
بەیانی ئەمڕۆ، کۆمپانیای دانا غاز لەڕاگەیەنراوێکدا، هەواڵی ڕاگرتنی دەرهێنانی غازی لەکێڵگەی کۆرمۆر ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە،ئەم بڕیارە بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی سامان سروشیتیەکانی حکومەتی هەرێم بووە
هەروەها هاتوو، هەموو بەشەکانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ئامادەباشیدان هەر کاتێک بارودۆخ گونجاو بوو دەست بە کارەکانیان بکەنەوە و دووپاتی دەکەینەوە کە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بەردەوامە و پابەندین بەوەی کە بەپێی بەرزترین پێوەرەکانی شەفافییەت، هەر گۆڕانکارییەکی گرنگ ڕووبدات دەستبەجێ بازاڕی لێ ئاگادار بکەینەوە.