شارەزایەكی كەشناسی بڵاویكردەوە كە لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما دادەبەزن و كەشی فێنك و پایزی تەواوی عێراق دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، ڕایگەیاند'' لە سبەی سێشەممە ٧ی تشرینی یەکەم کاریگەری ئەو گەرمایە لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما ٢ پلە دادەبەزن.''

ئەو کەشناسە ئاشکراشیکرد، لە کۆتای ئەم هەفتەیە و بەتایبەت لە رۆژی هەینیەوە ١٠ی مانگ بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سارد لەدەریای ناوەراستەوە سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە کەشێکی تەواو پایزەیی دەستپێدەکات.

هاوکاتم لە گەڵ گۆڕانی ئەو کەشوهەوایە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ماوەی ئێستا بەرێژەی ٥ بۆ ٧ پلە نزمدەبنەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ کاریگەریەکانی بەردەوامی ئەبێت تا رۆژی دووشەمەی داهاتوو.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا