جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت: جیهان لە سایەی باڵا دەستی پرنسیپی هێزوپارە ڕووی بەرەو بەریت و جۆرێك لە فاشیزمە،
دروستبوونی جۆرێك لە "ڕای گشتیی نیشتمانی" لە سەرجەم بەشەكانی كوردستان و هاتنە سەرشەقام و بەدەنگەوەهاتنی ملیۆنان كورد و ئازادیخواز دژ بە پیلان و كۆمەڵكوژییەكانی ڕژێمەكەی (ئەحمەد شەرع) و هێزە تاریكپەرستەكان لە دژی كوردانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، وەرچەرخانێكی گرنگە ،بەڵام نابێت لە بازنەی داخراوی "خۆبەقوربانی نیشاندان" و سۆز و عاتیفەی كاتیدا قەتیس بمێنێت.
ئەگەر ئەم وزە جەماوەرییە نەگوازرێتەوە بۆ دۆخی "خۆڕێكخستن" و گەڵاڵەكردنی تێگەیشتنێكی سیاسی و فكریی ستراتیژی، ناتوانێت لە شەڕێكی درێژخایەندا بەرگە بگرێت؛ شەڕێك كە ڕۆژانە لە بەردەرگای هەموومانە و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
ئەم ووتانەی هیوا عومەر جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، لە چوارچێوەی كۆڕێكی سیاسی ئەمرۆپێشكەشكرا، بۆ ژمارەیەك لە كادیرانی مەڵبەندی كەركوك.
لە كۆڕەكەدا جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی، تیشكی خستە سەر پێشهات و ڕووداو و گۆڕانكاریە خێراكانی ئەم دوایانە، كە جیهان و ناوچەكە بەخۆوەی دەبینێ، لە دەستدرێژی ئەمریكا بۆ فەنزویڵاو ڕووداوەكانی ئێران و سوریا و پەلامارە سەربازییەكانی گروپە چەتەكانی ئەحمەد شەرع بە پاڵپشتی توركیا، بۆ سەر گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب، لەو بارەیەوە گوتی: لەمرۆدا لۆژیكی هێز و پارە بۆتە بنەمای سیاسەتی ئەمریكا و زڵهێزەكانی جیهان لە چوارچێوەی گواستنەوەی جوگرافیای قەیرانەكانی سەرمایەردای جیهانی و قەیرانە بونیادەكانی ئیشكاڵیەتی دەوڵەت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست .
سەبارەت بە ڕۆژاوای كوردستان و ڕۆڵی هێزە شۆڤینییەكان و دووژمنكارانەی توركیا لەدژی ئەزمونی رۆژئاوا، هیوا عومەر ووتی، هەوڵی ئاشتی و رێككەوتنەكەی دەوڵەتی توركیا لەگەڵ بەرێز ئۆجەلان پیشاندانی نیاز پاكی نەبوو بۆ ئاشتی، بەڵكو بەئامانجی لێدانی ئەزموونی ڕۆژاوای كوردستان پەنای بۆ ئەو ڕێكەوتنەبرد، چونكە توركیا تێگەیشتبوو لەوەی گۆڕانكاری بەرێوەیەو ئەمەش رنگە ببێـتە دەرفەتێكا بۆ قەزییەی كوردی، شۆڤینیەتی تایفی و نەتەوەیی لە توركیا و سوریا نەخۆشی فۆبیای كوردیان هەیە و تۆقیون لە گەشەكردنی پرسی كورد و هەڵكشانی رۆڵی هێزەچەپەكان و بەهێزبوونی كۆمەڵگە و توێژەپەراوێزخراوەكان، بۆیە ئامادەیە هەموو سازشێك بۆ ئیسرائیل و ئەمریكاو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكات تەنها لە پێناو لێدان لە ئەزموونی رۆژئاوای كوردستان و پرسی كوردی بە گشتی .
ووتیشی ئەحمەد شەرع لەژێر فشارو كاریگەری و پاڵپشتی توركیا نایەوێت ڕێكەوتنی 10ی ئادار جێبەجێ بكات بەڵكو شەڕ لەدژی هەسەدەو ڕۆژاوا فراوان دەكات و هەوڵدەدات بەلاوازكردنی پێگەی كورد، دڵی دەسەڵاتدارانی توركیا ڕازی بكات.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا، هیوا عومەر جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، ووتی، ئەگەر كورد یەكڕیز نەبێت مەترسی گەوره دەكەوێتە سەر تەواوی پارچەكانی كوردستان بە هەرێمی كوردستانیشەوە، لە ئەنجامی گۆڕان لە تەرازووی هێز و بەرەی مقاوەمەی ئێرانی پاشەكشەی كردووە و ئیسرائیل بووە بە خاوەنی باڵادەستی سەربازی بەسەر ناوچەكەدا! بەڵام رێككەوتنێكی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ بێبەشكردنی كورد لەهەر جۆرە حكومڕانیەكی خۆبەرێوەبەری و سەربەخۆی .
كورد بە گشتی لەم هاوكێشە نوێیەدا ؛ لەلایەك لەبەردەم دەرفەتی مێژوویدایە بەهۆی قەیرانەكانی دەوڵەت و لاوازبوونی دەوڵەتەكان و لە لایەكی تریش مەترسی لەسەرە .
لە كۆتایدا هیوا عومەر ووتی، ئێمە وەك حزبی شیوعی كوردستان،پاڵپشتی لە تێكۆشان و بەرخودانی گەلەكەمان لە بەشەكانی تری كوردستان دەكەین بۆ بەدەستهێانی مافە ڕەواكانیان و بەكارهێنانی سەركوتكردن و توندو تیژی لەلاین دەوڵەتەكانەوە ناتوانێت رێگری بكات لە بزووتنەوەی سیاسی كوردستانی و ڕەوایەتی پرسی كوردستان .
لێرەدا، ڕۆڵ و هەوڵی هێزە چەپەكان بۆ "خۆبەخاوەندارییەتیكردن" و گرێدانەوەی تێكۆشانی چینایەتی و نیشتمانی، هەروەها پرسەكانی پەیوەست بە گۆڕانكاریی كۆمەڵایەتی و كولتووری، هەنگاوێكی چارەنووسسازە. ئەمە تاكە ڕێگەیە بۆ وەڵامدانەوەی پرس و پرسیارە جەوهەرییەكانی كولتوور و نیشتمانی ئێمە.
كاتێك سەدان و بگرە هەزاران هاووڵاتی لە شاری هەولێر و ناوچەكانی دیكە، بەدەنگ بانگەوازی حزبی شیوعیی كوردستانەوە دێن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی هێرشی فاشیزمی تایفی و نەتەوەیی دژ بە گەلی كورد لە سوریا -كە ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع نوێنەرایەتی دەكات- ئەمە ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ قورسایی و متمانەی جەماوەر بە هێزە چەپەكان و چاوەڕوانییان بۆ ڕۆڵی پێشەنگایەتیی ئێمە.
May be an image of one or more people
May be an image of one or more people and beard
May be an image of one or more people

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا