
گوڵاڵە ساڵح حەسەن
بڵاوکردنەوەی ژیانی فەیك و وێنەی ڕووکەشی لەلایەن کچە بەناو مۆدێلەکانەوە بوەتە هۆی دروستکردنی دنیایەکی ناڕاستەقینە کە تێیدا پێوەرەکانی سەنگ و بەهای مرۆڤ بە تەواوی ڕوو لە گۆڕان دەکەن چونکە لە بری ڕاستگۆیی و ڕەنجی ڕاستەقینە تەنها جەخت لەسەر نیشاندانی دەوڵەمەندی و ڕووکەشی خەیاڵی دەکرێتەوە تا پارە بەدەستبێنن بە بێ ئەوەی پارێزگاری لە کەرامەت و بەها سەربەرزەکانی خۆیان بکەن ئەم دیاردەیە بە پلەی یەکەم کاریگەریی قووڵی نەرێنی دەکاتە سەر ئارامیی دەروونی گەنجان و بەرەو تێکچوونی هاوسەنگیی بیرکردنەوەیان دەبات چونکە کاتێک ڕۆژانە بەردەوام سەیری دیمەنە فەیك و نەخشێنراوەکان دەکەن ناچار دەبن بەراوردی ژیانی پر لە کوێرەوەریی ئاسایی خۆیانی پێوە بکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی هەستی کەمترایەتی و بێئومێدییەکی قووڵ بەرامبەر بە واقعی خێزانی و ئابوورییان جگە لەوەش بەها بەرزەکانی وەک فێربوونی زانست و ڕەنجدانی بەردەوام بەرەو کاڵبوونەوە دەچن و لە شوێنیان دیاردەی ڕووکەشگەرایی و خەرجکردنی بێسنوور بۆ بەدەستهێنانی سەرنجی خەڵکی دەبێتە پێوەری سەرەکی بۆ سەرکەوتن کێشەکە تەنها لەسەر تاک ناوەستێت بەڵکو بە شێوەیەکی بەربڵاو دەچێتە ناو پەیوەندییە خێزانییەکانەوە و بەهۆی بەراوردکاریی ناواقیعی کێشە و جیاوبوونەوەکان زیاد دەکات بۆیە بۆ بەرگرتن لە مەترسییەکانی ئەم شەپۆلە پێویستە ئاستی هۆشیاریی دیجیتاڵیی خەڵک بەرز بکرێتەوە تاوەکو بتوانن ژیانی ڕاستەقینە لە دیمەنە دروستکراوەکان جیا بکرێتەوە و پەروەردەی خێزانیش بەهێزتر بکرێت تا بەها ڕەسەنەکان بەرەو فەوتان نەچن
