بەپێی ووتەی وەزیرە کوردەکانی حکومەتی عێراق،سێ شەممەی هەفتەی ڕابردوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق.بەڵێنیداوە مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات. لەبەرانبەردا پێویستە حکومەتی هەرێمیش بڕی 120 ملیار دینار لەداهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا بکات. بەڵام تا ئەمڕۆ کە سێ شەممەیە نە بەغدا مووچەی خەرجکردووەو نە هەرێم 120 ملیارەکەی ڕەوانەی بەغدا کردووە.

ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوە دەچێت چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەناردنی مووچەی مانگی 8بدرێت،بەڵام لەم حاڵەتەشدا خەرجکردن و دابەشکردنی مووچە دەچێتە هەفتەی داهاتوو،چونکە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە چەند ڕۆژێکیان دەوێت و هاوکات دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقیش نزیکبووەتەوه دوور نییە کێشەی نەختینە بێتە پێشەوە.

ئەمە جگە لەوەی حکومەتی هەرێمیش لەناردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو پەلە ناکات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا