
رێگای کوردستان- کەرکووک
بەهۆی پەرەسەندنی ململانێکان و کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، قەیرانی کارەبا لە عێراق قووڵتر بووەتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان بۆ تەنها 7 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا کەم کرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەرییەکی نەرێنی و گەورەیان کردووەتە سەر ژێرخانی وزە و سیستەمی کارەبا لە سەرتاسەری عێراق بەگشتی و پارێزگای کەرکووک بەتایبەتی. ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی توانای بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزێت و نەتوانرێت پێداویستییەکانی هاووڵاتیان پڕبکرێتەوە.
ئەم کەمبوونەوە بەرچاوەی کارەبا، کە هاوکاتە لەگەڵ ناسەقامگیریی دۆخی ناوچەکە، بارگرانییەکی زۆری بۆ سەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان دروست کردووە.