وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٩ سبەینێ دووشەممە دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/10/5، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٩ تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا..
لە راگەیاندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە ئێستادا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) دەستکراوە بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.
وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان لە رۆژی دووشەمە، ٦ـی ئۆکتۆبەر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت