ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 4000 دۆلاری تێپەڕاند و گەيشتە 4035 دۆلار.
هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بریتین لە زیادبوونی کڕینی زێڕ لەلایەن بانکە ناوەندییەکانی جیهانەوە، زیادبوونی خواست لەسەر کڕینی پشکی سندووقەکانی وەبەرهێنانی زێڕ و دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دراوەکانی دیکە.
نرخى زێر عەيار 21 بە (819)هەزار دينارە.