کوردیش بۆ هەڵبژاردنی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،پێکهاتەی عەرەب لەپارێزگای کەرکوک، بە پەرتەوازەیی و ناتەبایی و ناکۆکیەوە بەشداری لەهەڵبژاردن دەکەن.

بە بۆچونی شارەزایان و چاودێرانی سیاسی ناکۆکی نێوان خێڵ و عەشیرەتە عەرەبیەکان کاریگەری گەورەی کردووەتە سەر لایەنە سیاسیەکانیان و پەرتەوازەی کردوون، بۆ یەکەم جارە لایەنە عەرەبیەکان بە چوار هاوپەیمانی و سێ حزب بە لیستی سەربەخۆ دەچنە هەڵبژاردنەکانەوە.

 شارەزایانی سیاسی پێیان وایە لایەنە عەرەبیەکان بەئەنجامی هەڵبژاردنەکان شۆک دەبن بەڵام لایەنە کوردیەکان بەپێچەوانەی لایەنە عەرەبیەکان کەمتر پەرتەوازەییان پێوە دیارە.

لە کەرکوک پێنچ حزب بە لیستی خۆیان بەشداری لەهەڵبژاردن دەکەن و زۆرینەی حزبەکانی دیکە کە زیاتر لە 10 حزب دەبن، لیستیان بۆ ئەم هەڵبژاردنە نییە، بەڵام بایکۆتیش ناکەن و بەشداری لە پرۆسەکە دەکەن و دەنگ بەلایەنە کوردیەکان دەدەن،

 چاودێران و شارەزایانی سیاسی ئەم هەنگاوە بە هەنگاوێکی ژیرانە لێکدەنەوە.

لایەنە عەرەبیەکان ژمارەی کاندیدەکانیان زۆرەو بەشێکی زۆریشیان سەرۆک هۆزو عەشیرەتن.

کاندیدی لایەنە کوردیەکان بەبەراورد بە لایەنە عەرەبیەکان ژمارەیان زۆر کەمترە.

لیستە عەربیەکان 130 کاندیدیان هەیە بەڵام لیستە کوردستانیەکان 65 کاندیدیان هەیە بەبۆچونی چاودێران و شارەزایانی سیاسی،بەهۆی دابەشبونی دەنگەکانیان ئەستەمە لایەنە عەرەبیەکان بتوانن بۆ ئەم خولە چوار کورسیەکەیان بەدەستبهێننەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا