رێگای كوردستان - فەرەنسا

رۆژی سێشەممە 2025/10/14 لاوكۆ عاڵایی، نوێنەری حزبی شیوعی كوردستان لە فەرەنسا، بە رێگای كوردستانی راگەیاند: هەشت حزبی هەر چوار پارچەی كوردستان لە وڵاتی فەرەنسا كۆبونەوە و كۆمیتەیەكی هەماهەنگی پێكدەهێنن بۆ بەرگــریڪردن لە بەرژەوەندییەڪانی گـەلی ڪورد لە وڵاتی فــــەرەنسا.

 ئەو نوێنەری حزبی شیوعی كوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: كۆبوونەوەكە زۆر باش بوو، گەیشتینە ئەوەی هەندێك بڕیار بدەین بۆڪاری هاوبـــەش و بەردەوامیی گفتوگوكرد بۆ هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ حزبەكانی تر.

لاوكۆ عاڵایی وتیشی: بڕیارە لە 11/15/ 2025 لە وڵاتی فەرەنسا  كۆبونەوەیەكی فروان ئەنجام بدەین كە تیایدا 11 حزبی هەر چوار پارچەی كوردستان  بەشداری كۆبونەوەكە دەكەن و تیایدا رەشنوسێك ئامادەدەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: دەمانەوێت لە رێگای ئەو كۆمیتەیە، پەیوەندیمان لەگەڵ رێكخراوەكان و لایەنەسیاسییەكانی فەرەنسا بەهێزبێت و داكۆكی لە مافی گەلی كورد بكەین.

ناوی حزبەكان:

پارتی ماف و ئازادی 

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران

 كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

 پارتی دیموكراتی كوردستان

 حزبی شیوعی كوردستان

 پارتی دیموكراتی پێشڤەرۆی كورد لە سوریا

 پارتی سۆسیالیستی كوردستانی باكوور

پارتی وڵاتپارێزی كوردستان

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا