
سه‌ركرده‌یەكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی و هادی عامری و موحسن مه‌نده‌لاوی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی 48 كاتژمێر مۆڵه‌ت دراوه به‌یه‌كێتی و پارتی بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار رێكبكه‌ون.
عه‌قیل ردێنی له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی رایگه‌یاندوه، شاندی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رۆڵێكی گرنگی هه‌بوه له نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچونه‌كانی یه‌كێتی و پارتی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
وتیشی، "له‌كۆبونه‌وه‌كانی شانده‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی، ئاماژه‌ی ئه‌رێنی هه‌بون سه‌باره‌ت به كۆتاییهێنان به بنبه‌ستی سیاسی و هه‌نگاونان به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی شایسته ده‌ستورییه‌كان له چوارچێوه‌ی یاسایی خۆیاندا".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دو رۆژ مۆڵه‌تی داوه‌ته یه‌كێتی و پارتی بۆ كۆتاییهێنان به‌م چه‌قبه‌ستوییه سیاسیه و گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار، ئه‌مه‌ش ڕێگه خۆشده‌كات بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و شایسته ده‌ستورییانه‌ی كه ماون.