کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد، کە بڕیارە لە 

(11/11/2025) بەڕێوەبچێت

بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق

لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،(31)

هاوپەیمانی و 38 حزب‌ و هەروەها (79) تاکەکان (کۆی گشتی) و(23)

تاکەکانی گشتی و (56) تاکەکانی پێکهاتەکان دەچنە ڕکابەری هەڵبژاردنەکانەوە.بەڵام لەهەرێمی

کوردستان هیچ هاوپەیمانیەک لەکۆمسیون تۆمار نەکراوە بەڵکو( 8 )حزب بەلیستی خۆیان دەچنە ڕکابەری هەڵبژاردنەوە

هەر بەپێی ئامارەکەی کۆمسیۆن

(7768) کاندید لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پەسەند کراون و مافی چونە نێو ڕکابەری هەڵبژاردن و بانگەشەیان هەیە،لەو ژمارەیە

(2248) لە ڕەگەزی مێیە و( 5520) لە ڕەگەزی نێرە"،

هەروەها(285)کاندید لەهەرسێ بازنەکەی هەرێمی کوردستان ڕکابەری دەکەن

کۆی ژمارەی دەنگدەرانی شایستە بۆ دەنگدان کە کارتی بایۆمەترییان بۆ دەرچووە،  گەیشتۆتە( 21,404,291) دەنگدەر".لەو ژمارەیە

(3 ملیۆن و 883 هەزار و 501)  دانشتووی هەرێمی کوردستانن، 

عێراق دابەشکراوەتە سەر( 18) بازنەی هەڵبژاردندا (3) بازنەی لە هەرێمی کوردستانە،هەر بازنەیەکیش ژمارەی کورسی گشتی و کۆتای بەپێی ڕێژەو ژمارەی دانشتوانەکەی بۆ دیاریکراوە.

لەکۆی ژمارەی کورسی گشتی و کۆتای پێکهاتەکان کە بریتیە لە 329 کورسی.(46) کورسی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە

          

           بازنەی هەولێر

هەولێر 15 کورسی + کورسییەك بۆ پێکهاتەکان

       بازنەی سلێمانی

 سلێمانی 17 کورسی + کورسییەك بۆ پێکهاتەکان

      بازنەی دهۆک

️ دهۆک 11 کورسی + کورسییەك بۆ پێکهاتەکان .

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا