فەرمانبەرانی کشتوکاڵی کەرکوک داوا لە پارێزگاری کەرکوک دەکەن ئەو زەویانەی بۆ نیشتەجێبون بۆیان دیاریکراوە، پێیان بدرێت.

ڕەخنەشیان هەیەو دەڵێن ئەو زەویانەی بڕیاربوو بدرێت بەئەوان، بەڵام لەلایەن پارێزگارەوە دراوە بە دەزگای شەهیدان"

(خەدیجە ئیسماعیل)فەرمانبەری فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکوکەو بەڕێگای کوردستانی ووت، 300 پارچە زەوی نشتەجێبون لە گەڕەکی کۆبانێ بۆ فەرمانبەرانی کشتۆکاڵ تەرخانکرابوو،بڕیار وابوو ڕۆژی پێنچ شەممەی ڕابردوو تیرو پشک بۆ ئەو زەویانە بکرێت،بەڵام تیرو پشکیان بۆ نەکراو دابەشکرا بەسەر کەسوکاری شەهیداندا.

ووتیشی: کەسوکاری شەهیدان ئمتیازی تایبەتی خۆیان هەیە پێویستیان بە زەوی ئێمە نیە.

ڕاشیگەیاند، فەرمانبەرمان هەیە 35 ساڵ خزمەتی هەیە تا ئێستا پارچەیە زەوی پێنەدراوە،چەندین فەرمانبەری ترمان هەبوو چاوەڕوان بوون زەویان پێبدرێت بەڵام خانەنشینکران و لەو مافەیان بێ بەشکران،ئەو فەرمانبەرە داواشیکرد قەرەبوبکرێنەوەو زەویان بۆ تەرخان بکرێت

قاسم عەزیز،یەکێکی ترە لە فەرمانبەرانی کشتوکاڵی کەرکوک قسەی بۆ ڕێگای کوردستان کردو ووتی،چوار ساڵە داوای زەوی نیشتەجێبونمان پێشکەشکردووەو چاوەڕوانین داواکاریەکەمان بۆ جێبەجێ بکرێت،بەڵام دوای ئەوەی زەویەکانمان بۆ تەرخانکرا، بە ئێمە نەدرا،بۆیە ئەگەر زەویەکانمان بۆ نەگەڕێننەوە مافی خۆمانەو سکاڵا تۆمار دەکەین.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا