مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشكرای كرد كە دانوستانەكانەكان لەگەڵ شەرع رێچكەی خۆیان گرتوەو ئەگەری رێكەوتن هەیە.
مەزڵوم عەبدی، لە دواین چاوپێکەوتنیدا، ڕایگەیاند'' لەگەڵ حکومەتی دیمەش گەشتونەتە ڕێککەوتنێکی زارەکی سەبارەت بە تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا بەڵام تا ئێستا ڕێکارەکان بە تەواوی جێبەجێنەکراوە.''
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا "لیژنەیەکی سەربازی" لەگەڵ نوێنەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەردانی دیمەشق دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییەکان.
سەبارەت بە داهاتووی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری مەزڵوم عەبدی جەختی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی دانوستاندنەکان، دامەزراندنی "سیستمێکی ئیداریی ناناوەندییە" لە سووریا، بەتایبەتی بۆ سنووری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ڕەتیشی کردەوە هێزەکانین لە ناوچەکانی دێرەزوور و ڕەققە پاشەکشەبکەن.
وتیشی'' لە کۆبونەوەكەیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا جەخت لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان كراوە با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراو ئامادە بکەن. هەروەها كار بۆ گەڕانەوەی خەڵکی سەرێ کانی و گیرێ سپی دەکەین.''