ڕۆژی 3ی ئەم مانگە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد، لەپارێزگای کەرکوک بەهۆی فرەیی نەتەوەو پێکهاتەی جیاجیا بانگەشە گەرم و گوڕتر بەڕێوە دەچێت، شەقامە سەرەکیەکانی شارەکە بە وێنەی کاندیدو ژمارەو دروشمی لیستەکان داپۆشراون.
لە کەرکوک پێنچ هاوپەیمانی و 9 حزب و ژمارەیەک کاندیدی سەربەخۆ ڕکابەری لەسەر 12 کورسی گشتی و 1 کورسی کۆتا دەکەن.
لایەنە عەرەبیەکان لەم هەڵبژاردنەدا بە 4 هاوپەیمانی و 3 لیستی حزبی بەشداری دەکەن، بەڵام لایەنە کوردستانیەکان هیچ هاوپەیمانیەکیان پێکنەهێناوەو پێنچ حزب بە لیستی جیا بەشداری دەکەن، هەرچی لایەنە تورکمانیەکانە بە هاوپەیمانیەک و لیستێکی حزبی بەشداری دەکەن.
لەم هەڵبژاردنەدا لیستەکان251 کاندیدی پیاو وئافرەتیان هەیە ، 242 کاندید ڕکابەری لەسەر 12کورسی گشتی دەکەن،هاوکات 9 کاندیدی سەربەخۆ ڕکابەری لەسەر یەک کورسی کۆتای پێکهاتەی مەسیحی دەکەن.
بەم جۆرە:
لیستە عەربیەکان بە 130 کاندید
لیستە کوردستانیەکان بە 65 کاندید
لیستە تورکمانیەکان بە 47 کاندید
پێکهاتەی مەسیحیش بە 9 کاندید.
بڕیارە بانگەشە تا ڕۆژی 9/11ی مانگی داهاتوو بەردەوام بێت و ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش بانگەشە توندتر و گەرم و گوڕتر دەبێت.