بۆ کۆچی دوایی هاوڕێ نەسرین حسێن ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق، مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی حزبی شیوعی عێراق دەکات
هاوڕێیانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ نەسرین حسێن ناسراو بە( ام علی) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان،پرسەو سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوەو خانەوادە بەڕێزەکەی هاوڕێی کۆچکردوو دەکەین.هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەتانین و لەناخەوە دڵتەنگ و خەمبارین بۆ لەدەستدانی ئەم هاوڕێ چالاک و ژیرو تێکۆشەرە 
هیوادارین ئەمە دواناخۆشی هەموو لایەک بێت
حزبی شیوعی کوردستان
   مەکتەبی سیاسی

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا