئەوەی باوەڕی بە نوێکردنەوە نەبێت ، شتێکی ئەوتۆ پێشکەش بە حزب ناکات.
* بەبیروڕام، پێویستە نوێکاری لەپێوەندی نەتەوەیی و دیموکراسیدا بکرێت.
* دامەزراندنی حشک- عێراق،لە واقیعی جوگرافی سیاسی سەرچاوەی گرتووە،نەک تێپەڕبون بەسەر ئازارەکانی بزوتنەوەکەو بازدان بەسەر دۆخەکەدا، لەبەر ئەوە واپێویست دەکات پڕۆژەیەکی تەواو پێشکەش بکرێت.
* بەم شێوە پێشکەوتنە لەدۆخەکەدا، لێمان داواکراوە کە ڕایەک بدەین هەست پێکراو بێت،کە بۆ حزب توانایەک دروست بکات لەکاروانەکەدا، وتێکۆشانی بەردەوام.
* گفتوگۆی بەردەوام دەمانگەیەنێتە پلانێکی تەواو کە دور بێت لە زاراوە هێنانەوەو ڕێگریکردن، ئەوە رێگای ڕاستی گفتوگۆ بێت دوور لە دژایەتی، وبۆ دروستکردنی کەشێکی تەندروست بۆ ئیدارەدانی ناکۆکییەکان.
+ کۆچکردوو مەلائەحمەد( ئەبوسەرباز):
* ئەوکات هەرێم ڕێکخراوێک بوو لە ڕێکخراوەکانی حشع، پێویستی بەڕەزامەندی سەرکردایەتی بوو بۆ بەستنی کۆنگرە، کە ڕێگامان پێنەدرا.
* نابێت بەسەرگەرمی گفتوگۆ بکرێت وقسەی بەرزو نزم بکرێت، تاوەڵامی لەو شێوەیە نەدرێیتەوە.
* لە ١٩٧٤ ، لەبەرە دەرچوون نەبوو، پدک ئەیتوانی بچێتە ئێران ئێمە نەمان ئەتوانی، ئێمە نەبووین وازمان لە دۆستە ستراتیجییەکەمان نەهێنا، ئەوان بوون وازیان هێنا.
* هەڵوێستی جیاواز لە بەرانبەر مەهدی و مەریوان، ئەوە ڕای من بو، ڕای سەرۆکایەتی بوو، رێزم هەیە بۆ بیروڕاکان، من لەجێی ئەو بومایە خۆم ئەچومە دەرێ، نە بڕوای بە ململانێی چینایەتی و نەبەسۆشیالیزم هەیە.
* ئێمە ئەوەین کەهەین، نەمانتوانی ئیدارەی ململانێی فیکری بکەین.
* شۆڕشی کورد، بزووتنەوەیەکی چەکداری بو، و١٤ ی تەمموزیش کودەتابو ئێمە کردمان بە شۆڕش.
* کۆچکردوو تۆماتۆماس( ئەبو جوزێف):
* سەبارەت بە حشک لەگەڵ ڕاکەی( ئەبو عامل) م و کارتۆنی بوونی ملاک، ناڕەوایەتیە، بەرانبەر بە هاوڕێیانێک کەلە هەموو وەرچەرخانەکاندا خۆڕاگربوون و دەستپێشخەربوون بۆ بزووتنەوەیەکی شیوعی شۆڕشگێر لەکوردستان، لەگەڵ کەموکوڕییەکان هەمیشە پێشەنگ بوون.
+ کۆچکردوو ( ئەبوعەلی):
* کەموکوڕی ڕاپۆرت، دەبوو لە ١٩٦٩ دەست پێبکەین،لەتوانادانەبوو.
* وەزعی دارایی و ڕێکخستن پێکەوە گرێدراون.
+ ئەبوباز: پێشمەرگە هیچ ڕۆژێک بار نەبوە بەسەر حزبەوە، بەڵکوزیاتر لەتوانا بەکارهات بۆ یاریدەدەری گەیاندنی ڕێکخستنەکان بۆ شوێنی ئارام.
* بایەخدان بە مێژوی شەهیدان وبنەماڵەکانیان .
* ئەوکارە جەماوەرییەی لەگەڵ جوتیاران دەکرێت، وەک کاری جوتیاری شیوعی نییە.
* بایەخدان بە ژیانی کادیران. و دیاریکردنی هەڵویستی ڕوون لەو هاوڕێیانەی نەگەڕانەوە، لەلایەن سەرکردایەتی داهاتوو.
+ کۆچکردوو ( کەریم ئەحمەد): دەبوایە خشتەی داهات، وسەرفیات پێشکەش بکرایە.
* وردەکاری دارایی پێویست بوە لە بارەی( کادیر، بارەگا،ماڵەکان) بۆ دروستکردنی دارایی سەربەخۆ.
+ جارێکیتر( ئەبو جوزێف):
* بابەتی دارایی دورودرێژە، هەموو ڕێکخراوەکان لێی بەرپرسن. ئەو داهاتەی لەگومرگ وەری دەگرین لەسەروو پێداویستییەوەیە،و دوای ڕاپەرین داهاتی دەرەوە کەمی کردوو، سەرفیاتی بوارە جیاجیاکانی ( کادیر،کاری حزب، وئوتۆمبیل،پێشمەرگە،..تاد) زیادبوە.
کۆتایی ڕاپۆرتی ئینجازی و ، دیاریکردنی لیژنەی داڕشتنەوەی بەرنامە لە هاوڕێیان( هادی مەحمود،گوشاد حەمەسەعید لە هەولێر، ماجد لەدهۆک، م.عەبدوڵلا ڕوسی لەکەرکوک، بڕوا لە سلیمانی، هاوڕێیەکی نەینەوا)