محەمەد عنوز ئەندامی لێژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشنیارێکی نوێی خستۆتە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.کە خۆی لە هەموارکردنی یاسای خانەشینی یەکگرتوو دەبینێتەوە.
پێشنیارەکە داوا دەکات مووچەی خانەنشینی لەسەر بنەمای کۆی مووچە بێت نەک لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتی، ئەمەش هەنگاوێکە بە ئامانجی باشترکردنی ژیانی خانەنشینان و بەدیهێنانی عەدالەتی کۆمەڵایەتی.
ووتیشی پێویستە مووچەی خانەنشینی بەجۆرێک بێت لەگەڵ ژیان و گوزەرانیان و بازاڕدا بگونجێت.
عنوز هێمای بۆ کردووە، پێشنیارەکە بۆ سەرجەم خانەنشینانە.