بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ی ئێزیدیان گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی ئێزیدیان و شێخ و جوڵانەوە روحانیەكانی ئێزیدیان دەكەین، دەخوازین ئەم رۆژە ببێتە هۆی نەمانی ئازارە قوڵەكانی برایانی ئێزیدیمان و بارودۆخی ناوچەكانیان ئاسایی بێتەوەو هیچ ئاستەنگ و گرفتێك بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانە نەمێنێت و ناوچەی شەنگال ببێتە ئارامترین شوێنی هەرێمەكەمان و ئەو پێكەوە ژیانەی سەدان ساڵە لە كوردستان هەیە بەردەوامی پێبدرێت و كۆسپەكانیش لابدرێن.
مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
6/10/2025