لەگەڵ فراوانبونەوەی ئاڵۆزی و گرژیەکانی ئەم دوایەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری سەرهەڵدانی گەڕێکی نوێی ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی لەناوچەکە، ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک فڕۆکەی سوتەمەنی هەڵگر بەیاوەری ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی،بنکەی ئاسمانی عودیدی قەتەری لە ئاسمانی عێراقەوە بەرەو
هەرێمی کوردستان و تورکیا بەجێهێشت
هەرچەندە فڕۆکەکان بینراون و دەستنیشانکراون لە ئاسمانی عێراقەوە تێپەڕیون ،بەڵام تا ئێستا نە حکومەتی عێراق و نە ئەمریکا هیچ ڕونکردنەوەیەکی فەڕمیان لەبارەی سروشت و ئامانجەکانی ئەم جموجوڵانە نەداوە
لەگەڵ ئەم هەنگاوانەدا بەپێی ڕاپۆرتەکانی بەرگری 24 فڕۆکەی جەنگی ئەمریکیان دەستنیشان کراوە بەرەو ناوچەکە جوڵەیان کردووە،لە نێوانیاندا فڕۆکەی پێشکەوتوی جۆریF-22 وF-35. ئەمەش ئاماژە گەلێکی ترسناکن لەناوچەکە و بۆنی ئاڵۆزی و گرژی زیاتری لێدێت.