ڕۆژی شەممە ١١-١٠-٢٠٢٥ لقی هەولێری کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان بە هاوکاری کۆمیتەی ڕۆژئاوا و بە ئامادەبوونی هاوڕێ ڕێباز هاشم ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر، کۆڕێکی بۆ پێشمەرگە دێرینەکانی سنووری ئەم کۆمیتەیە رێکخست.

لە کۆڕەکەدا بە گشتی باس لە رەوشی سیاسی ئەمڕۆی کوردستان و ناوچەکە کرا.

پاشان رۆشنایی خرایە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١١-١١-٢٠٢٥، ئاماژە بەوە کرا حزبی شیوعی کوردستان پشتیوانی لە ثائرة یوسف عزیز کاندیدی ژمارە ٣٤٢ لە لیستی کۆتای پێکهاتەکان دەکات و داوا لە ئەندام و لایەنگر و جەماوەری حزب و خەڵکانی پێشکەوتنخواز دەکەین دەنگ بەم کاندیدە بدەن.

ئاماژە بەوە درا ثائرة یوسف عزیز کاندیدی ژمارە ٣٤٢ لە لیستی کۆتای پێکهاتەکان کەسایەتیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی یەو هاوسەری شەهیدی حزب و گەل هاوڕێ ملازم کارزان و لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕە و قوربانی زۆریانداوەو لە ساڵی ١٩٨٨ ماڵی مام پۆڵس سڵێوەی مامی ثائره یوسف عزیز کە لە سۆرانی پێشمەرگە و هەشت کەسی خانەوادەکەی پێکهاتبوون لەلایەن ڕژێمی بەعس کۆمەڵکوژکراون و تاوانێکی هەرە گەورە بوو دەرهەق بە بنەماڵەکەیان ئەنجامدرا.

بەشداربووانی کۆڕەکە سووربوون لەسەر پشتیوانیکردن و دەنگدان بەم کاندیدە و سەرخستنی لە پڕۆژەی هەڵبژاردن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا