
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای زانکۆ (بەهزاد محسن)ـمان پێگەیشت کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە شاری هەولێر گیانی لە دەستدا.
لەدەستدانی کەسایەتییەکی ئاوا، تەنها خەمێک نییە بۆ بنەماڵەکەی، بەڵکو کەلێنێکی گەورەیە لە کایەی زانستی و خەباتی مەدەنیی لە کوردستان.
کۆچکردوو تەنها ئەکادیمیستێک نەبوو، بەڵکوو چرایەکی ڕووناکبیری و دەنگێکی بوێری مەدەنی و پێشکەوتنخوازی بوو کە تەمەنی خۆی لە پێناو چەسپاندنی بەها مرۆییەکاندا بەخت کرد.
خەمخۆرێکی ڕاستەقینەی دۆزی گەلەکەمان بوو، لە خۆپێشاندانەکانی پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان، چالاکانە ڕۆڵی پێشەنگایەتی بینی و ماندووبوونی نەدەزانی.
لە خەباتی مەدەنی لە پێناو مافی خەڵکدا چالاکوان و هەڵسوڕاوێکی ئازا و پشوو درێژ بوو.
گیانی شاد و یادی هەمیشە بەخێر بێت.
مەکتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
٣-٢-٢٠٢٦