ڕۆژی شەمە (١١-١٠-١٢٠٢٥) لەهۆڵی ئازادی سلێمانی بەمەبەستی پشتگیریكردنی لە كاندیدی سەربەخۆ ( ثائرە یوسف عزیز) كاندیدی ژمارە( ٣٤٢) بائامادەبوونی ڕێكخستنەكانی ناوشاری سلێمانی وكۆمەڵێ لە دۆستان.
سەرەتا (هاوڕێ حسن محمود )بەرپرسی كۆمیەتەی ڕێكخستنی شاری سلێمانی وێڕای بەخێرهاتن ئامانجی كۆبونەوەكەی ڕوونكردەوە كەتایبەتە بەهەڵمەتی هەڵبژاردن و داوای كرد كەهەمووان. چالاكانە كار بكەین .
دواتر (هاوڕێ هوگر چەتۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپڕسی هەڵبژاردنی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان )ڕایگەیاند لەهەلومەرجێكی سەختی ئابووری و دۆخێكی ئاڵۆزی سیاسی و یاسایەكی نادادپەروەردا كار دەكەین بەڵام هەمیشە شیوعیەكان كوڕ و كچی ئەو ڕۆژە سەختانەن و مێژووی پڕ شكۆی حزب لەو ئاستەنگانە گەورەترن و هەمیشە شیوعی و دۆستەكانیان بەردەوام بووین لە ململانێكردن لەگەڵ دەسەڵاتدا كە پرۆسەی هەڵبژاردن ئاستێكی بەرزە لەململانێكردن.
بەڵام دیارە ئەوان بۆ بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی و ئێمەش بۆ بەرژوەندی گشتی و ئامانجەكانی گەل و نیشتمان خەبات دەكەین و با هەموومان هەوڵ بدەین بۆ سەرخستنی كاندیدی ژمارە (٣٤٢) هاوڕێ ( ثائرە یوسف عزیز ) كەلە خانەوادەیەكی تێكۆشەر و شەهیدی حزبە ومامۆستایەكی پەروەردەكاری دڵسۆز و چالاكوانی حزبی شیوعی كوردستان.