ئەمڕۆ یەکەمین گوژمەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت.

میران بەختیار بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند، "بیست ملیار دینار لە شایستەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2025 دابەش دەکرێت".

ئەو بەرپرسە راشيگەياند، "ئەم بڕە داراییە شایستەی 747 جوتیارە کە گەنمیان بەرهەم هێناوە و ڕادەستی سایلۆ کردووە".

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕوونی کردەوە، "ئەو جوتیارانەی وەجبەی یەکەم گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردووە، لە زنجیرە یەک تاوەکو سەد و پەنجا، دەتوانن شایستەکانیان وەربگرن. پێویستە ئەم جوتیارانە بێن و چەکی بانکیی خۆیان لە لقی بانکی (تی بی ئای) لە هەولێر وەربگرن".

میران بەختیار هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، "کۆی گشتی شایستەی ئەمساڵی جوتیارانی هەولێر زیاتر لە نەوەد و حەوت ملیار دینارە. لە ماوەی داهاتوودا چاوەڕوان دەکرێت ئەو بڕە داراییەی ماوە کە هێشتا لە بەغدا ماوە، ڕەزامەندی خەرجکردنی بۆ دەربچێت و بە جوتیاران دابەش بکرێت".

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا